بزوێنەری ھەواگۆڕی جێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بزوێنەری ھەواگۆڕی جێت (یان بزوێنەری ڕێڕەوی جێت) بزوێنەری جێتە پاڵدەنرێت بەھۆی گازە گەرمە دەرچوەکان کە دروستبووە لەو ھەوایەی چووەتە ناو بزوێنەر بە چەند ھەنگاوێکی دەرچوو لە ناوەند،تەوەرەیی یان ڕام پەستاوتن، کە دواتر گەرم دەکرێت و بەناو نۆزڵەکەدا کشاوە. ئەوانە بە شێوەیەکی ئاساییانە بزوێنەرە تۆڕبیندارە گازەکانن. زۆرایەتی لێشاوی بارستایی بە ناو بزوێنەری ھەواگۆڕێ فڕۆکە دا دەستەبەردەکرێت لە ڕێگەی ھێنانی ھەوا لە دەرەوەی بزوێنەرەکە و گەرمکردنی لە ناوەوە، بە بەکارھێنانی وزەی ھەڵگیراو بە شێوەی سووتەمەنی.

ھەموو بزوێنەرە ھەواگۆڕە جێتە کردەییەکان بزوێنەری سووتانی ناوەکیین کە ڕاستەوخۆ ھەواکە گەرم ئەکەن بە سووتاندنی سووتەمەنی، لە ئەنجامدا گازە گەرمەکان بەکاردێن بۆ دەرپەڕاندن لە ڕێگەی نۆزڵی دەرپەڕێنەرەوە، ھەروەھا تەکنیکەکانی تر بۆ گەرمکردنی ھەواکە تاقیکراونەتەوە بە (وەک بزوێنەرە جێتە ناوەکیەکان) نوێتریین نەخشەکانی بزوێنەری فڕۆکە کە پانکە تۆڕبۆییەکانن، ئەویش کە بە شێوەیەکی گەورە لە شوێنی جێتە فڕۆکەییەکان (بزوێنەری جێتی پرژێنەر) بەکارھاتووە. ئەو بزوێنەرە نوێیانە گوورزەی بزوێنەری تۆڕبینداری گاز بەکاردێنن بە ڕێژەیەکی بەرزی پەستان بە شێوەیەکی گشتی (بە نزیکی ٤٠:١ لە ١٩٩٥) وە پلەیەکی بەرزی پلەی گەرمی چونەژوورەوەی تۆڕبین (بە نزیکی ١٨٠٠ کلڤن لە ١٩٩٥)،[١] وە دەستەبەرکردنی بڕیکی گەورەی پاڵھێزەکەیان بە ھەنگاوی پانکە، کە بە تۆڕبین کار دەکات، لە جیاتی بە پاڵھێزی پوختی دەرچوو وەک لە جێتی تۆڕبۆیی. ئەو خاسیەتانە کۆ دەبنەوە بۆ بەخشینی چوستیێکی بەرز. ژمارەیێکی کەم لە بزوێنەری فڕۆکەکان کاریگەری پرژاندنی سادە بەکاردێنن (ڕامجێت) یان سووتانی پرتە (بزوێنەری جێتی پرتە) بۆ درووستکردنی پەستاوتن.

پاشبنەما[دەستکاری]

بزوێنەری بنەڕەتی تۆڕبینگازی ھەواگۆڕی جێت بریتی بوو لە جێتی تۆڕبۆیی. چەمکێک بوو دروستکرابوو لەلایەن دوو ئەندازیار، فڕانک واییت لە بەریتانیا و ھانز ڤۆن ئۆھاین لە ئەڵمانیا. جێتە تۆڕبۆییەکە ھەوا دەپەستێوێ و گەرمی دەکات وە دواتر ھەواکە لێی دەردەچێت وەک خێراییێکی زۆر، بزوێنەری پلەی گەرمی بەرز بۆ درووستکردنی پاڵھێز. لە کاتێکدا ئەو بزوێنەرانە دەتوانن ئاستێکی بەرزی پاڵھێز درووستبکەن، زۆر بە توانان لە خێراییە زۆر بەرزەکان (زیاتر لە ١ ماخ)، بەھۆی نزمی لێشاوی بارستایی، خێرایی بەرز بەشێکە لە سرووشتی دەرچوونی جێت.

پانکە تۆڕبۆییە نوێیەکان بریتین لە گەشەکردنی جێتی تۆڕبۆیی؛ بە شێوەیەکی بنچینەیی ئەوان جێتی تۆڕبۆیین کە بەشێکی نوێی تێدایە پێی دەوترێت ھەنگاوی پانکە. لە جیاتی بەکارھێنانی ھەموو گازە دەرچووەکان بۆ بەرھەمھێنانی پاڵھێزی ڕاستەوخۆ وەک جێتی تۆڕبۆیی، بزوێنەری پانکەی تۆڕبۆیی ھەندێک لە توانایەکە پوخت دەکاتەوە لە گازە دەرچووەکان لە ناوەوەی بزوێنەر وە بەکاری دێنێت بۆ توانادان بە ھەنگاوی پانکە. ھەنگاوی پانکەکە قەبارەیەکی گەورە لە ھەوا تاودەدات بەناو ڕێڕەو دا، لادان لە گورزەی بزوێنەر (گازە ڕاستەقینەکەی تۆڕبین پێکھێنەری بزوێنەرەکە)، وە دەریدەکات لە دواوە وەک بزوێنەر، دروستکردنی پاڵھێز. ڕێژەی ئەو ھەوایەی کە دێت بەناو ھەنگاوی پانکە دەچێتە ناو گورزەی بزوێنەرەکە لە جیاتی ئەوەی بەرەو دواوە بگەڕێتەوە، وە بەم شێوەیە ھەوایەکە پەستێوراوە و گەرم بووە؛ ھەندێک لە وزەکە پوخت کراوەتەوە بۆ توانا دان بە پەستێنەرەکان و پانکەکان، کاتێک پاشماوەکە لە دواوە چۆتە دەرەوە. گازە گەرمە دەرچووەکە کە خێرایی بەرزە تێکەڵدەبێ لەگەڵ ئەو ھەوا ساردەی کە خێرایی نزمە لە ھەنگاوی پانکە، وە ھەردووکیان ھاوبەش دەبن بۆ پاڵھێزی بزوێنەرەکە. بە گوێرەی ئەوەی کە چی ڕێژەیەک لە ھەوای سارد لایداوە بەدەوری گورزەی بزوێنەرەکەدا، پانکەی تۆڕبۆیی دەتوانرێت بە بزوێنەرەکانی لاڕێڕەوی نزم، بەرز، یان بە لاڕێڕەوی زۆر بەرز بانگبکرێت.

بزوێنەرە لاڕێڕەوە نزمەکان یەکەمیین بزوێنەری پانکەی تۆڕبۆیی بوون بەرھەمیان ھێنا، وە بڕێکی زۆر لە پاڵھێزیان بەخشی لە گازە دەرچووە گەرمەکانی گورزەی بزوێنەر، کاتێک ھەنگاوی پانکە تەنھا پاڵشتی ئەوە دەکات. ئەو بزوێنەرانە ھێشتا بینراون لە فڕۆکە جەنگییەکان، لەوەتەی کە پاڵھێزی چوستی بەرزتریان بەرھەمھێناوە لە سوپەرسۆنیک (لەو خێراییانەی زیاترن لە خێرایی دەنگ لە ھەوا دا) وە ڕووبەرێکی تەسکیان ھەیە لە پێشەوە، کە ھێزی ڕاکێشانی ھەوا بزووتن کەمدەکەنەوە. بەراوردی ئاستی بەرزی ژاوەژاو و بەکارھێنانی سووتەمەنی لە خێرایی سەبسۆنیک (خێرایی نزمتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوا دا) لە ھەر بەکارھێنانێک پەسەندکراوە، لە کاتێکدا یەکەم نەوەی ھێڵە ئاسمانییەکانی پانکەی تۆڕبۆیی بزوێنەری لاڕێڕەوی نزمی بەکارھێناوە، ئاستی بەرزی ژاوەژاویان و بەکارھێنانی سووتەمانیان بەو مانایە دێت کە شکستیان ھێناوە بە سوودی فڕۆکە زەبەلاحەکان. بزوێنەرە لادەرە بەرزەکان (بایپاسە بەرزەکان) ھەنگاوی فانیان زۆر گەورەترە، وە زۆربەی پاڵھێزیان لە ھەوای دەکتبوو لە پانکەکە بەدەستدێنن؛ کڕۆکی بزوێنەرەکە توانا دەداتە ھەنگاوی پانکەکە، وە تەنھا ھاوڕێژەیی ھایە لە ھەموو پاڵھێزی ھاتوو لە ھەڵمی دەرچووی کڕۆکی بزوێنەر. کردارەکانی پانکەی تۆڕبۆیی لاڕێڕەوی بەرز (بایپاسی بەرز) زۆر ھاوشێوەیە لەگەڵ بزوێنەری کۆڵەکەی تۆڕبۆیی، جگە لەوەی کە لە پەروانەی پانکە بەکاردێت لە جیاتی پەروانەی چەند پەڕەیی، وە پشت دەبەستێ لەسەر کەناڵی ھەوا بۆ پاڵنان ھەوا بەشێوەیەکی درووست بۆ دروستکردنی پاڵھیز.

