بێرینگی سەرەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێرینگی[بەستەری مردوو] چوار بورغیی

لە بزوێنەرە پستۆنییەکان بێرینگە سەرەکییەکان ئەو بێرینگانەن کە ھەڵدەستن بە ھەڵگرتنی کرانک شەفت لە شوێنێک و ڕێگە دەدەن بە خولانەوەی کرانک شەفت لەناو لاشەی بزوێنەر.

بێرینگە سەرەکییەکان بەزۆری لە جۆری (plain bearings) یان (journal bearings) دان، کە ھەڵواسراون بە لاشەی بزوێنەر لە ڕێگەی ھەڵگرەکانی بێرینگ. ژمارەی بێرینگە سەرەکییەکان لە بزوێنەرێکەوە بۆ بزوێنەرێکی دیکە دەگۆڕێت دەوەستێتە سەر بڕی ئەو ھێزەی کە بزوێنەرەکە نەرھەمی دەھێنێت.

ژمارەی بێرینگە سەرەکییەکان[دەستکاری]

ژمارەی بێرینگە سەرەکییەکان بەزۆری دەوەستێتە سەر ئەو ھێزەی کە دەکەوێتە سەر بێرینگەکە و کۆتا خێرایی بزوێنەرەکە. زیادکردنی ژمارەی بێرینگەکان لە بزوێنەردا بە شێوەیەکی گشتی کاردەکاتە سەر قەبارە و نرخی بزوێنەرەکە، بەڵام دەتوانرێت ھێزی چەمانەوەی سەر بێرینگ کەم بکرێتەوە بە کەمکردنەوەی مەودای نێوان چەرخی کرانک و بێرینگەکان. ژمارەی بێرینگەکان و ژمارەی چەرخی کرانکەکان کاریکەرییان ھەیە لەسەی باڵانسی بزوێنەر، جێگیری زیاتری کرانک شەفت وا دەکات کە کرانک شەفت زیاتر بەدووربێت لە چەمینەوە.

زۆربەی بزوێنەرەکان بەلایەنی کەمەوە دوو بێرینگی سەرەکییان ھەیە ھەر دانەیەک لەسەرێکی کرانک شەفتەکەیە بەڵام زۆربەی بزوێنەرە مۆدێرنەکان بەتایبەت ئەو بزوێنەرانەی کە بە گاز (دیزڵ) کار دەکەن بە ھەر چەرخێکی کڕانک بێرینگیکیان ھەیە یانیش لەو بزوێنەرە بەنزینیانەی کە دیزاین کراون بۆ rpmی بەرز

ھەندێک بزوێنەری تاکە سلندەری تەنھا لە یەک بێرینگی سەرەکی پێکھاتووە، لەکاتێکدا ئەو بێرینگە بەرگەی ھەموو ئەو لۆدانە بگرێت کە دەکەونە سەری.

لە کاتی باسکردنی دیزاینی کرانک شەفت ژمارەی بێرینگە سەرەکییەکان بەپێی ژمارەی سلندەرەکان ھەژمار دەکرێت

ھەڵگری بێرینگ[دەستکاری]

نیوەی بەشی خوارەوەی بێرینگ ھەڵدەستێت بە ھەڵگرتنت بێرینگ لە ڕێگەی بورغی بە لاشەی بزوێنەرەوە دەبەسترێت، باشترین ڕێکخستن بۆ ھەڵگرتنی ھەر بێرینگێک ئەوەیە کە بە دوو بورغی بە لاشەی بزوێنەر ببەسترێت بەڵام ھەندێک جۆری بزوێنەر لەوانەیە چوار یان شەش بورغی بەکاربێنن بۆ ھەڵگرتنی بێرینگێک. سەرباری ئەوەی بەستنەوەی بێرینگەکان بە چەند بورغویەک دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی بزوێنەرەکە ڕێگە دەدات کە بزوێنەر بەرگەی rpmی بەرزتریش بگرێت.

یەکەمین بزوێنەری ئۆتۆمبێل کە چوار بورغی بۆ بەکارھێنرا بۆ ھەر بێرینگیک بزوێنەری دوازدە پستۆنی شێوە (V)ی بزوێنەری (Maybach Zeppelin) لە ساڵی ١٩٢٨ کە لە ھەشت بێرینگ سێ دانەیان چوار بورغی ھەبوو.

دیزاینی نموونەیی بۆ ھەڵگری بێرینگی شەش بورغویی بە کارھێنرا لەلایەن (General Motors LS engine) و (Ford Modular engine)