بەھاری دیمەشق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەھاری دیمەشق (بە عەرەبی: ربيع ديمشق‎) ماوەیەکە کە سووریا شایەتحاڵی کرانەوەی سیاسی و فیکری و کۆمەڵایەتی بوو کە بۆ ماوەیەکی کورت بەردەوام بوو، بەو پێیەی بەرواری ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠ وادەی یەکەم وتاری بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریایە دوای ئەوەی ھاتە سەر حووکم ھەروەھا بەرواری ١٧ی شوباتی ٢٠٠١ بەرواری کۆتایی بەھاری دیمەشقە کە ئاسایش و ھەواڵگری بڕیاری بەستنی چالاکییەکانی کۆڕبەندە فیکری و کولتووری و سیاسییەکانی دا. ھەرچەندە ئەو ماوەیە کورت بوو (نزیکەی ٧ مانگ بوو)، بەڵام لەلایەک شاھیدی گفتوگۆی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەرم بوو، لەلایەکی دیکەشەوە دەنگدانەوەیەکی ھەبوو کە تا ئەمڕۆش لە باسە سیاسی و کولتووری و فیکرییەکانی سووریادا دەنگ دەداتەوە.

بەھاری دیمەشق فرسەتێک بوو کە زۆر کەس بە ڕێگایەکیان بینی بەرەو گۆڕانکاری دیموکراسی لە سووریا لە ڕێگەی ھاوئاھەنگی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگا، کە دەتوانێت وڵات لە چەندین کێشە ڕزگار بکات. بەتایبەتی لەگەڵ بوونی بەرھەڵستکارێکی نیشتمانیی سووری کە باوەڕی بە گۆڕانکاری ئاشتیانە و یەک لەدوای یەک ھەیە و دەرکەوتنی مەوقیفێک لەلایەن ئیسلامییەکانەوە کە لەگەڵ مەوقیفەکانی بەرھەڵتسکاری دیکەدا یەکدەگرێتەوە.

ھاتنی بەھار[دەستکاری]

پێدەچێت ھاتنی بەھاری دیمەشق ھاوکات بووبێت لەگەڵ ئەو وتاری سوێندخواردنەی کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لە بەردەم مەجلیسی گەلی سووریا لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠ پێشکەشی کرد و تیایدا وتی: «فکری دیموکراسی لەسەر بنەمای قبووڵکردنی بۆچوونەکانە، و ئەوە شەقامێکی دوولایەنەیە»، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە «نا دروستە دیموکراسی ئەوانی دیکە بۆ خۆمان بەکاربھێنین» بەڵکو دەبێت «ئەزموونی دیموکراسی خۆمان ھەبێت کە لە مێژوو و کولتوور و کەسایەتی شارستانیمانەوە سەرچاوەی گرتووە».

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئەلجەزیرە.نێت.