لە دوای چەندین دەیەی ڕابردوو، جوڵەیەک ھەبوە بەرەو بزوێنەری لاڕێڕەوی زۆر بەرز، کە لەلایەن ھەوادارنەوە زیاتر بەکاردێت وەک لە بزوێنەری گورزە خۆی، کە بە شێوەیەکی سەرەتاییانە نوێتر و چووستی بەرزتر نەخشەسازیێکی دوو یان سێ نەوەرە. ئەو چوستی و توانایە شتێکە ڕێگە بەو ھەموو ھەوادارە دەدات، وە پاڵھێزی بەرزبوەوە (بۆ زیاتر لە ٧٥٠٠٠ پاوەند لە بزوێنەرێکدا لە بزوێنەرەکان وەک ڕۆڵز- ڕۆیس ترێنت ئێکس دەبلیو بی یان جێنێڕاڵ ئێلکتریک جی ئی ئێن ئێکس)، جوڵەیەک ڕێگە پێدراوە بۆ دوانە بزوێنەری فڕۆکە، وەکو ئێربەس ئەی ٣٥٠ یان بۆینگ ٧٧٧، وە ھەروەھا ڕێگە پێدان بە فڕۆکەکانی دوانە بزوێنەر بۆ خستنە کار لە ڕێگای لەسەر ئاو، پێشتر لە بوارەکەی ٣ بزوێنەر یان ٤ بزوێنەری فڕۆکە دا.

بزوێنەرە جێتەکان وا دیزاین کرابوون بۆ توانادان بە فڕۆکە، بەڵام بەکارھاتوون بۆ توانادان بە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان و بزوێنەری بەلەمەکان بۆ تۆمارکردنی ھەوڵدانەکان، وە تەنانەت بۆ بەکارھێنانە بازرگانیەکان وەک ھێڵی ئاسنین بۆ پاککردنەوەی بەفر و سەھۆڵ لە سویچەکانی ھێڵە ئاسنینەکان (جێگیرکرابوو لە ھێڵی تایبەتی ئاسنینی ئۆتۆمبێل) وە لەلایەن ڕێڕەوەکانی پێشبڕکێ بۆ وشککردنەوەی ڕێڕەوەکە دوای باران بارین (لە بارھەڵگری تایبەت دانراوە لەگەڵ بوونی دەرچووی بزوێنەری جێت لەسەر ڕووی ڕێڕەوەکە).

جۆرەکانی بزوێنەری ھەواگۆڕی جێت[دەستکاری]

بزوێنەرە ھەواگۆڕە جێتەکان بە نزیکەیی ھەمیشە بزوێنەری سووتانی ناوەکیین کە دەرھاویشتن لە سووتانی سووتەمەنی ناو بزوێنەرەکە دەستەکەوێ. ھەبوونی ئۆکسجین لە کەش دا بەکارھات بۆ ئۆکساندنی سەرچاوەی سووتەمەنی، بە زۆری لە بزوێنەری سووتەمەنی ھایدرۆکاربۆن،[٢] سووتاندنی تێکەڵەکە بە شێوەیەکی گەورە قەبارە زیاد دەکات، ھەوا گەرمبووەکە بەناو نۆزڵی پاڵنان دا دەڕوات.

بزوێنەرە تۆڕبینگازەکان (بزوێنەری بەگاز توانا پێدراو):

  • جێتی تۆڕبۆیی
  • پانکەی تۆڕبۆیی

بزوێنەری پڕژاندنی توانا پێدراو:

  • ڕامجێت
  • سکڕامجێت

بزوێنەری پرتە پڕووشکی سووتان:

  • بزوێنەری پرتە تەقاندن
  • بزوێنەری جێتی پرتە
  • بزوێنەری فوارە

بزوێنەری جێتی تۆڕبۆیی[دەستکاری]

ڕێکخستنی بزوێنەری جێتی تۆڕبۆیی

دوو ئەندازیار، فڕانک واییت لە بەریتانیا لەگەڵ ھانز ڤۆن ئۆھاین لە ئەڵمانیا، بە چەمکێکی سەربەخۆ گەشەیان بە جێتی تۆڕبۆیی دا بەرەو بزوێنەرە کردەییەکان لە کۆتایی١٩٣٠ەکان

جێتە تۆڕبۆییەکان پێکدێن لە بەشی تێچوو پەستێنەرێک، سووتێنەرێک، تۆڕبینێک (کە پاڵ بە کۆمپرێسەرەوە دەنێت) و نۆزڵێکی پاڵنەر. ھەوا پەستێوراوەکە گەرمدەکرێت لە ناو سووتێنەرەکە وە بە تۆڕبینەکە تێدەپەڕێت، پاشان بە ناو نۆزڵەکە دا دەکشێت بۆ بەرھەمھێنانی بزوێنەری پاڵنەری خێرایی بەرز.[٣]

جێتە تۆڕبۆییەکان توانایێکی پاڵنانی نزمیان ھەیە لە خوار ماخی ٢[ژێدەر پێویستە] وە دەنگێکی زۆر لە بزوێنەرە جێتەکە دروست دەکات، ھەردووکیان لە ئەنجامی خێرایی زۆر بەرزی دەرچوونە. بزوێنەری نوێی جێتە پاڵنەرەکان توانایان پێدراوە لەلایەن پانکە تۆڕبۆییەکان. ئەو بزوێنەرانە لەگەڵ خێراییە دەرچوونە نزمەکەیان، کەمتر دەنگ بەرھەمدێنن لە بزوێنەردا و سووتەمەنی کەمتر بەکاردێنن. جێتە تۆڕبۆییەکان تا ئێستاش بەکاردێن بۆ بەرھەمھێنانی مەودایێکی توانای مامناوەندی موشەکی ھاتوچۆکەر، بەھۆی، خێرایی دەرکردنی ھەوایان، نزمی ڕووبەری پێشەوە و ڕێژەی ئاسان.

بزوێنەری پانکەی تۆڕبۆیی[دەستکاری]

بزوێنەرێکی پانکەی تۆڕبۆیی بزۆک

زۆربەی بزوێنەرە جێتە نوێیەکان پانکەی تۆڕبۆیین. پەستێنەرە پەستان نزمەکان (ئێڵ پی سی)، بە گشتی بە پانکە ناسراون، ھەواکە دەپەستێوێت بەناو دەکتێکی لاڕێ کاتێک بەشی ناوەوەی پەستێنەرەکە بارگاوی دەکات. پانکەکە بە گشتی بەشێکی بنەڕەتیە لە گورزەی چەند ھەنگاوی ئێڵ پی ئێس. لێشاوی ھەوا لاڕێیەکە لە نۆزڵە ساردە جیابووەوەکە تێدەپەڕێت یان تێکەڵدەبێت لەگەڵ گازە دەرچووە پەستان نزمەکانی تۆڕبین، پێش ئەوەی بەناو نۆزڵێ لێشاو تێکەڵدا بڵاوببێتەوە.

