بی بی سی عەرەبیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بی بی سی عەرەبی
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
وێبگەhttps://www.bbc.com/arabic

بی بی سی عەرەبی تۆڕێکە بۆ گواستنەوەی ھەواڵ و زانیاری بۆ جیھانی عەرەبی لە ڕێگەی چەند ڕێگایەکەوە، لەوانە ئینتەرنێت و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و مۆبایل. بی بی سی عەرەبی گەورەترین و کۆنترین خزمەتگوزاری میدیایە کە بی بی سی بە زمانێکی تر جگە لە ئینگلیزی دەستیپێکردووە و لە سەرەتای دەستپێکردنی لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨ەوە بەردەوام بووە لە پەرەسەندن تا بووە بە یەکێک لە وێستگە میدیاییە پێشەنگەکانی جیھان. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ساڵانی نەوەدەکان بە «بەشی عەرەبی دامەزراوەی پەخشی بەریتانیا» ناسرابوو.

بلۆککردنی ماڵپەڕ لە میسر[دەستکاری]

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٩، تۆڕێکی تایبەت بە چاودێریکردنی چالاکییەکانی ئینتەرنێت، نێتبلۆکس، ڕای گەیاند کە چاودێری بلۆککردنی ماڵپەڕە ھەواڵییەکانیان کردووە، لەنێویاندا کۆمپانیای پەخشی بەریتانی (بی بی سی)، بە وەشانی ئینگلیزی و عەرەبییەکەی لە میسر، ئەمەش ھاوکات بوو لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی میسر. نێتبلۆکس ڕوونیکردەوە کە دوو دابینکەری پەیوەندییەکان لە میسر (تەلەکۆم میسر و ڕایا ھۆڵدینگ بۆ وەبەرھێنان-راية القابضة للاستثمارات) «مەودای فراوان-واسع النطاق»یان لەکارخست چونکە توانای دەستڕاگەیشتنیان ھەبوو بەم سایتە ھەواڵییانەدا، و ھۆشداریدا لە کاریگەرییە ئەگەرییەکانی ئەم ڕێوشوێنانە لەسەر ئازادی میدیا و مافی ئازادی کۆبوونەوە. مووکرەم محەممەد ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ڕێکخستنی ڕاگەیاندن، گوتی کە دەسەڵاتدارانی میسر ھەندێک سایتی ھەواڵیان بلۆک کردووە، لەنێویاندا سایتی بی بی سی عەرەبی، بەڵام ناوبراو ڕای گەیاند کە ئاگادار نەکراوەتەوە لە ناوی ئەو سایتانەی کە بلۆک کراون، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکانی ئەوە بوو کە ھۆکارەکە بڵاوکردنەوەی «ھەواڵی نادروست» بوو سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]