بیڵی جۆڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیڵی جۆڵ
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونویلیەم ماڕتن جۆڵ
لەدایکبووی (١٩٤٩-٠٥-٠٩) ٩ی ئایاری ١٩٤٩ (تەمەن ٧٤ ساڵ)
زە بڕۆنکس، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بنەچەHicksville, New York, U.S.
چەشنەکان
پیشە(کان)
  • Musician
  • singer-songwriter
  • composer
ئامێرەکان
  • Vocals
  • piano
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٥– ئێستا
کۆمپانیاکان
وێبگەbillyjoel.com

ویلیەم ماڕتن جۆڵ (لەدایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٤٠) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و پیانۆژەنێکی ئەمریکییە. جۆڵ نازناوی «پیاوی پیانۆکە»ی پێدراوە بەھۆی سەرکەوتنە مەزنەکەی گۆرانی Piano Man کە بە گۆرانی ناوبراو ناسرا. ئەو خاوەنی ١٢ ئەلبوومە کە لەنێوان ساڵانی ١٩٧١ بۆ ١٩٩٣ بڵاوی کردۆتەوە. جۆڵ یەکێک لە پرفرۆشترین ھونەرمەندانی مێژوو بە فرۆشتنی ١٥٠ میلیۆن بەرھەم لەسەرتاسەری جیھان.[٣]

جۆڵ لە ساڵی ١٩٤٩ لە بڕۆنکسی نیویۆڕک لەدایکبووە و لە لۆنگ ئایلند گەورە بووە، کە ئەم شوێنانە کاریگەرییان بەسەر شێوازی مۆسیقا و گۆرانییەکانیانەوە ھەبوو. لە تەمەنێکی بچووکدا، دایکی وانەی پیانۆیی پێداوە. دوای وازھێنانی لە قوتابخانە بە مەبەستی کاری ھونەری، جۆڵ لەگەڵ ھەندێ باندی گۆرانیگوتن بەشداربووە بۆ ماوەیەکی کات، بەرلەوەی لە ساڵی ١٩٧١ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بڵاوبکاتەوە. لە ساڵی ١٩٧٢، جۆڵ سەرنجی کۆڵۆمبیا پیکجەرزی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا کاتێک گۆرانی "Captain Jack"ی لە ڕادیۆ گوتبوویەوە و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کۆمپانیاکە دووەمین و بەناوبانگترین ئەلبوومی بۆ بڵاوبکاتەوە بەناوی Piano Man و دوای ئەوەش دوو ئەلبوومی دیکەی بەناوەکانی Streetlife Serenade و Turnstiles بڵاوکردەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٧٧لە بەناوبانگترین و پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانی بڵاوکردەوە بەناوی The Stranger. ئەلبوومەکە زیاتر لر ١٠ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراو تا ئەمڕۆژەش بە باشترین و سەرکەوتووترین ئەلبوومی جۆڵ دادەنرێت.

ئەلبوومی داھاتووی جۆڵ بەناوی "شەقامی ٥٢ەمین - 52nd Street" لە ساڵی ١٩٧٨ بڵاوکرایەوە و بووە یەکەمین ئەلبوومی کە بچێتە ڕیزبەندی ئەلبوومەکانی ھەفتەی بیلبۆرد. ئەلبوومەکانی داھاتووی جۆڵ دوورکەوتنەوە لە شێوازی ئاسایییەکەی خۆی و ھەوڵێکی جدی جۆڵ بوو بە یادکردنەوەی سەردەمی لاویەتی خۆی و گوتنەوەی گۆرانی ژانرەی ڕۆک بە گۆرانییەکانی "Rock and Roll To Me" و "The Longest Time" و "Uptown Girl". دوای بڵاوکردنەوەی ھەردوو ئەلبوومی The Brige و Storm Front لەساڵەکانی ١٩٨٦ و ١٩٨٩، جۆڵ ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی دوازدەھەمین و دوایین ئەلبوومی خۆی بەناوی River of Dreams لە ساڵی ١٩٩٣.

لە ماوەی بیست ساڵ کاروانی ھونەری، جۆڵ خاوەن ٣٣ گۆرانی بووە کە پلەی یەکەمیان لە ڕیزبەندی گۆرانییەکانی ھەفتانە وەرگرتووە. جۆڵ بۆ ٢٣ خەڵاتی گڕامی پاڵێوراوە و پێنچ دانەی بردۆتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری bio-allmusic1 نەدراوە
  2. ^ Johnstone, Andrew (6 February 2015). "A General Guide to Soft Rock". Rip It Up. Archived from the original on September 28, 2015. Retrieved January 26, 2017.
  3. ^ Gamboa, Glenn (September 12, 2013). "Billy Joel named Kennedy Center honoree". Newsday. Retrieved October 15, 2013. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]