لە ساڵی ١٩٦٠ ەکان جیاوزیێکی بچووک ھەبوو لە نێوان بزوێنەری جێتی فڕۆکەی شارستانی و سەربازی، بە جیا لە بەکارھێنانی دواسووتان لە ھەندێک بەکارھێنانەکانی سوپەرسۆنیک (خێرایی زیاتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوا). ئەمڕۆ، پانکە تۆڕبۆییەکان بەکارھاتوون بۆ ھێڵە ئاسمانییەکان لەبەر ئەوەی ئەوان خێرایی ھەوای دەرچوویان بەرزە ئەوەش باشتر دەگونجێت بۆ فڕینی خێریی سەبسۆنیک (خێرایی نزمتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوا) بۆ ھێڵە ئاسمانییەکان. لە خێراییەکانی ھێڵە ئاسمانییەکان، خێرایی دەرچوونی ھەوا لە بزوێنەری جێتی تۆڕبۆیی زیاد لە ئەندازە بەرزە و وزە بەفیڕۆ دەدات. خێرایی نزمی دەرچوونی ھەوا لە پانکەی تۆڕبۆیی بەکارھاتنی باشتر بە سووتەمەنی دەبەخشێت. لێشاوی ھەوای بەرزبوو لە پانکەکە پاڵھێزی بەرزتر دەبەخشێت لە خێراییە نزمەکان دا. ھەروەھا خێرایی نزمی دەرچوونی ھەواکە ژاوەژاوی کەمتر دروست دەکات.

پانکە گەورەکەی پێشەوە چەند کاریگەریێکی ھەیە. بە بەراورد بە جێتی تۆڕبۆیی پاڵھێز چونیەک، پانکەی تۆڕبۆیی ڕێژەیەکی بەرزتری لێشاوی بارستایی ھەیە و لێشاو لە ڕێگەی دەکتی لاڕێ بەشێکی گرنگ لە پاڵھێز بەرھەم دەھێنێت. بەھۆی دەکتی زیادکراو ھەوا دانەگیرساوە ئەوەش کە خێرایێکی ھێواشی پێدەبەخشێت، بەڵام سووتەمەنی زیادەی پێویست نییە بۆ بەرھەمھێنانی ئەو پاڵھێزە. لە جیاتی ئەوە، وزەکە لە چەقی گورزەکە وەرگیراوە، کە خێرایی ھەوای دەرچوو کەمدەکاتەوە. بۆیە تێکڕای خێراییی تێکەڵە ھەوا دەرچووەکە کەمدەکات (پاڵھێزی دیاریکراوی نزم) کە کەمتر وزە بەفیڕۆدەرە بەڵام خێرایی لوتکە کەمدەکاتەوە. بە گشتی، پانکەی تۆڕبۆیی دەتوانێ زیاتر سووتەمەنیەکەی بەتوانا تر بێت و ھێواشتر بێت، و ھەروەھا ئاشکرایە کە پانکەکە ڕێدەدات کە پاڵھێزی پوخت بەردەست بێت لە خێراییە ھێواشەکاندا.

بە ھۆی ئەوە تۆڕبۆفانە شارستانییەکان ئەمڕۆ خێرایی دەرکردنی ھەوایان نزمە (پاڵھێزی دیاریکراوی نزم – پاڵھێزی پوختی بەشکراو لەلایەن لێشاوی ھەوا) بۆ ھێشتنەوەی دەنگی بزوێنەری جێت لە نزمترین و بۆ بەرەوپێشبردنی جوستی سووتەمەنیەکە. بەم شێوەیە، ڕێژەی لاڕێ (لێشاوی لاڕێ بەشکراو بە لێشاوی گورزە) ڕێژەییانە بەرزە (ڕێژە لە ١:٤ بەرەو ١:٨ باون)، لەگەڵ ئۆتۆمبێلی ڕۆلز ڕایسی ئێکس دابلیو بی نزیک دەبێتەوە لە ١٠:١[٤] تەنھا تاک ھەنگاوی فان پێویستە، بە ھۆی پاڵھێزی دیاریکراوی نزم بە مانای ڕێژەی نزمی پەستانی پانکەیە.

پانکە تۆڕبۆییەکان لە فڕۆکە شارستانییەکان بە گشتی پێشە ڕووبەرێکی گەورەیان ھەیە بۆھاوکاریکردنی پانکەی زۆر گەورە، ھەروەک نەخشەکانیان بارستایێکی گەورەتر لە ھەوای لاڕێی گورزە دەگرێتە خۆ بۆیە دەتوانن سوود وەرگرن لەو کاریگەرییانە، لە کاتێکدا لە فڕۆکە سەربازییەکان دا، کە دەنگ و چوستی کەمتر گرنگن بە بەراورد بە توانا و ھێزی ڕاکێشان، بڕێکی کەم لە ھەوا لە گورزە لادەدات. پانکە تۆڕبۆییەکان نەخشەیان بۆ کێشراوە بۆ فڕۆکەی شارستانی خێرایی کەمتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوا دا (سەبسۆنیک) ھەروەھا بە گشتی تەنھا پانکەیەکی پێشەوەیان ھەیە، لەبەر ئەوەی پاڵھێزی زیادکراو بەرھەمدێت لەلایەن بڕێکی گەورەی زیادکراوی بارستایی لە ھەوا کە تەنھا بە شێوەیەکی مامناوەندییانە پەستێوراوە، لە جیاتی ئەوە بڕێکی کەم لە ھەوا بەزۆری پەستێوراوە.

پانکەی تۆڕبۆیی فڕۆکە سەربازییەکان، ھەرچەندە، ڕێژەییانە پاڵھێزیکی دیاریکراویان ھەیە، بۆ بەرزکردنەوەی نرخی پاڵھێزەکە بۆ پێشە ڕووبەری دراو، ژاوەژاوی بزوێنەری جێت لە فڕۆکەی سەربازی نیگەرانی کەمترە بە بەراورد لە فڕۆکەی شارستانی. پانکە چەند ھەنگاوییەکان بە شێوەیەکی ئاساییانە پێویستە بگەن بە ڕێژەیەکی بەرزی پەستانی پانکە بۆ پاڵھێزی دیاریکراوی بەرز. ھەروەھا پلەی گەرمی بەرز لە بەشی ناوەوەی تۆڕبین بە گشتی دیاریکراو٫ ڕێژەی لاڕێ کەمدەکات، بە گشتی بۆ کەمتر لە ٢٫٠

کۆڵەکەی تۆڕبۆیی و ستوونی تۆڕبۆیی[دەستکاری]

بزوێنەری کۆڵەکەی تۆڕبۆیی

بزوێنەرە کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان بریتین لە لێوەرگیراوەکانی بزوێنەری جێت، بەڵام ھێشتا تۆڕبینی گازین، کە ئیش بە دەستدێنن لە بزوێنەری دەرھاویشتووی گەرم بۆ سوڕاندنەوەی شەفتی خولاوە، کە دواتر بەکارھاتووە بۆ بەرھەمھێنانی پاڵھێز بە چەند ڕێگایێکی تر. ئەگەرچی بزوینەرە جێتەکان بە تەواوی توند نین کە بۆ بەرھەمھێنانی پاڵھێز پشت دەبەستن بە ئامێرگەری یاریدەدەر، کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان زۆر ھاوشێوەن لەگەڵ بزوێنەرە جێتەکانی تر کە پشت بەستوون بە تۆڕبین، و ئەوان بە گشتی بەو شێوەیە باس دەکرێن.

