بەیسیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەیەک لە کۆدی بەیسیک

بەیسیک (BASIC)، (کورتکراوەی Beginner's All-purpose Symbolic Instruction Code) یەکێکە لەزمانەکانی پڕۆگرامسازی پێشکەوتوو. لەساڵی ١٩٦٤ پڕۆگرامەکە لەلایەن جۆن کێمێنی و تۆماس کورتزەوە لە کۆلێژی داتماوت وەشێنرا. بەیسیک بەیەکێ لە ساکارترین پڕۆگرامەکانی پڕۆگرامسازی دادەنرێت چونکە خوێندنەوە و نووسینی فرمانەکان لە پڕۆگرامەکە لەزمانی ئینگلیزییەوە زۆر نزیکە.

نموونەی کۆدی بەیسیک[دەستکاری]

for x=3 to 7
print x
next x

دەرەنجامی ئەم کۆدە " ٣،٤،٥،٦،٧ " دەبێت لەسەر شاشەکە