بڕواپێکراویی پێکھاتە
بڕواپێکراویی پێکھاتە (بە ئینگلیزی: Structural Reliability) بریتییە لە بەکارھێنانی تیۆریی بڕواپێکراوی بۆ ھەڵسەنگانی دڵنیایی پێکھاتەکان.[١][٢] بە زمانی سادە بڕواپێکراویی پێکھاتەیە پێچەوانەی شکستی پێکھاتەیە. لە ڕووی بیرکارییەوە بڕواپێکراویی پێکھاتەیەک دەبێت بە ئەگەری تەواوکەری شکستی پێکھاتەکە .
تیۆری
[دەستکاری]لە تیۆریی بڕواپێکراویی پێکھاتەدا ئەگەری شکستی پێکھاتەیەک بە ھاوکێشەی ژمارە یەک پیشان دەدرێت.
کە تێیدا ئەگەری شکستی پێکھاتەکە، فانکشنی کەڵەکەکراوی ئەگەری خۆڕاگری و فانکشنی ئەگەری بارە.
ھاوکێشەی ژمارە ١ تەنیا لە کاتێکدا بە کەڵک دێت کە فانکشنی ئەگەری خۆڕاگریی پێکھاتەکە و فانکشنی ئەگەری بارەکانی سەربەخۆ بن. بۆیە لە حاڵەتی گشتیدا ھاوکێشەی ژمارە ١ بە کار نایەت و ئەگەری شکستی پێکھاتە وەک ھاوکێشەی ژمارە ٢ دەنووسرێت.[٢]
کە تێیدا X ئاڕاستەکەری گۆڕەکە بنەماییەکان و (G(X فانکشنی حاڵەتی سنوورییە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Melchers, R. E. (2002), “Structural Reliability Analysis and Prediction,” 2nd Ed., John Wiley, Chichester, UK.
- ^ ئ ا Piryonesi، Sayed Madeh؛ Tavakolan، Mehdi (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «A mathematical programming model for solving cost-safety optimization (CSO) problems in the maintenance of structures». KSCE Journal of Civil Engineering. ٢١ (6): ٢٢٢٦–٢٢٣٤. doi:١٠.١٠٠٧/s١٢٢٠٥-٠١٧-٠٥٣١-z.