لە بزوێنەرە کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان، بەشی پاڵھێزی بزوێنەر بەرھەمدەھێندرێت بە خولاندنەوەی پەروانە، لە جیاتی بە تەنھا پشت بەستن بە خێرایی بەرزی بزوێنەری دەرھاویشتن. بە ھەردوو ڕێگا پاڵھێز بەرھەمدێت، جاروبار کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان وەک جۆرێک لە بزوێنەری جێتی دووڕەگ دادەنرێن. ئەوان جیاوازن لە پانکە تۆڕبۆییەکان لە پەروانە لاساییەکان، لە جیاتی پانکەی بە دەکت، بڕێکی گەورە لە پاڵھێز بەرھەم دەھێنێت. زۆربەی کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان ئاڕاستە کەمکەرەوە بەکاردەھێنن لە نێوان تۆڕبین و پەروانە. (پانکەی تۆڕبۆیی داندار ھەروەھا ڕەوشتی ئاڕاستە کەمکەرەوە)، بەڵام ئەوان کەمتر باون. بزوێنەری جێتی دەرھاویشتووی گەرم گرنگی کەمی ھەیە لە پاڵھێز، و گەورەترین بڕی پاڵھێز بەدەست دەھێنرێت بە گونجاندنی دوو ھاوبەشی پاڵھێزەکە.[٥] کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان بە گشتی توانای باشتریان ھەیە لە جێتی تۆڕبۆیی و پانکەی تۆڕبۆیی لە خێراییە نزمەکان دا کاتێک کە توانای پەروانە بەرزە، بەڵام زیاتر ژاوەژاو دروست دەکات و بێتوانا دەبێت لە خێراییە بەرزەکان دا.[٦]

بزوێنەرە ستوون تۆڕبۆییەکان زۆر ھاوشێوەن لەگەڵ کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان، جیاوازن لەوەی کە ھەموو وزەی دەرچوو پوخت دەکرێت بۆ سوڕاندنی ستوونی خولاوە، کە بەکاردەھێندرێت بۆ بەکارخستنی ئامێرەکان لە جیاتی پەروانە، بۆیە ئەوان پاڵھێزی کەم بۆ بزوێنەی جێت بەرھەمناھێنن و بەزۆری بۆ بەکارخستنی ھەلیکۆپتەرەکان بەکاردێن.[٧]

پانکەی کۆڵەکە[دەستکاری]

بزوێنەرێکی پانکەی کۆڵەکە

بزوێنەری پانکەی کۆڵەکە (ھەروەھا پێشی دەگووترێت "بزوێنەری پانکەی بێ ڕێڕەو"،"خولێنەری کراوە"، یان " لاڕێی بەرز") بریتییە لە بزوێنەرێکی جێت کە بەرھەمھێنەری گاز بەکاردێنێت بۆ توانا دان بە پانکەی دەرکەوتوو، ھاوشێوە لەگەڵ بزوێنەرە کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان. ھەر وەک بزوێنەرە کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان، پانکەی کۆڵەکە زۆربەی پاڵھێزیان لە پەروانە بەرھەم دێنن و نەوەک لە بزوێنەری دەرھاویشتن. جیاوازی سەرەکی لە نێوان نەخشەی کۆڵەکەی تۆڕبۆیی و پانکەی کۆڵەکە ئەوەیە کە پەڕەکانی پەروانەی پانکەی کۆڵەکە بە ڕادەیەکی زۆر ڕێ بە وان دەدات کە کاربکەن لە خێراییەکانی دەورووبەری ماخ ٠٫٨، کە لە پیشبڕکی دایە لەگەڵ پانکە تۆڕبۆییە نوێیە بازرگانییەکان. ئەو بزوێنەرانە سوودی چوستی سووتەمەنیان ھەیە لە کۆڵەکە تۆڕبۆییەکان لەگەڵ توانای شیاوی بازرگانی پانکە کۆڵەکەییەکان.[٨] کاتێک لێکۆڵینەوەیەکی بە بایەخ و تاقیکردنەو (لە ناوی دا تاقیکردنەوەی فڕین) ئاڕاستەکراوە لەسەر پانکە تۆڕبۆییەکان، ھیچ لەوانە دەست بە دروستکردنیان نەکراوە.

پێکھێنەرە سەرەکیەکان[دەستکاری]

پێکھێنەرە سەرەکییەکانی بزوێنەری پانکەی تۆڕبۆیی

پێکھێنەرە سەرەکییەکانی جێتی تۆڕبۆیی لەوانە نیشانەکان بۆ پانکە تۆڕبۆییەکان، کۆڵیکە تۆڕبۆییەکان و ستوونە تۆڕبۆییەکان:

بەشی سارد[دەستکاری]

  • ھەوای ھاتوو (تێچوو) – بۆ فڕۆکەی سەبسۆنیک (خێرایی کەمتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوا دا)، بەشی تێچوو دەکتێکە کە لێشاوێکی ھەوای پوخت دەستەبەردەکات بۆ ناو بزوێنەرەکە سەڕەڕای نزیکبوونەوەی ھەوا لە ئاڕاستەکانی جیا لە ئاڕاستە ڕاستەکەی پێشەوە. ئەوە لەسەر زەوی ڕوودەدات لە ھەوای تێپەڕ بوو لە باڵەکان ولەگەڵ فڕینی فڕۆکە وجووڵە لادەرەکان. درێژی دەکتەکە کەمدەکرێتەوە بۆ کە مکردنەوەی ھێزی ڕاکێشان و کێش. ھەوا دەچێتە ناو پەستێنەر بە نیوەی خێرایی دەنگ بۆیە لە خێراییەکانی فڕینی نزمتر لەو لێشاوە خێرا دەبێت بە درێژایی بەشی ناوەوە و لە خێراییە بەرزترەکانی فڕین ھێواشدەبێتەوە. بەم شێوەیە کەرتی ناوەوەی دەروازە دەبێت ھەردوو لێشاوی بڵاوبوونەوە و خێرابوون ڕێکبخات بەبێ بەفیڕۆچوونی زۆر. بۆ فڕۆکەی سوپەرسۆنیک، بەشی دەروازە چەند ڕەوشتێکی ھەیە وەک قووچەک و ڕامپ بۆ بەرھەمھێنانی باشترین زنجیرە توانا لە شەپۆلە ڕاتەکاندنەکان کە دروستدەبێت کاتێک لێشاوی سوپەرسۆنیک (خێرایی زیاتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوا دا) ھێواشدەبێتەوە. ھەواکە دادەبەزێت لە خێرایی فڕین بۆ خێرایی سەبسۆنیک بەناو شەپۆلە ڕاتەکاندنەکان، دواتر بۆنزیکەی نیوەی خێرایی دەنگ لە پەستێنەردا بەناو بەشی سەبسۆنیکی دەروازە. سیستەمە تایبەتەکەی شەپۆلە ڕاتەکاندنەکان ھەڵبژێردراون، لەگەڵ پەڕەوکردنی زۆری تر وەک تێچوو و پێداویستەکانی بەکارخستن، بۆ کەمکردنەوەی لەدەستدان کە بە ھۆی سووڕانی گەڕاندنەوەی پەستان لە پەستێنەر.
  • پەستێنەر یان پانکە - لە چەند ھەنگاوێک پێکدێت. ھەر ھەنگاوێک پێکدێت لە چەند خولانەوەیەکی پەڕەکان و ستێتەرە وەستاوەکان. کە ھەوا بەناو پەستێنەرەکە دا دەڕوات، پەستان و پلەی گەرمییەکەی بەرزدەبێتەوە. توانای پێویست بۆ سوڕاندنی پەستێنەرەکە لە تۆڕبینەکەوە دێت (لە خوارەوە ببینە)، وەک زەبر و خێرایی ستوون.
  • کەناڵەکانی لاڕێڕەو لێشاو دەگەیەنن لە پانکەکەوە لەگەڵ کەمترین لێشاوی بەفیڕۆچوو بۆ نۆزڵی لاڕێکردنی پاڵنەر. لە لایێکی ترەوە لێشاوی پانکەکە لەوانەیە تێکەڵ ببێت لەگەڵ ھەوای دەرچووی تۆڕبین پێش چوونی تاک نۆزڵی خولانەوە. لە ڕێکخستنێکی ترەوە لەوانەیە دواسووتێنەر لە نێوان تێکەڵکەر و نۆزڵ دابنرێت.
  • ستوون – ستونەکە تۆڕبین بە پەستێنەرکە دەبەستێتەوە، و درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی درێژی بزوێنەرەکە. لەوانەیە بە ئەندازەی سێ شەفتی ھاوچەق، کە بە خێرایی ڕێک بخولێنەوە، لەگەل چەندین دەستەی تۆڕبین و پەستێنەرەکان. ھەوایە ساردکەرەوەکەی تۆڕبینەکان لەوانەیە ببێتە لێشاو لە * لە شەفتەکە لە ڕێگەی پەستێنەرەکە. بەشی بڵاوکردنەوە: - بڵاوکەرەوەکە گەیاندنی ھەوای پەستێنەرەکە ھێواش دەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونی لێشاو لە سووتێنەر. ھەروەھا ھەوای ھێواشبووەوە پێویستە بۆ یارمەتی جێگیرکردنی گڕی سووتێنەرەکە و پەستانی بەزرتر چوستی سووتان زیاددەکات.

