بەرلین (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرلین
دانەرئالێکس پینا
ئەکتەرانپێدرۆ ئەلۆنسۆ
وڵاتی بەرھەمھێنەرئیسپانیا
زمانئیسپانی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٨
بەرھەمھێنان
شوێنەکانی تۆمارکردنفەڕەنسا
ماوەی پەخش٥٨–٦١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرڤانکۆڤەر میدیا
پەخش
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ – ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانماڵی پارە

بەرلین یان ماڵی پارە: بەرلین (بە ئیسپانی: La casa de papel: Berlín) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئیسپانییە کە لەلایەن ئالێکس پینا و ئستەر مارتینێزەوە بۆ نێتفلیکس ساز کراوە. زنجیرەکە پێشەکیی ماڵی پارەیە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئەندرێس دی فۆنۆلۆسا (بەرلین) پێش ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم و دووەمی زنجیرە سەرەکییەکە. زنجیرەکە لە ھەشت ئەڵقە پێک ھاتووە و لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بۆ یەکەم جار لە نێتفلێکس نمایش کرا. بەرلێن ڕەخنەی جۆراوجۆری لێ گیرا و زۆریەک لە ڕەخنەگران پێیان وایە کە بەقەد تاڵانی پارە ھەرای نەناوەتەوە.

ناوەرۆک[دەستکاری]

لە ڕابردوویەکی دیارینەکراو، بەڵام پێش ڕووداوەکانی ماڵی پارەدا، بەرلین خۆی بۆ یەکێک لە سەرسووڕھێنەرترین دزییەکانی ژیانی پیشەیی خۆی -وەک دزێک- ئامادە دەکات کە ئەویش بریتییە لە دزییەکی ٤٤ ملیۆن یۆرۆیی. ئەم کارە بە یارمەتیی یەک لەو سێ دەستەیە دەکات کە لە تەواوی ژیاندا کاری لەگەڵ کردوون، کە ئەوانیش: کیڵا، دەمیان، کامرۆن، ڕۆی و بروسن.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

چەند ڕۆژێک بەر لە بڵاوبوونەوەی بەشی دووەمی وەرزی پێنجی تاڵانی پارە واتا لە کۆتاییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا، نێتفلێکس ڕایگەیاند دەیھەوێت بۆ ساڵی ٢٠٢٣ سپین ئافێک لە بەرلێن یەک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی زنجیرەکە ساز دەکات کە پێدەچێت پێدرۆ ئەلۆنسۆ بۆخۆی ڕۆڵەکە دووبارە کاتەوە. وێنەگرتن لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستی پێ کرد و لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەردەوام بوو. بەرھەمھێنەران لە پاشی دوایین بەرھەمەکانی خۆیان دەیانھەوست کارێکی سووک و ئاسانتر بکەن؛ بە بەراورد لەگەڵ ماڵی پارەی سەرەکی بەرلین کۆمیدیای زیاترە و ئەکتەر و شوێنی زیاتری بەکار ھێناوە. زنجیرەکە بە ڕێژەیەکی فراوانتری شاشەی ٢:١ وێنەی گیراوە بۆ ئەوەی کارەکتەرەکان ئەزموونێکی زیاتری دیمەنی دەوروبەریان بکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]