بۆنە خۆشەکەی سەرکەوتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆنە خۆشەکەی سەرکەوتن
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرئەلێکساندەر ماکێندریک
بەرھەمھێنەرجەیمز ھیڵ
شانۆنامەکلیفرد ئۆدێتس
ئێرنست لێمان
ئەلێکساندەر ماکێندریک
ئەکتەرانبەرت لانکستەر
تۆنی کەرتیس
سوزن ھاریسن
مارتین میڵنەر
سام لیڤین
باربەرا نیکڵس
جێف دۆنیڵ
چیکۆ ھامیڵتن
مۆسیقائێلمەر بێرنستاین
وێنەگری سینەماییجەیمز وۆنگ ھاو
مۆنتاژئالان کرۆسلاند جر.
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەیوونایتد ئارتیستس
دەرچوون
  • ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٥٧ (1957-06-27) (نیویۆڕک)
  • ٤ی تەممووزی ١٩٥٧ (1957-07-04) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم٩٦ خوولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$٣٫٤ ملیۆن[١] یان $٢ ملیۆن[٢]
داھات$٢٫٢٥ ملیۆن (ئەمریکی)[٣]

بۆنە خۆشەکەی سەرکەوتن فیلمێکی ئەمریکی ساڵی ١٩٥٧یە لە چەشنی نوار و درامیدا. فیلمەکە لە دەرھێنانی ئەلێکساندەر ماکێندریکە. بەرت لانکستەر، تۆنی کەرتس، سوزەن ھاریسن، و مارتن میلنەر تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن. فیلمەکە لە نووسینی کلیفرد ئۆدێتس، ئێرنست لێمان و ئەلێکساندەرە کە سوودی لە کورتە ڕۆمانەکەی ئێرنست وەرگرتووە. وێنەگرتنی سینەمایی لە شاری نیویۆرکەوە لەلایەن جەیمز وۆنگ ھاو بەڕێوەچوو. فیلمەکە لەلایەن جەیمز ھیڵەوە بەرھەمھێنراوە و کۆمپانیای یوونایتد ئارتیستس بڵاوی کردووەتەوە. کاستی فیلمەکە ھەروەھا سام لیڤین، باربارا نیکۆڵز، جۆو فریسکۆ، ئێدس ئاتواتەر، دەیڤد وایت و ئێمیلی مایەر لەخۆدەگرێت. مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن ئێڵمەر بێرنستاین بەرھەمھێنراوە و ھەریەک لە چیکۆ ھامڵتن کوینتێت و ماری گرانت ڕۆڵی دوو ژەنیاری جاز لە فیلمەکەدا دەبینن.

چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی ستووننووسێکی ڕۆژنامەوانی گەندەڵە بە ناوی جەی. جەی. ھەنسەکەر (بەرت لانکستەر ڕۆڵی کەسایەتییەکە دەگێڕێت) کە بەیارمەتی چەند کەسێک دەیەوێت پەیوەندی نێوان خوشکەکەی و پیاوێک تێکبدات کە بە شایەنی خوشکەکەی نازانێت.

ھەرچەندە لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا فیلمەکە پێشوازیێکی باشی بۆ نەڕەخسا، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا فیلمەکە بەھایەکی گەورەتری بەخۆیەوە بینیوە. ڕەخنەگران زۆر جار بە یەکێک لە نایابترین فیلمەکان ناوی دەبەن، بەتایبەت بەھۆی سیناریۆ و وێنەگرییەکەی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kate Buford, Burt Lancaster: An American Life, Da Capo 2000 p 183
  2. ^ "New York Soundtrack". Variety. 2 April 1958. p. 4.
  3. ^ "Top Grosses of 1957", Variety, January 8, 1958: 30