بەکارھێنەر:Aram/massRollback

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
massRollback
سەرچاوەبەکارھێنەر:Aram/massRollback.js

massRollback (بە کوردی: گەڕاندنەوەی بە کۆمەڵ) سکریپتێکی بەکارھێنەرە کە بەستەرەکانی «ھەموو بگەڕێنەرەوە» و «دیاریکراوەکان بگەڕێنەرەوە» زیاد دەکاتە ژێر درۆپداونی «زیاتر»، کە لەڕێگەیانەوە دەتوانیت سەرجەم بەشدارییەکانی بەکارھێنەرێک یان تەنیا ئەو بەشدارییانەی وا دیاریت کردوون زۆر بەخێرایی بگەڕێنیتەوە.

بەکارھێنان[دەستکاری]

کاتێک بەکارھێنەرێک خراپکارییەکی زۆر دەکات بەشێوەیەک لە ھەر پەڕەیەکدا دەستکارییەک یان زیاتر دەکات، دەبێت بەکارھێنەرێک دانەبەدانە ھەڵسێت بە گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی، کە ئەمەش بە دەست وەڕەزکەرە و کاتێکی زۆری دەوێت؛ سکریپتەکە بەستەرەکانی «ھەموو بگەڕێنەرەوە» و «دیاریکراوەکان بگەڕێنەرەوە» زیاد دەکاتە ژێر درۆپداونی «زیاتر» و بە داگرتنیان دەتوانیت لە چەند چرکەیەکدا تەواوی بەشدارییەکان (یان تەنیا دیاریکراوەکان)ی ئەو بەکارھێنەرە بگەڕێنیتەوە.

ھەنگاوەکانی گەڕاندنەوەی ھەموو دەستکارییەکان
  1. بڕۆ بۆ پەڕەی بەشدارییەکانی بەکاھێنەرەکە.
  2. ھۆڤەر لەسەر درۆپداونی «زیاتر» بکە.
  3. بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم بەشدارییەکانی بەکارھێنەرەکە، بەستەری «ھەموو بگەڕێنەرەوە» داگرە.
  4. ڕێنماییی سندووقی کورتەی دەستکارییەکە بخوێنەرەوە و یەکێک لەمانەی خوارەوە بکە:
    • کورتەیەکی دەستکاری بنووسە.
    • یان بە بەتاڵی بەجێی بھێڵە تا کورتە بنەڕەتییەکە بەکاربھێنێت.
    • یان Cancel داگرە تا بەتەواوی گەڕاندنەوەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.
      • ھەڵوەشێندرایەوە.
  5. گەڕێندرایەوە.
ھەنگاوەکانی گەڕاندنەوەی دەستکارییە دیاریکراوەکان
  1. بڕۆ بۆ پەڕەی بەشدارییەکانی بەکاھێنەرەکە.
  2. ھۆڤەر لەسەر درۆپداونی «زیاتر» بکە.
  3. بۆ گەڕاندنەوەی بەشدارییە دیاریکراوەکانی بەکارھێنەرەکە، بەشدارییەکانی کە دەتەوێت بیانگەڕێنیتەوە، دیاری بکە.
  4. بەستەری «دیاریکراوەکان بگەڕێنەرەوە» داگرە.
  5. ڕێنماییی سندووقی کورتەی دەستکارییەکە بخوێنەرەوە و یەکێک لەمانەی خوارەوە بکە:
    • کورتەیەکی دەستکاری بنووسە.
    • یان بە بەتاڵی بەجێی بھێڵە تا کورتە بنەڕەتییەکە بەکاربھێنێت.
    • یان Cancel داگرە تا بەتەواوی گەڕاندنەوەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.
      • ھەڵوەشێندرایەوە.
  6. گەڕێندرایەوە.

مەرجی بەکارھێنان[دەستکاری]

بۆ بەکارھێنانی سکریپیتەکە دەبێت یان مافی گەڕێنەرەوەت ھەبێت یانیش بەڕێوەبەر بیت.

بەرپرسیارێتی[دەستکاری]

⚠ ئاگادار بە! تۆ ئەوپەڕی بەرپرسیار دەبیت لە بەکارھێنانی ئەم سکریپتە بۆیە، تا بەتەواوی لە ئاکامەکەی دڵنیا نەبیتەوە، بەکاری مەھێنە. گەر بەھەڵە بەکاری بھێنیت، لەوانەیە وێرانکارییەکی وا دروست بکات کە چاککردنەوەی ئاسان نەبێت، و ببێتە ھۆی ڕاستەوخۆ بەربەستکردنت بۆیە بە ئەوپەڕی وریایییەوە بەکاری بھێنە.

ڕێنمایییەکانی دامەزراندن[دەستکاری]

  1. کۆدی {{subst:iusc|بەکارھێنەر:Aram/massRollback.js}} لەسەر تایبەت:پەڕەکەم/common.js دابنی.
  2. چێژ وەرگرە!

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]