بلاک بێرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بلاک بێرد
Blackbeard (نز. 1736 engraving used to illustrate Johnson's General History)
لەدایکبوون
ئیدوارد تیڵ

نز. 1680
مەرگ (٣٥–٤٠ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگلە کردەوەدا کوژرا ([برینی چەقۆ]] و برینی فیشەک)
Piratical career
نازناوریش رەش
ساڵانی چالاکی1716–1718
پلەکاپیتن
بنکەی چالاکییەکانئاتلانتیک
وێست ئیندیز
فەرمانەکانتولەی شاژن ئان, Adventure


ئێدوارد تێڵ (بە ئینگلیزی: Blackbeard لە دایکبووی ١٦٨٠ مردن ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٧١٨) کە زیاتر بە بلاک بێرد (ڕیش ڕەش) ناسراوە، چەتەیەکی ئینگلیز بوو کە لە دەوروبەری ھیندی ڕۆژاوا و کەناری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باکوور لە بەریتانیا بوو.

ژیانی[دەستکاری]

ھەرچەندە زانیاری لە بارەی ئەو لە تەمەنی منداڵی و گەنجێتیدا نییە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە لە بریستۆل لە ئینگلتەرا لەدایک بووە. لە ساڵی ١٧١٦ چووە ناو گرووپە چەتەیەک لە دوورگەکانی کاری بی بەناوی کاپتن بینجامین ھۆرنیگۆلد. ئەوی کرد بە فەرماندەی یەکێک لە کەشتییە جەنگییەکانی، ئەم دوانە پێکەوە دەستیان کرد بە ئەنجامدانی چەتەیی لە دەریادا. دواتر لە ساڵی ١٧١٧ ھۆرنیگولد خانەنشین بوو و تیچ جێگەی گرتەوە.

ئەو بە ڕیشی درێژ و دەموچاوە ترسناکەکەی نازناوی دەرکردبوو. کەشتییەکی جەنگی فەرەنسی ھەڵبژارد و ناوی گۆڕی بۆ «تۆڵەی شاژن ئان» و ٤٠ توپی جەنگی لەسەر دانا. ھاوپەیمانێکی چەتەکانی دروست کرد و بەندەری چارلستۆنی لە باشووری کارۆلینای گەمارۆ دا دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو دانیشتووانەکەی ئازاد کرد، کەشتییەکەی برد بۆ بیوفۆرت لە باکووری کارۆلینا. لەلایەن حکوومەتەوە پیشناری لی خوشبونی لێ کرا تا خانەنشین ببیت. بەڵام ھەر زوو گەڕایەوە دەریا و کەوتەوە چەتەیی؛ و سەرنجی پارێزگاری ڤێرجینیا ئەلێکساندەر سپۆتسوودی بوو لای خوی ڕاکشا.

سپۆتسوود فەرمانی کرد بە گرووپێک لە کەشتییە شاھانەی بەریتانیا و سەربازەکانی بۆ گرتن یان کوشتنی ڕیش ڕەش. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٧١٨، لە کۆتاییدا لەگەڵ ژمارەیەک لە پیاوەکانی لەلایەن سەربازانی ھێزی دەریایی شاھانەی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی کاپتن ڕۆبێرت مەینارد کوژران.[١]

کەسایەتی و کاریگەری[دەستکاری]

ڕیش ڕەش فەرماندەیەکی زیرەکانە بوو ئەو زیاتر بوو دزی کردن پشتی بە ترساندن دەبست لەجیاتی بەکارھێنانی ھێز. بە پێچەوانەی ئەو باوەرەی کە ھەوبو چەتەکان ستەمکارن، ڕیشی ڕەش کەشتییەکانی بە مۆڵەتی ستافەکەی بەڕێوەبرد و ھیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەو ھەرگیز زیان بە ھیچ یەکێک لەو دیلانە گەیاندەبیت کە لە لای بەند بوون. دوای مردنی، وینایەکی ڕۆمانسی لی دروست کراوە و بوە ئیلھام بوو زۆر لە چەندین کار لە شێوەی چەتەکانی دەریا. وەک کارەکتەری کاپتن جاک سپارۆ لە «چەتەکانی کاریبی» و کارەکتەری ڕیشی ڕەش لە کریدی بنەڕەتی ئاڵای ڕەش و لە ئەنیمێ وەن پەیس.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "جذابیت جاودان دزدان دریایی". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2022-01-16.