بیرەسپان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بیرەسپان یان (میر ئەسفەھان) گوندێکە دەکەوێتە باشووری کوردستان، نزیکەی ٢٠ بیست کیلۆمەتر لە کەرکوکەوە دوورە و سەر بە شاری کەرکووکە، دانیشتوانی ھەموو کوردن و بە شێخەکانی ساڵەیی ناسراون کە زۆربەیان لە گوندەکانی دەروروبەری بیرەسپانن، وە دەکرێتە دوو بەشەوە بیرەسپانی ژوورو بیرەسپانی خواروو. چەند جارێک لە لایەن ڕژێمی عەرەبی بەعسیەوە سووتاندراوە و وێرانکراوە بۆ دواھەمین جار وێرانکراوە و گوندنشینانی بۆ ھەولێر و شوێنی تر ڕەوانە کراون لە شوێنی ئەوان عەرەبی باشووری عێراقیان تێدا نیشتەجێ کرا. تا ئێستا مێژووی ئەم گوندە نەزانراوە لە ھیچ سەرچاوەیەکەوە٫تەنھا لە باو باپیرانەوە بیستراوە نوسراوەتەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).