بەشی گەرم[دەستکاری]

سووتێنەر یان ژووری سووتان - سووتەمەنی سووتاوە.

بە بەردەوامی لە دوای ئەوەی کە سەرەتا دادەگیرسێت لە کاتی پێبوونی بزوێنەر

تۆڕبین – تۆڕبین بریتیە لە زنجیرەیەک دیسکی پەڕدار کە وەک ئاشێکی ھەوایی کاردەکات، وزە پەیدادەکات لە گازە گەرمە دەرچووەکانی سووتێنەر. ھەندێک لەو وزەیە بەکاردێت بۆ خولاندنەوەی پەستێنەر. بزوێنەرەکانی کۆڵەکەی تۆڕبۆیی، ستونی تۆڕبۆیی پانکەی تۆڕبۆیی ھەنگاوی زیادکراوی تۆڕبینیان ھەیە بۆ خولاندنەوەی پەروانە، پانکەی لاڕێڕەو یان خولێنەری ھەلیکۆپتەر. لە تۆڕبینی ئازاد ئەو تۆڕبینە دەخولێتەوە کە پەستێنەرەکە سەربەخۆیانە دەسووڕێنێت و توانا دەدات بە پەروانە یان خولێنەری ھەلیکۆپتەر. لەوانەیە ھەوای ساردکردنەوە، دزەکردوو لە پەستێنەر، بەکاربێت بۆ ساردکردنەوەی لێوارەکانی تۆڕبین، پەڕەکان و پەپکەکان بۆ ڕێگەدان بە پلەی گەرمی بەرزتری گازی چووەژوور بۆ ناو تۆڕبین لە ھەمان پلەی گەرمی مادەکانی تۆڕبین.

پەڕێک لەگەڵ ساردکردنەوەی ناوەوە کە دانراوە لە تۆڕبینی پەستان بەرز

یارمەتیدەری دوای سووتان یان گەرمکەرەوە (بەریتانی) –(بە تایبەت سەربازی) پاڵھێزی زیادە بەرھەمدێنێت بە سووتاندنی سووتەمەنی بۆڕی جێت. ئەو دووبارە گەرمکردنەوەی گازی دەرچووی تۆڕبین پلەی گەرمی چونەژوورەوەی نۆزڵی خولاوە و خێرایی دەرچوون زیاددەکات. ڕووبەری نۆزڵی زیاددەبێت بۆ گونجاندنی بەرزترین قەبارەی دیاریکراوی گازە دەرچووەکە. ئەو پاراستنە ھەمان لێشاوە بەناو بزوێنەردا بۆ دەستەبەرکردنی نەگۆڕان لە ڕەوشە جیاکەرەوەکانی بەکارخستن.

دەرچوو یان نۆزڵ - گازە دەرچووەکانی تۆڕبین بە نۆزڵی خولانەوە تێدەپەڕن بۆ بەرھەمھێنانی خێرایی بەرز بۆ بزوێنەری جێت. نۆزڵەکە ھەمیشە لەگەڵ لێشاوی تێکەڵی ڕووبەرەکە بەیەکدەگەن.

نۆزڵی سوپەرسۆنیک – بۆ ڕێژەی پەستانی بەرزی نۆزڵ (پەستانی ناوەوەی نۆزڵ/ پەستانی دەورووبەر) نۆزڵی پێکگەیشتوو-کراوە (دێ لاڤال) بەکارھات. کشانی پەستانی کەش و خێرایی گازی سوپەرسۆنیک بەردەوام دەبێت بە پێچەوانەی ڕێڕەوی بیین و پاڵھێز بەرھەمدێنێت.

جۆرە جیاوازەکانی ناوھاتوو لە سەرەوە دەوەستنە سەر ئەوەی کە چۆن پێکەوە دادەنرێن بۆ بەرھەمھێنانی باشترین چوستی یان توانا. توانا و چوستی بزوێنەر ھەرگیز ناتوارێن جیابکرێنەوە؛ بۆ نمونە سووتەمەنی/دووری چوستی بزوێنەرێکی جێتی سوپەرسۆنیک لە دەورووبەری ماخ ٢ دەگاتە بەرزترین نرخ، لە کاتێکدا ھێزی ڕاکێشانی ئەو بارھەڵگرەی ھەڵی گرتووە بەرزدەبێتەوە وەک یاسای دووجا و ھێزی ڕاکێشانی زیادەی ھەیە لە ناوچەی نزیک لە خێرایی دەنگ. بەرزترین چوستی بۆ ھەموو فڕۆکەکان بەھۆی ئەوە بە شێوەیەکی بنچینەیی لە ماخی ٠٫٨٥ دایە.

بۆ چاکسازی بزوێنەرەکە بۆ پێویستی بەکارھێنانی، نەخشەکێشانی دەروازەی ھەوا گرنگە، قەبارەی گشتی، ژمارەی ھەنگاوەکانی پەستێنەر (کۆمەڵە پەڕەکان)، جۆری سووتەمەنی، ژمارەی ھەنگاوەکانی دەرچوون، کانزازانی پێکھاتەکان، بڕی ھەوای لاڕێی بەکاربردوو، کە ھەوای لاڕێ بەرھەمدێت، و چەندین ھۆکاری تریش. نمونەیەکە لە نەخشەکێشانی دەروازەی ھەوا.

بەکارخستن[دەستکاری]

سووڕی بزوێنەر[دەستکاری]

سووڕی بڕایتۆن

گەرمی بزووتنی نموونەیی بزوێنەری ھەواگۆڕی جێت دارێژرا بە نزیکەیی لەلایەن سووڕی برایتۆن کە خولێکی گەرمی بزووتنە کە باس لە کارکردنەکانی تۆڕبینی گاز دەکات، کە بنەمای بزوێنەری ھەواگۆڕی جێت و ئەوانی ترە. ناونراوە دوای ئەوەی جۆرج برایتۆن (١٨٣٠–١٨٩٢)، ئەندازیارە ئەمەریکیەکە کە گەشەی پێدا٫ لە سەرەتا پێشنیارکرا و ئاشکرا کرا لەلایەن ئنگلیزێک بە ناوی جۆن باربەر لە ساڵی ١٩٧١ کە ھەندێک جاریش بە خولی جوول ناسراوە.

کەمبوونی پاڵھێز[دەستکاری]

دەقی ناوی پاڵھێزی پوخت بۆ بزوێنەری جێت بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ مەرجەکانی ئاستی دەریای وەستاو ئێس ئێڵ ئێس (SLS)، بۆکەشی ستانداردی نێودەوڵەتی ئای ئێس ئەی(ISA) یان مەرجی ڕۆژی گەرم (e.g. ISA+10 °C). وەک نمونەیەک (GE90-76B)، پاڵھێزێکی وەستاوی فڕینی ھەیە بۆ ٧٦٠٠٠ پاوەند(٣٦٠ کیلۆ نیوتن) لە (SLS, ISA+15 °C).

بە شێوەیەکی ئاساییانە، پاڵھێزی پوخت دادەبەزێت لەگەل بەرزایی، بەھۆی نزمی چڕی ھەوا. لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری خێرایی فڕینیش ھەیە.

لە سەرەتادا لەگەڵ زیادبوونی خێرایی فڕۆکە لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانە، کەمێک بەرزبوونەوە دروست ئەبێت لە پەستان و پلەی گەرمی نۆزڵەکە، چونکە بەرزبوونەوەی ڕامەکە (ئەو شوێنەی سیستەمی ئیشپێکردنی لەسەرە) لە ھاتنە ناوەوە زۆر بچوکە. وە ھەروەھا کەمێک گۆڕانکاریش لە لێشاوی بارستایی ڕوودەدات. دواتر، پاڵھێزی تێکڕای نۆزڵ لە سەرەتادا زیاددەکات بە شێوەیەکی کەنارگیر لەگەڵ خێرایی فڕین. ھەرچەندە بوونی بزوێنەری ھەواگۆڕی جێت (جیاواز لە موشەکی ئاسایی) بۆ گرتنی ھەوای ناو کەش باجی ھەیە. ئەوە بە ھێزی ڕاکێشانی ڕام ناسراوە. ھەروەھا باجەکە سفرە لە مەرجە وەستاوەکان، لە ناکاو بەرزدەبێتەوە لەگەڵ خێرای فڕین دەبێتە ھۆی ئەوەی پاڵھێزی پوخت دابوخورێت.

