بیۆند میت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بیۆند میت (بە کوردی: لە پشت گۆشتەوە) کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنەری گۆشتی ڕووەکییە، کە جێگرەوەی گۆشت بەرھەم دێنێت. کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠٩وە لەلایەن ئیتن براونەوە دامەزراوە. بەرھەمەکانی بیۆند میت لە ساڵی ٢٠١٣ لە سوپەرمارکێتەکانی "ھۆڵ فوودز"ەوە دەست بە فرۆشتنیان کرا.[١][٢][٣] لە ئایاری ٢٠١٦، یەکەم بێرگەری ڕووەکی خستە بازاڕەوە کە لە پاڵ گۆشتدا بفرۆشرێت. بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە لە مارکێت و رێستۆرانتە جیھانییەکان بڵاوبوونەتەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، ئەورووپا (ئیتالیا و شانشینی یەکگرتوو) لەگەڵ ئیسرایل. کۆمپانیاکە بەرھەمیان بۆ جێگرتنەوەی گۆشتی مریشک و مانگا و بەراز ھەیە. بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە ھەموویان ڤیگنن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tom Foster (٢٠١٣-١١-١٨). "Can Artificial Meat Save the World". Popular Science. Retrieved 7 July 2014.
  2. ^ Flanagan, Graham (7 July 2014). "This Fake Meat Is So Good It Fooled Whole Foods Customers For 3 Days". Business Insider. Retrieved 7 July 2014.
  3. ^ Strickland, Julie (May 7, 2013). "Fake Meat for the Masses?". Inc. Archived from the original on 6ی Mayی 2019. Retrieved 7 July 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)