بەرماڵی فڕیو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرماڵی فڕیو یاخود بەرماڵی ئەفسانەیی، بریتییە لە بەرماڵێک کە دەتوانێت مڕۆڤ ھەڵبگرێت و بیگوازێتەوە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دوور لەماوەیەکی کورت دا.

بەرماڵ لە وێژە دا[دەستکاری]

یەکێکە لەئامرازە تەواوکەرەکانی چیڕۆکی ھەزار و یەک شەو، کە لەچیڕۆکی میر حوسێن کوڕی میری گەورەی ھیندستان دەست پێدەکات، کە چۆن میر حوسێن گەشت دەکات بۆ شاڕی بەسناگار (ڤیژایاناگارا) ی ھیندستان بۆ کڕینی بەرماڵێکی ئەفسوناوی، ئەم بەرماڵە بەجۆڕێکە کە ھەرکەسێک بچێتە سەری دابنیشێت دەتوانێت بیگوازێتەوە بۆ ئەوشوێنەی کە کەسەکە بیری لێدەکاتەوە بەجۆڕێک کەسەکە دەبات لەماوەیەکی کەم وە دەشتوانێت بیگەڕێنێتەوە ھەمان شوێنی خۆی لەھەمان ڕۆژدا شوێنەکە ھەرچەندە دووریش بێت. چیرۆکی ئەم بەرماڵە پڕژاوەتە سەر گەلێک شاکاری وێژەیی و ڕۆشەنبیری میللەتانی جیاواز لەسەرانسەری جیھان. 

یەکێک لە تابلۆکانی ڤاسنێتسۆڤ لەبارەی هەمان بابەت

وا دەگوترێت بەرماڵەکەی سولەیمان لە کوتاڵی حەریری سەوز چنرابێت بە پەڕەیەکی زەردی زێڕین  لێوارکرابێت بەجۆڕێک دڕێژیەکەی حەوت میل بووە و پانیەکەشی حەوت میل کاتێک سولەیمان لەسەری دانیشتوە توانیویەتی لەسەری پازبدات ڕووبەروو بە ئاڕاستەی با، وە توانیویەتی بەئاسمانی دەریا دا بفڕێت وە سولەیمان فەرماندەری بایەکان بووە کاتێک فەرمانی پێکردوون ئاراستەی بایەکان بەتەواوی بەرماڵەکەیان بۆ شوێنی گونجاو ئاڕاستەکردوە، ھەروەھا لەناو کوردانیش وا وتراوە کە شێخ عەبدولقادری گەیلانی توانیویەتی بەھۆی بەرماڵەکەیەوە بەسەر ئاوی ڕووباری دیجلە دا بڕوات پاشان بەرزبۆتەوە بۆ ئاسمان بەھۆی بەرماڵەکەیەوە ھەروەک سولەیمان (پەرتوکی"قصائد الأحجار الکریمة"لە نووسینی شێخ محمدی کوڕی یەحیا)، ھەروەھا لەفەرھەنگی ڕووسەکاندا وەھا ھاتوە کە بابا یاگا توانیویەتی کچێک بەناوی ئیڤانکا لەگەڵ خۆی سواربکات و چەندین خەڵاتیشی پێ بدات، ھەروەھا لەچەندین بەرھەمی خۆڕئاوایی و ئاسیایی وەک پەرتوک یاخود فیلم کاری لەسەرکراوە. 

بەرهەمێکی بێرترام چاندلەر بۆبەرگی ڕۆمانی (بەرماڵی ئەفسوناوی) کەلەساڵی ١٩٥٩چاپ کراوە و بڵاوکراوەتەوە.