لەگەڵ فڕۆکەکە بەرز دەبێتەوە خێرایی زیاددەکات، بەشی ڕام دەست بە بەرزبوونەوە دەکات لە ناوەوە بۆ بوونی کاریگەری بە شێوەیەکی گەورە لەسەر پەستان و پلەی گەرمی نۆزڵ و لێشاوی ھەوای ھاتوو، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تێکڕای پاڵھێزی نۆزڵ لەناکاو زیاتر بەرزببێتەوە. ئەو چەمکە دەست بە پارسەنگکردنی ھێزی ڕاکێشانی بەرزبووەبوو دەکات، لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی پاڵھێزی پوخت دەست بە بەرزبوونەوە بکات. لە ھەندێک بزوێنەردا، پاڵھێزی پوخت لە ماخی ١، ئاستی دەریا تەنانەت بە ڕێژەیەکی سووکتر گەورەترە لە پاڵھێزی وەستاو. سەروو ماخی ١، لەگەڵ نەخشەی بەشی ناوەوەی سوپەرسۆنیک، بەفیڕۆچوونەکانی ڕاتەکاندن دەبێتە ھۆی نزمبوونەوەی پاڵھێزی پوخت، ھەرچەندە نەخشەی گونجاوی بەشی ناوەوەی سوپەرسۆنیک دەتوانێت نزمبوونەوەیەکی کەم لە ڕێکخستنەوەی پەستانی ھاتوو ببەخشێت، ڕێدەدات بە پاڵھێزی پوخت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە سیستەمی سوپەرسۆنیک.

سەلامەتی و پشت پێبەستن[دەستکاری]

بزوێنەرە جێتەکان بە شێوەیەکی ئاسایی زۆر پشت پێبەستراون و تۆمارێکی باشی سەلامەتیان ھەیە، ھەرچەندە تێکشکان ھەندێ جار ڕوودەدات.

چارەسەری بزوێنەر[دەستکاری]

لە ھەندێ بارودۆخی بزوێنەرە جێتەکان ڕەوشتەکانی ھەبوو لە بزوێنەر بەھۆی لێشاوی ھەوا کە دێتە ناو بزوێنەرەکە یان ھەندێ گۆڕانکاری تر لەوانەیە ببێتە ھۆی وەستاندنی پەرەکانی پەستێنەر. کاتێک ئەوە ڕوودەدات پەستانی ناو بزوینەرەکە لە لای پەروانەکان دەچێتە دەرەوە، وە ژوورەوە سەلامەت دەمێنێتەوە تا پەستانەکە نزم دەبێتەوە، وە بزوێنەرەکە ھەموو پاڵھێزەکەی لە دەست داوە. پەروانەکانی پەستێنەر لە ژوورەکە دێنە دەرەوە، وە دووبارە پەستانی بزوێنەرەکە ڕێک دەخەنەوە. ئەگەر مەرجەکان راست نەکرابنەوە، سووڕەکە بە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە. ئەوە پێی دەوترێت دەرپەڕینی بە گوژم (سێرج). بە گوێرەی بزوێنەرەکە ئەوە دەتوانێت بە زیان بێت بۆ خۆی وە لەرینەوەی بێزارکەر بۆ دەستەکە درووست بکات.

پێکھاتەی پەروانە[دەستکاری]

تێکچوونیەکانی پەڕی پانکە، پەستێنەر یان تۆڕبین دەبێ ناو داپۆشەری بزوێنەر بگرێتەوە. بۆ ئەنجامدانی ئەوە پێویستە بزوێنەرەکە وەھا نەخشەی بۆ بکێشرێت کە لە تاقیکردنەوەکانی بەربەستکردنی پەروانە دەربچێت و بڕوانامەی باوەڕپێکراو وەربگرێت.

تێچوونی باڵندە[دەستکاری]

خۆلێدانی باڵندە چەمکێکە بەکاردێت کاتێک باڵندەکان دەچنە ناوەوەی بزوێنەری فڕۆکە. ئەوە سەلامەتیێکی مەرجە مەترسی باوی فڕۆکەیە وە ھۆکاری ڕووداوە کوشندەکان بووە. لە ساڵی ١٩٨٨ ھێڵی ئاسمانی بۆینگی ئەسییوپی ٧٣٧ کۆتر چووبوونە ژوورەوەی ھەردوو بزوێنەرەکەی لە کاتی بەرزبوونەوەی و دواتر لە کاتی ھەوڵی بۆ گەڕانەوەی بۆ فڕگەی بەھیر دار تێکشکا؛ لە ١٠٤ سەرنشین ٣٥ کەس مردن و ٢١ کەسیش بریندار بوون. لە ڕووداوێکی تر دا لە ساڵێ ١٩٩٥، فڕۆکەیەکی داسوو فاڵکۆن٢٠ تێکشکا لە فڕگەی پاریس لە کاتی ھەوڵی نیشتنەوەیەکی ناچاری بەھۆی چوونە ناوەوەی باڵندەی لابوات(لاپوینگ) بۆ ناو بزوێنەر، کە بووە ھۆی تێکچوونی بزوێنەرەکە و دروستبوونی ئاگر لە لاشەی فڕۆکە، ھەر ١٠ سەرنشینەکە گیانیان لەدەستدا.

دەبێت نەخشەسازی بزوێنەرە جێتەکان بە شێوەیەک بێت کە بەرگەی خۆلێدانی باڵندەکان بگرێت بە کێش و ژمارەیێکی دیاریکراو، و زیاتر لە بڕێکی دیاریکراوی پاڵھێز لەدەست نەدات. کێش و ژمارەی باڵندەکان کە دەکرێ بچنە ناو بزوێنەر بەبێ دروستکردنی مەترسی بۆ سەر فڕینەکە دەکەوێتە سەر ڕووبەری ناوەوەی بزوێنەرەکە. لە ساڵی ٢٠٠٩، فڕۆکەیەکی ئێربەسی ئەی٣٢٠، فڕینی ھێڵی ئاسمانی ١٥٤٩ فڕۆکەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ھەر قازێکی کەنەدی لەناو ھەر بزوێنەرێکی بوو. فڕۆکەکە لە ڕووباری ھۆدسۆن تێکشکا دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لا گواردینا لە شاری نیویۆڕک دەستی بە فڕین کرد. ھیچ مردنێک ڕووینەدا. ئەوە کەوتنە مەترسی چوونە ناوەوەی باڵندەی بۆ ناو بزوێنەر ڕوونترکردەوە زیاتر لەوەی نەخشەی بۆ کێشرابوو.

بەرئەنجامی چوونەناوەوەی باڵندە بۆ ناو بزوێنەر ئەگەر بێتوو ببێتە ھۆی ڕووداویکی تێکشکان، دەخوازێت بە فڕۆکەیەکی بچووکی خێرا بێت، وەک فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەربازی، یان گواستنەوەی بارێکی گەورە، دەکەوێتە سەر کێش و ژمارەی باڵندەکان وە ئەو شوێنەی کە خۆیان لە پەڕەکانی پانکە و نووکەکەی دەدەن. تێکشکانە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی گشتی لە ئەنجامی بەریەککەوتنی نزیک لە ڕەگی پەروانە یان نووکەکەی ڕوودەدەن.

