بوێر و جوان
Jump to navigation
Jump to search
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
بوێر و جوان (تورکی: Cesur ve Güzel) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆمەڵایەتیی تورکییە، بە بەشداریی ئەستێرە تووبا بویوکویستوین و ئەکتەر کیڤانچ تاتلیتوگ. زنجیرەکە لە کەناڵی ستار تیڤی تورکی لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ پەخش کرا.
چیرۆک[دەستکاری]
چیرۆکی زنجیرەکە دەسوڕێتەوە بە دەووری جەسور (کیڤانچ تاتلیتوگ) گەنجێکی قۆزی گوماناوییە، کە ڕۆژێک ھەڵدەستێ بە ڕۆشتن بۆ یەکێک لە لادێکان و جێگیر دەبێت تێیدا و ھەموو خەڵکەکەی سەرسام دەکات وە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی سوھان (تووبا بویوکویستوین)، ھەر یەکێک لە سوھان و جەسور ڕابوردووی بنەماڵەکانیان نازانن کە ناکۆکییەکی گەورە ھەیە لە نێوانیان، وە گومان و ئاڵۆزی دەست دەکات بە سوڕانەوە بە دەووری ھۆکاری ھاتنی جەسور بۆ لادێکە.
ئەکتەر و کەسایەتییەکان[دەستکاری]
- کیڤانچ تاتلیتوگ بەڕۆڵی جەسور
- تووبا بویوکویستوین بەڕۆڵی سوھان
- تامر لافانت بەڕۆڵی تەحسین کۆرلودایی
- ئەرکان ئافجی بەڕۆڵی کورھان کۆرلودایی
- سیرکان ئال تونوراک بەڕۆڵی بڵند
- سیزین ئەکباش ئۆگولار بەڕۆڵی جاھیدە کۆرلودایی
- نیھان بویوک کاگاتچ بەڕۆڵی عەدالەت
- فیرات ئال تونمیش بەڕۆڵی کەمال