بەھرەمەند (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەهرەمەند
دەرھێنەرمارک وێب
نووسینتۆم فلین
مۆسیقاڕۆب سایمۆنسن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفۆکس سێرچ لایت پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٧ی نیسانی ٢٠١٧
ماوەی فیلم١٠١ خوولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٧ ملیۆن دۆلار
داھات٤٣ ملیۆن دۆلار

بەھرەمەند (بە ئینگلیزی: Gifted) فیلمێکی کۆمیدی-درامایە لە دەرھێنانی مارک وێب و لە ساڵی ٢٠١٧ نمایشکراوە. ئەکتەرەکانی بریتین لە کریس ئیڤانس. ئەم فیلمە لە ٧ی نیسان بە شێوەیەکی سنووردار و لە سینەما ھەڵبژێردراوەکان و لە ٢١ی نیسان نمایشکرا.

چیرۆک[دەستکاری]

نوێفرانک ئادلێر پیاوێکی سادەیە و بە چاککردنەوەی یەختەکان بژێوی ژیانی دابین دەکات. دوای مردنی خوشکەکەی، فرانک ناچار دەبێت ئاگاداری کچەکەی بێت بە ناوی ماری. ماری ھاوشێوەی دایکی بەھرەیەکی گەورەی ھەیە لە بواری بیرکاری و چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەم توانایەش وای لێدەکات زۆر جیاواز بێت لە ھاوتەمەنەکانی. فرانک ماری دەنێرێتە قوتابخانە بۆ ئەوەی کەمێک کۆمەڵایەتیتر بێت، بەڵام لە یەکەم ڕۆژی خوێندندا ماری سەرنجی زۆر خەڵک ڕادەکێشێت. بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە فرانک دەڵێت کە دەتوانێت سکۆلەرشیپێک بۆ ماری لە قوتابخانەیەکی بەھرەمەند وەربگرێت، بەڵام فرانک لەگەڵ ئەوەدا نییە و دەڵێت کە نایەوێت ئەو ڕووداوە ترسناکانەی بەسەر خوشکەکەیدا ھاتووە دووبارە بیبینێتەوە. سەرەڕای ھەوڵەکانی فرانک، شتەکان بە باشی بەڕێوە ناچن و لەگەڵ ھاتنی داپیرەی ماری کە دەیەوێت بیبات بۆ چارەسەرکردنی گەورەترین کێشەی بیرکاری لە مێژوودا، دۆخەکە لە پێشوو ئاڵۆزتر دەبێت.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • کریس ئیڤانس وەک فرانسیس "فرانک" ئادلێر، مامی مێری، کوڕی ئیڤلین و برای دایان
  • مکێنا گرەیس وەک ماری ئادلێر، خوشکەزای بەهرەمەندی فرانک، تاکە کچەکەی دایان و نەوەکەی ئیڤلین
  • لیندسی دانکن وەک ئیڤلین ئادلێر، داپیرەی دایکی مێری، دایکی فرانک و دایان
  • جێنی سلێت وەک بۆنی ستیڤنسۆن، مامۆستای مێری
  • ئۆکتاڤیا سپێنسەر وەک ڕۆبێرتا تایلۆر، دراوسێی مێری و فرانک
  • مایکل کێندڵ کاپلان وەک جەستن گیلمۆر، هاوپۆلی مێری
  • گلێن پلومەر وەک گرێگ کالێن، پارێزەری فرانک
  • جۆن فین وەک ئۆبری هایسمیت، پارێزەری ئیڤلین ئادلێر لە دۆسیەی سەرپەرشتیکردنی مێری

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

وێنەگرتنی فیلم لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە شاری ساڤانا لە ویلایەتی جۆرجیا دەستی پێکرد و ھەروەھا لە دوورگەی تایبی لە ویلایەتی جۆرجیا.

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

ئەم فیلمە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]