ژمارەیەکی کەم لە باڵندە لە بەرزی زۆر دەفڕن، بۆیە گەورەتریین مەترسی لە چوونە ناوەوەی باڵندەکان لە کاتی بەرزبوونەوە یان نیشتنەوە یان لە فڕینی نزم ڕوودەدات

سووتووی ئاگرپرژێن[دەستکاری]

ئەگەر بزوێنەرێکی فڕۆکە بە ھەوادا بفڕێت پیسبووبێت بە سووتووێکی ئاگرپرژێن، مەترسی ئەوە ھەیە کە سووتووی وردبوو ببێتە ھۆی داخوراندنی پەڕی پەستێنەر، ڕێگەگرتن لەدەرچەکانی ھەوای نۆزڵی سووتەمەنی وە ڕێگەگرتن لە ڕێڕەوەکانی ساردکردنەوەی تۆڕبین. ھەندێک لەو کاریگەرییانە لەوانەیە ببنە ھۆی ئەوەی کە بزوێنەرەکە لە کاتی فڕین زیاد لە پێویست گڕبگرێت. بە گشتی دووبارە ڕۆشەن کردنەوەکان سەرکەوتوون لە دوای ئەوەی گڕدەگرێت بەڵام بە وا دانانی ئەوەی کە بەرزبوونەوە کەمتر ببێتەوە. ئەوە بارێکی فڕینی ھێڵی ئاسمانی بریتیش٩ بوو کە فڕی لەسەر تۆزێکی بوورکانی لەبەرزی ٣٧٬٠٠٠ پێ، ھەر چوار بزوێنەرەکانی گڕیان گرت و لە ھەوڵێکی نوێی دووبارە داگیرساندنەوە سەرکەوتوو بوو لەبەرزی ١٣٬٠٠٠ پێ.

تێکچوونە دیارینەکراوەکان(ڕێلێنەگیراوەکان)[دەستکاری]

پۆلێکی تێکچوون کە ھۆکاری ڕووداوی تێکچوونە ڕێلێنەگیراوەکانە، کاتێک پارچە سوڕاوەکانی بزوێنەر دەوەستن و لە بەرگەکە دێنە دەرەوە. ئەو پارچە وزە بەرزانە دەتوانن ھێڵە سووتەمەنیەکان و ھێڵە کۆنتڕۆڵکەرەکان بپچڕێنن، وە دەتوانێ کابینەکە ببڕێت. ھەروەھا سووتەمەنی وھێڵەکانی کۆنتڕۆڵکردن بە زۆری بۆدڵنیا بوونەوە لەبەردەگیرێنەوە، تێکشکانەکەی ھێڵە ئاسمانیە یەکگرتووەکانی ٢٣٢ ڕوویدا کاتێک ھێڵەکانی شلگازی ھایدرۆلیکی بۆ ھەر سێ سیستەمە ھایدرۆلیکیە سەربەخۆیەکان ھاوکات بە پریشک توند کران لە بزوێنەرێکی ڕێنەگیراو لە تێکچوون. پێش پێکداکەوتنی فڕۆکەی ھێڵی یەکگرتووی ٢٣٢، ئەگەری ڕوودانی تێکچوونی ھاوکات بۆ سێ سیستەمە ھایدرۆلیکیەکە بە ئەندازەی یەک میلیارد تا یەک دانرابوو. لەگەڵ ئەوەشدا، مۆدێلەکانی ئامار لەو ژمارەیە دا بە ئەژمارێکی دروست دانانرێت بەوەی کە بزوێنەری ژمارە دوو لە کاتێکی نزیکی ھێڵە ھایدرۆلیکیەکان داندرابوو، وە لەوانە نیە سەرنەکەوتنی بزوێنەر چەندین شکانێک دروستبکات لە چەندین ئاڕاستەدا، لەوە بەدواوە، زۆر لە نەخشە نوێیکانی بزوێنەری فڕۆکە سەرنجیان داوەتە سەر ڕێگەگرتن لە پریشک بۆ بڕینی کڵاوەی بزوێنەر یان شوینی کاری کەناڵی ھەوا، وە زۆر سوود وەرگیراوە لە بەرگەگرتنی مادە تێکەڵکراوەکان (کۆمپۆزت مەتریاڵ) بۆ دەستکەوتنی بەرگری پێویست دژی بڕین کاتێک کێشی مادەکان کەمدەکرێتەوە.

بە ھەند وەرگرتنی ئابووری[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٧ تێچووی سووتەمەنی بزوێنەری جێت، لە گەڵ ئەوەی بە شێوەیەکی گەورە دەگۆڕێ لە ھێڵێکی ئاسمانی بۆ یەکێکی دیکە، گەیشت بە ٢٦٫٥٪ تێکڕای تێچووی ھەموو خستنەکارەکان، ئەوە دەکەنە گەورەتریین تێچووی کارپێکردن بۆ گەورەتریین ھێڵە ئاسمانیەکان.

بە ھەند وەرگرتنی ژینگەیی[دەستکاری]

بزوێنەرە جێتەکان بە گشتی لەسەر سووتەمەنیە فۆسیلیەکان (سووتەمەنیە بەبەردبوەکان) کاردەکەن ئەوەش دەبێتە سەرچاوەی کاربۆن دایۆکسید لە ھەوا دا. وە بزوێنەرە جێتەکان دەتوانن بە سووتەمەنیە ئۆڕگانیەکان و ھایدرۆجینیش کاربکەن، ھەروەھا ھایدرۆجین بە گشتی بەرھەمدەھێنرێت لە سووتەمنیە فۆسیلیەکان (سووتەمەنیە بەبەردبوەکان).

بە نزیکەیی ٧٫٢٪ نەوت لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن بزوێنەرە جێتەکان بەکارھات.

ھەندێک لە زاناکان باوەریان وایە بزوێنەرە جێتەکان سەرچاوەی تاریک داھاتنی جیھانیشن بەھۆی ھەڵمی ئاو لە ھەوای دەرچوو کە ھۆکارە بۆ پێکھاتنی ھەورەکان.

ھەروەھا پێکھاتەکانی نایترۆجین پێکدێن لە کاتی پڕۆسەی سووتان لە ئەنجامی کارلێککردن لەگەڵ نایترۆجینی ھەوا دا. لە بەرزاییە نزمەکاندا (لە ئاستی ڕووی دەریا) وا پێناچێت بەشێوەیەکی تایبەت بە زیان بێت، بەڵام بۆ فڕۆکەی سووپەرسۆنیک کە لە بەرگەھەوای باڵادا دەفڕێت لەوانەیە چەند وێرانکارییێک لە چینی ئۆزۆن ڕووبدات.

ھەروەھا سولفاتەکانیش دەردەکات ئەگەر سووتەمەنیەکە سەلفۆری تێدابێت.

نەخشە پێشکەوتووەکان[دەستکاری]

نەخشەوێنەیێک بۆ بزوێنەری ڕامجێت، کە"م" بریتیە لە ژمارەی ماخ بۆ لێشاوی ھەوا
خستنەگەڕی بزوێنەری سکڕامجێت

ڕامجێت جۆرێکی بزوێنەری ھەواگۆڕی جێتە کە جووڵەی بەرەوپێشی بزوێنەر بەکاردێنێت بۆپەستاوتنی ئەوھەوایەی دێتە ژوورەوە، بەبێ پەستێنەری خولاوە. ڕامجێتەکان ناتوانن پاڵھێز بەرھەم بێنن لە خێرایی سفر دا و ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی فڕۆکەکە نەتوانێت لە وەستاندا دەست بە جووڵە بکات. ڕامجێتەکان پێویستیان بە خێرایێکی بەرەو پێشی زۆر گەورە ھەیە بۆ ئەوەی باش کاربکات، و چووستیەکەی زیاترە لەو خێراییانەی لە دەورووبەری ٣ ماخ دان. ئەو جۆرە لە جێت دەتوانێ لە خێراییەکانی ٦ ماخیش دا کاربکات.

