بەورەکانی تامیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پڵنگەکانی تامیل(بە زمانی تامیلی : தமிழீழ விடுதலைப் புலிகள்)،بزوتنەوەێکی جوداخوازی سریلانکایە کە داوای سەربەخۆیی ناوچە تامیل نشینەکانی سریلانکای دەکرد. ئەم بزوتنەوەیە لە ساڵی ١٩٨٣ دەستی بە چالاکی کرد دژی حکوومەتی ناوەندی كولومبو کرد، کە بوو بە هۆی شەڕی ناوخۆیی لەم ووڵاتە کە بە درێژترین شەڕی ناوخۆیی دادەنرێت لە ئاسیا.

لایەنی سەربازی[دەستکاری]

  • پڵنگەکانی دەریایی
  • پڵنگەکانی هەوایی

پلێنگەکانی تامیل چیان لەبەسەر ھات[دەستکاری]

ھێشتا بەتەواوی‌ ڕوون نییە کە بۆچی‌ پڵنگەکانی‌ تامیل وازیان لەسەربەخۆیی‌ ھێنا، بەڵام ئەمە دوای‌ ئەو شکستە گەورەیە ھات کە لە نێوان ساڵەکانی‌ ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩دا تووشیان بو. ھاوپەیمانی‌ نەتەوەیی‌ تامیل رایگەیاندووە کە ئەوان بەفیدراڵییەت ڕازین و دەیانەوێ‌ دوو پارێزگای‌ تامیل نشین ببنە یەک و بەمجۆرەش وازیان لە سەربەخۆیی‌ ھێنا کە ماوەی‌ زیاتر لە ٢٦ ساڵە شەڕیان بۆ کرد. زیاتر لە ٣ ملیۆن خەڵکی‌ تامیل لە سریلانکا دەژین و بەشێکی‌ زۆر لە ھاوڕەگەزەکانیشیان لە ھیندوستان دەژین. کێشەکانی‌ خۆرھەڵاتی‌ ناوەڕاست بە تایبەتی‌ عێراق، وایان کردوە کە رای‌ گشتی‌ جیھان کەمتر ئاگادار بێت لەوەی‌ کە لە سریلانکا دەگوزەرێت.

ڤلۆپیلای‌ پراباکاران فەرماندەی‌ پڵنگەکانی‌ تامیل لەساڵی‌ ٢٠٠٩دا کوژرا و ئەمەش ورەی‌ چەکدارەکانی‌ دابەزاند و ئەنجامەکەیشی‌ ئەوەبو کە کۆتاییان بەشەڕی‌ چەکداری‌ خۆیان ھێنا لەدژی‌ حکومەتی‌ سریلانکا. پڵنگەکان بۆ سەربەخۆیی‌ پارێزگا تامیل نشینەکانی‌ سریلانکا لەباکور و خۆرھەڵاتی‌ ئەو وڵاتە دەجەنگان بەڵام جەنگەکەیان کۆتاییەکی‌ خەمناکی‌ ھەبو. لە درێژەی شەڕی ٢٦ساڵەی‌ سپای‌ سریلانکا و پڵنگانی‌ تامیلدا زیاتر لە ٧٠ ھەزار کەس کوژراون و دەیان ھەزاری‌ دیکەش بریندار بوون. ئێستا ئیدی ئەوان زۆربەی‌ پێگە دیپلۆماسییەکانی‌ خۆیان لەدەست داوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.aljazeera.net/news/pages/35f147a1-67d0-4224-b613-52e788fa9831 ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.