تاتارستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای فەرمی تاتارستان

تاتارستان یان تەرستان (بە تاتاری: Татарстан Республикасы) بە فەرمی کۆماری تاتارستان کۆمارێکی ژێردەستەی وڵاتی ڕوسیایە، لەبەشی ڕوسیای ئەوروپی، پایتەختەکەی شاری کازانە ژمارەی دانیشتووانی بەپێی مەزەندەی ساڵی ٢٠١٨ نزیکی ٣٫٨٩٤٫٤٨٨کەسە ھەشتەمین ھەرێمی ڕوسیایە، زمانی فەرمی تاتارییە لەھەندێک شوێن ڕوسیش بەکاردەھێنرێت[ئ] لەگەڵ ٧ ھەرێمی دیکەدا ھاوسنورە، چەندەھا ڕووبار بەنێو تاتارستاندا تێدەپەڕن گرنگترینیان:

  1. ڕووباری ئازێڤکا
  2. ڕووباری بێلایا
  3. ڕووباری کاما
  4. ڕووباری کازانکا

زۆرینەی خەڵکی تاتارستان سوننی شافعین (موسوڵمانن)، وەھەروەھا چەندەھا گروپی نەتەوەیی لەتاتارستاندا ھەڵکەوتوون لەوانە:

  1. تشوڤاشی
  2. ئەدمورتۆن
  3. مۆردفیۆنەکان
  4. باشکیرەکان

چاند و زمان[دەستکاری]

زمانی تاتاری لە ڕوسی و فارسی سەرچاوەی گرتووە[ا]، و کولتوری تاتارییەکان زیاتر لە کولتوری ڕۆژئاوایییەکان دەچێت، تاتارییەکان خاوەن ڤێستیڤاڵ و ئاھەنگی تایبەت بە خۆیانن.

جوگرافیا[دەستکاری]

نەخشەی تاتارستان
شوێنی تاتارستان لە ڕوسیادا (سوور)

تێبینییەکان[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found