بوروندی لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠
ڕواڵەت
| بوروندی لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠ | |
|---|---|
| وەرزش | Olympic sport |
| بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ |
| وڵات | بوروندی |
| بەشێک لە زنجیرەی | بوروندی لە ئۆڵۆمپیاد |
| کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ |
| Flag bearer | Ornella Havyarimana |
بوروندی یەکێکە لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ .٦ وەرزشوان (٣ پیاو، ٣ ژن) نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە چەند یارییەکی ئۆڵمپیادەکە لەوانە مەلەوانی ، بۆکسینگ ، گۆڕەپان و مەیدان.[١][٢][٣] لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵمپیادە لە ٢٤ی جولای ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی جولای ٢٠٢١ دواخرا.[٤] ئەمە حەوتەم بەشداربووی بوروندی بوو لە ئۆڵمپیاد دوای یەکەم بەشداری لە ساڵی ١٩٩٦.[٥] وەرزشوانانی بوروندی لەسەرجەم بەشدارییەکانی پێشوویان لە ئۆڵمپیاد نەیانتوانیوە هیچ مەدالیایەک بۆ ولاتەکەیان بەدەست بهێنن .[٦]
یارییەبەشداربووەکان
[دەستکاری]لیستی ئەو یارییە وەرزشیانەی کە یاریزانانی بوروندی بەشدریان تێداکردووە لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ.
| وەرزش | پیاو | ژن | گشتی |
|---|---|---|---|
| گۆڕەپان و مەیدان | ٢ | ١ | ٣ |
| بۆکسینگ | ٠ | ١ | ١ |
| مەلەوانی | ١ | ١ | ٢ |
| گشتی | ٣ | ٣ | ٦ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «100 Metres - women - senior - outdoor - 2021». www.worldathletics.org. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. ٨ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٨ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Tokyo Olympics Entry Lists Released, Swimming Begins July 24». Swimming World News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Joint Statement from the International Olympic Committee and the Tokyo 2020 Organising Committee - Olympic News». International Olympic Committee (بە ئینگلیزی). ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Team Burundi - Profile | Tokyo 2020 Olympics». .. (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ «Burundi at the Olympic Games». www.topendsports.com. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بوروندی لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠ تێدایە.