لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بنکڕ، بنکڕکە، بڕکن، بڕەنک، بڕەنگ، بنەکڕە، بنکڕنە، بنکڕنەک، کڕنە، کڕکڕە، کڕکڕەمزێ، بنکڵاش، ڤەرەنیک، ڤەرەنوک، بنڤەرەنگ بە لایەک لە برنج یان نان یان سێڤک دەگۆترێت کە لە بنی مەنجەڵەی دەخەن و دەبرژێت. بە برژانی لای ژێرووی چێشت (وەکوو برنج، سێڤک و …) لە ڕەوتی کوڵاندا بنکڕ گرتن دەگۆترێت.[١]
- بنکڕی برنج
- بنکڕی نان
- بنکڕی سێڤک
- بنکڕی کراشکە (لەگەڵ ماست و زافەران)
- بنکڕی گەڵای ترێ (بۆ بڵاڵووک پڵاو شیاوە)
- بنکڕی کاھوو (بۆ باقلە پڵاو شیاوە)
- بنکڕی ماکارۆنی (گاجار لەگەڵ بنکڕی سێڤک تێکەڵ دەبێت)
- بنکڕی پیاز
- بنکڕی پۆڕیسە
- بنکڕی ھێلکە و تەماتە
- بنکڕی کدووی سەوز
- بنکڕی باقلە[٢]
-
بنکڕی سێڤک
-
بنکڕی برنج
-
بنکڕی نان
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بنکڕ تێدایە. |