بەکارھێنەر:Sakura emad/article/خوێندنی ولات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خوێندنی وڵات (لە ئینگلتەرا، وێڵز، و نیوزلەندا) یان قوتابخانە گشتییەکان بە گشتی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیین کە پەروەردەی ھەموو مناڵان دەکات بەبێ کرێ. تێچووی پارەکانی خوێندنی وڵات لەلایەن حکوومەتەوە دەبێت.

بەپێی وڵات و ناوچە[دەستکاری]

ئەفریقا[دەستکاری]

باشووری ئەفریقا[دەستکاری]

لە باشووری ئەفریقا، خوێندنی قوتابخانەکانی حکوومەت ئاماژە بەو قوتابخانەیەیە ڕاستەوخۆ لەژێر کۆنترۆلی حکوومەت دان. بە فەرمی پێیان دەوترێت قوتابخانەی گشتی بەپێی یاسای باشووری ئەفریقا لە ساڵی ١٩٩٦. یاساکە دوو پۆل لە خوێندنی ناساندووە: خوێندنی گشتی و خوێندنی سەربەخۆ کە خوێندنی سەربەخۆ ھەموو ئەو قوتابخانە تایبەتانەیە کە لەلایەن دامەزراوەکانەوە بە تایبەت بەڕێوەدەچێت. ئەو قوتابخانە تایبەتانەی کرێی خوێندنیان کەمە ئەوە دەکرێت لەلایەن حکوومەتەوە ھاوکاری تێچووەکانیان بکرێت.

ئاسیا[دەستکاری]

بەنگلادیش[دەستکاری]

گشتی یان قوتابخانەکانی پشتگیریکراو لەلایەن حکوومەت لەناو بەنگلادیش ئەو قوتابخانەن کە تەمەنی قوتابیانیان لە نێوان ١ بۆ ١٠ ساڵان دایە، وە تاقیکردنەوەکان لە ٥، ٨، و ١٠ دەبێت، ھەموو قوتابخانە گشتییەکان شوێن بەرنامەی خوێندنی نیشتمانی دەکەون. زۆربەی مناڵان بە زۆری کچان، لە ساڵی پێنجەمی قوتابخانەیان لە قوتابخانە دەردەھێنرێنە دەرەوە لە شوێنە نزیکەکان. بەڵام لە شارە گەورەکان وەک داکا بەشێوەیەکی باش ناباوە. قوتابخانە گشتییەکان تەنھا بژاردەن لەپێش باوان و مناڵان لە شوێنەکانی وەک گووندەوار و لادێکان بەڵام ھەرچۆنێک بێت، لە شوێنە گەورەکانی وەک شارەکان ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی تایبەت ھەیە زۆربەی قوتابخانە تایبەتەکان بە ئینگلیزی وانە بە قوتابییەکان دەلێنەوە و شوێن سیستمی خوێندنی دەرەوە دەکەون. بەڵام قوتابخانە گشتییەکان بە زمانی بەنگالی.

چین[دەستکاری]

لە چین، قوتابخانەکانی حکوومەت لەلایەن تێچوو و بەرێوەچوونی لەلایەن بەشی پەروەردەی حکوومەتەوەیە. ئەگەرچی ھەنێک لە قوتابخانە ناوەندییەکان، دەستیان کردووە بە داواکردنی بەشێکی کەمی تێچوو لە باوانی قوتابیان بەھۆی زۆربوونی ئەو شوێنانەی کە لەلایەن قوتابخانەکانەوە ئۆفەرکرابوو لە ساڵانی پێشوو، قوتابخانە باڵاکان ھەڵبژاردنیان ئەستەمە، ھەرچۆنێک بێت ئەو قوتابیانەی مەرجی پەسەندکردنیان کەمە یان نییە لەوانەیە ھێشتا ھەنێک شوێن ھەبێت بۆ وەرگرتن ئەگەر بێت و باوانیان باج بدەن،  ھەنێک لە باوان بیرۆکەکەیان پێ باشە و مناڵەکانیان دەنێرن بۆ قوتابخانە باشەکان ئەگەرچیش لەوانەیە بە شێوەیەکی ئەکادیمی تەواویش ئەکادیمی نەبێت یان ئەکادیمی نەبێت،

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «[ھەڵەی زمانی لوا: bad argument #1 to 'getSitelink' (string expected, got nil). ھەڵەی زمانی لوا: bad argument #1 to 'getSitelink' (string expected, got nil).]»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٢.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]