بەکارھێنەر:Bakhtearmhamad/ئەزموون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جوگرافییای مەخموور[دەستکاری]

لەڕووی جوگرافییەوە مەڵبەندی قەزای مەخموور بەدووری(55) کم دەکەوێتە خۆرئاوای پارێزگای ھەولێر، لە باکوورییەوە قەزای دەشتی ھەولێر و خەباتە و لە باشوورییەوە ڕوباری دیجلەیە، خۆر ھەڵاتی زێی بچوکە و خۆر ئاوای زێی گەوەرەییە. لەگەڵ پارێزگاکانی (موسل - کەرکوک - تکریت) ھاوسنورە. چیای بلباس(قەرەچووغ) دەکەوێتە ناوەراستی قەزاکە و زورگەزراویش دەکەوێتە لای خۆرھەڵاتی باکووری. قەزای مەخموور خاکێکی بە پڕشت و پیتی ھەیە لەڕووی کشتوکاڵیەوە بەتایبەت بۆ (گەنم و جۆ) کە لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق بە پلەی یەکەم دێت، ھەر بۆیە یەکەم و دووەم گەورەترین سایلۆ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە مەخموور دروستکراوە. جطة لةمةش مةخموور دةولةمةندة بةهةبوونی نةوت لةخاکةکةی کة نزیکةی 450 بیری نةوت لةسنووری قةزای مةخموور لیَدراوة، جطة لةمةش لةرووی سامانة سرووشتییةکان ئةم ناوضةیة دةولةمةندة بةهةبوونی جؤرةها مادةی سروشتی وةکو (طةض و دةرماناوةو بةردی قةرةضووغ و..هتد، قەزای مەخموردەکەوێتە سەر ھێلی (٣٥) پانی و (٤٣-٤٤) درێژی و ئاوھەواکەی گەرم و ئاوی ژێرزەوی ناسازە و ناشێت بۆخواردنەوە، بۆیە لەسەرچاوەی زێی گەورە لە پرۆژەی ئاوی (سلتان عبداللە) و دەمارەشیرینی کەندێناوە لەگوندی (گاوەرە) ئاو بۆ مەخمووردابین کراوە. بۆ ناحیەی قەراجیش لە زێی گەورە لە پرۆژەی ئاوی (حاجی عەلی) ئاو دابینکراوە لەگەڵ پڕۆژە ئاوی گوندی (دووانزە ھەوار). بۆ دیبەگەش لە پڕۆژە ئاوی دیبەگە لە گوندی منارەی دەشتی مرکیە ئاو دابینکراوە. بۆناحیەی گوێڕیش لە زێی گەورە ئاو دابینکراوە. لە ئێستاکەشدا پلان ھەیە لەرێگەی پارێزگای ھەولێر و رێکخراوەکانەوە پڕۆژەیەکی تری ستراتیژی ئاو بۆ مەخموور و ناحیەکانی گوێڕ و دیبەگە دروستبکرێت لە سەر زێی گەورە لە گوندی (کوشاف)ی ناحیەی گوێڕ. قەزاکە لە دوو دەشتی سەرەکی فراوان پێک دێت (قەراج و کەندێناوە) لەگەڵ بەشێک لەدەشتی شەمامک کە ناوەندی قەزاکە کەوتووەتە بەری قەراج و پتر لە ٢١٠ گوند لەخۆ دەگرێت. سنوری قەزای مەخموور جیا لەوەی ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریە، ھاوکات لەرووی بەرھەمە بیناسازی و نەوتیەکانیش دەوڵەمەندەو بەتایبەت لەناحیەکانی دیبەگە و قەراج بەدەیان بیرە نەوت ھەیە و پاڵاوگەی (خورمەلە)ش کەوتووەتە دیبەگە کە نەوت لەرێگەی کەرکوکەوە بەرەو بەندەری جیھانی رەوانە دەکات. بەشێوەیەکی گشتی روبەری قەزاکە (٣٥٢,٠٠٠) دۆنمە و رێژەی %٨ی کۆی گشتی رووبەری پارێزگای ھەولێر پێکدێنێت. رووبەری قەزای ناوەندیش (٨٨٠)کم٢. قەزای مەخموور سێ ناحیە لەخۆ دەگرێت ئەوانیش ( ١. قەراج"باقرت" - ٢. گوێڕ- ٣. کەندێناوە "دیبەگە)، لەساڵی ١٩٩٦یش دوای لکاندنی قەزاکە بە پارێزگای موسل رژێمی بەعس گوندی (مەلاقەرە)ی سەر بە ناحیەی کەندێناوەی بۆ عەرەبە ھاوردە و تەعریب چیەکان بە فەرمانی دیوانی سەرۆکایەتی ژمارە (٢٠٥٨٤) لە بەروای ١٦/٩/١٩٩٦ کردە ناحیە و ناوی نا ( عەدنانیە) ئەوەش بەناوی (عەدنان خەیروللا)ی کوڕە خەزوری دیکتاتۆر سەدام حسێن)بوو کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٨لە فرۆکە لە پلانێکی سەدام و بەعس کەوتە خوارە ولە ئاسمانی ئەم گوندە گیانی لەدەست دا. بەڵام لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ و نەمانی رژێمی بەعس و گەڕانەوەی تەعریبچیەکان ئەو ناحیە بۆوە بە گوند، لەئێستادا ھەوڵی زۆر ھەیە کە جارێکی تر بکرێتەوە ناحیە بۆیە ئێستا تەوای ھۆکارەکانی بۆ ئامادەکراوە و چاوەڕێی ھەڵبژاردنی قەزاو ناحیەکانە. ھاوکات کەمپی کوردەکانی باکووری کوردستان لە بەری خۆرئاوای قەزای ناوەندی بەدووری ٣کم نیشتەجێن و لەرووی ئیداریەوە سەربە مەخموورن و لەلایەن کۆمسیۆنی بالای پەناھەندەکان سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان(unhcr) وحکوومەتی ھەرێم سەرپەرستی دەکرێن. کە وەک ئیدارەیەکی گشتی بەرێوەبەر و فەرمانگەی ھەیە و نزیکەی (١٢٠٠٠) دوانزە ھەزار مرۆڤی سڤیل)ی تێدادەژیت کە لەساڵی 1996 وە لەو قەزایە نیشتەجێنە.ئەو کەمپەش تەنھا لەلایەن حکومەتی ھەرێم و پارێزگای ھەولێر کاروپرۆژەی بۆ ئەنجامداروە و لەرووی خوێندن و پەرورەدە و تەندروستی و ئەمنی و ھەلی کارەوە حکوومەتی ھەرێم رۆڵی بۆیان ھەیە.