ئەوان لە سێ بەش پێکدێن؛ بەشی ناوەوە بۆ پەستاوتنی ئەو ھەوایەی دێتە ژوورەوە، سووتێنەرێک بۆ پریشکە و سووتاندنی سووتەمەنی، و نۆزڵێک بۆ بردنە دەرەوەی گازە گەرمەکان و بەرھەمھێنانی پاڵھێز. ڕامجێت پێویستی بە ڕێژەیەک لە خێرایی بەرزھەیە بۆ ئەوەی توانای ھەبێت ھەوای ھاتووە ژووربپەستێوێت، بۆیە ڕامجێتەکان ناتوانن بکەونە کار لەکاتی وەستان وئەوان زۆربە توانان لە خێراییە سوپەرسۆنیکەکان. ڕەوشی بنەرەتی بزوێنەرە ڕامجێتەکان ئەوەیە کە سووتان تەواو دەبێت لە خێراییە سەبسۆنیکەکان (خێرایی کەمتر لە خێرایی دەنگ). ئەوھەوا سۆپەرسۆنیکەی ھاتووەتە ژوورەوە لە ڕێی بەشی ناوەوەوە ھێواشبووە، کە دواتر لە خێرایی کەمتر سووتاوە، خێراییە سەبسۆنیکەکان (خێرایی کەمتر لە خێرایی دەنگ)، ھاتنە زوورەوەی ھەوای خێراتترە، ھەرچەندە توانای کەمتر دەبێت بۆ ھێواشکردنەوەی بۆ خێراییە سەبسۆنیکەکان (خێرایی کەمتر لە خێرایی دەنگ). لەبەرئەوە بزوێنەرەکانی ڕامجێت خێراییان بە نزیکەیی لە سنووری ٥ ماخە.

بزوێنەرە ڕامجێتەکان بە تایبەتی لەو بەکارھێنانەکانە بەسوودن کە پێویستیان بە بزوێنەری بچووک و سادە ھەیە لە خێرایی بەرز، وەک موشەکەکان، کاتێک کە نەخشەسازەکانی چەک دەیانەوێت بزوێنەری ڕامجێت بەکاربێنن لە بەرگی دەرەوەی تۆپھاوێژ بۆ مەودایێکی زیادکراو: مەزەندەکرا لە بەرگی گولە ھاوەنی ١٢٠ ملم بەکاربێت ئەگەر بزوێنەری ڕامجێت بەکاربێت، دەتوانرا بۆ مەودای ٢٢مایل (٣٥کم) دەستەبەربکرێت. وە ھەروەھا ئەوان بە سەرکەوتوویی بەکار ھاتوون، ھەرچەندە بە توانای بزوێنەری تیپ نین کە لە خولێنەری ھەلیکۆپتەر دا ھەیە.

بزوێنەرە ڕامجێتەکان بەزۆری لەگەڵ بزوێنەرە پرتە تەقاندنەکان تێکەڵ دەکرێت، کە سووتانێکی پچڕ پچر بەکاردێنێت، بەڵام بزوێنەرە ڕامجێتەکان کردارێکی بەردەوام لە سووتاندن بەکاردێنێت ، و جۆرێکی ئاشکرایە لە بزوێنەری جێت (فڕۆکە).

سکڕامجێتەکان[دەستکاری]

سکڕامجێتەکان گەشەکردووی ڕامجێتەکانن کە لە توانایان دایە کاربکەن لە خێرایی بەرزتر لە ھەر جۆرێکی تر لە بزوێنەری ھەواگۆڕی جێت (فڕۆکە). ئەوان ھەمان پێکھاتەیان ھەیە لەگەڵ ڕامجێتەکان، بۆڕیێکی تایبەتمەند کە ھەوا دەپەستێوێت بە بێ جوڵاندنی پارچەکان لە ڕێگەی پەستانی ھەوا. پێکھاتوون لە بەشی تێچوو، سووتێنەرێک، و نۆزڵێک. جیاوازی سەرەکی لە نێوان ڕامجێت و سکڕامجێتەکان ئەوەیە کە سکڕامجێتەکان لێشاوی ھەوای نزیکبووەوە ھێواش ناکەنەوە بۆ خێراییە سەبسۆنیکەکان (خێرایی نزمتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوادا) بۆ سووتاندن. بەھۆی ئەوە، سکڕامجێتەکان بڵاوکەرەوەیان پێویست نییە وەک ئەوەی کە ڕامجێتەکان دەیانەوێ بۆ نزمکردنەوەی لێشاوی ھەوای ھاتوو بۆ خێرایی سەبسۆنیک (خێرایی نزمتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوادا). ئەوان سووتاندنی خێرایی سوپەرسۆنیک بەکاردێنن لە جیاتی و ناوی "سکڕامجێت" ھاتووە لە " ڕامجێتی سووتاندنی خێرایی بەرزتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوادا (ڕامجێتیسووتاندنی سوپەرسۆنیک)".

سکڕامجێتەکان بەلایەنی کەمەوە لە خێراییەکانی ماخ ٤ دا دەست بە کار دەکەن، و بەرزترین خێرایی بەسودیان لە لە نزیک ماخ ١٧ دا ھەیە. بە ھۆی گەرمای ھەوا بزووتن لەو خێراییە بەرزانە، ساردکردنەوە بەرەنگاریێک بۆ ئەندازیاران دروست دەکات.

لەوەتەی سکڕامجێتەکان سووتانی خێرایی بەرزتر لە خێرایی دەنگ لە ھەوا دا (سوپەرسۆنیک) بەکاردێنن ئەوان دەتوانن کاربکەن لە لە خێراییەکانی سەروو ماخ ٦ کە ڕامجێتە باوەکان زۆر ناچالاکن تێیدا. جیاوازیێکی تر لە نێوان ڕامجێت و سکڕامجێتەکان ئەوەیە کە چۆن ھەر جۆرێک لە بزوێنەر لێشاوی ھەوای نزیک بووەوە دەپەستێون: لە کاتێکدا بەشی دەروازە زۆرترین پەستاوتنی ھەوا بەرھەم دەھێنن بۆ ڕامجێتەکان، خێراییە بەرزەکان کە لەو سکڕامجێتانە کاردەکەن ڕێ بەوان دەدەن بۆ سوود وەرگرتن لە پەستاوتن لە ڕێگەی شەپۆلە ڕاتەکندنەکان (شۆک وەیڤ)، بە شێوەیەکی سەرەکی شەپۆلە لارەکان(ئۆبڵیک شۆک).

ژمارەیێکی کەم لە بزوێنەرە سکڕامجێتەکان دروستکراون و فڕیون. لە مانگی ٥ ی ٢٠١٠ بۆینگی ئێکس-٥١ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بۆ درێژترین ماوەی سووتانی سکڕامجێت بۆ زیاتر لە ٢٠٠ چرکە.

پی&دابلیو جەی٥٨ ماخ ٣+ جێتی تۆڕبۆیی دواسووتان[دەستکاری]

خستنەکاری جێتی تۆڕبۆیی بۆ فڕینێکی تەواو لە سفرەوە تا ماخ ٣+ ڕەوشتانێکی دەوێت بۆ ڕێگەدان بە کارکردنی دروست لە ۆلەی گەرمی بەرزی ناوەوە لەدوای ماخی ٢٫٥ ھەروەھا لە فڕینە خێراییە نزمەکانیش. ڕێگاچارەی پەستێنەری جەی٥٨ بۆ بەردانی لێشاوی ھەوا بوو لە ھەنگاوی چوارەمی پەستێنەرەوە لە خێرایی زیاتر لە ٢ ماخ. لێشاوی بەربوو ،٢٠٪ی لە ماخی٣، بۆ بزوێنەرەکە گەڕاوە لە ڕێگەی ٦ بۆڕی بۆ ساردکردنەوەی بڕی بزوێنی و نۆزڵی سەرەکی وە ھەروەھا بۆ بەرھەمھێنانی ھەوای زیادە بۆ سووتان. بزوێنەری جەی٥٨ تاکە بزوێنەری بەکارخستووی تۆڕبۆجێت بوو، نەخشەی بۆ کێشرابوو بۆ کارکردنی بەردەوام تەنانەت لە زۆرترین دواسووتان، بۆ ماخێک کە لەدەوری ٣٫٢ دێت و دەچێت.

یەک ڕێگا چارەسەری جێگرەوە دەبینرا لە بنیاتنانێکی ھاوچەرخ، کە نەگەیشتبووە بارودۆخێکی کارکردن، ماخی ٣ گی ئی وای جەی ٩٣/ئێکس ب-٧٠. لە بزوێنەرێکی گۆڕاوی ستاتۆر بەکارھات. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگاچارەێکی تر دیاریکرا وەک پێشنیارێک بۆ ماخی پێشپشکنینی فانتۆم٣. ئەوە پەستێنەرێکی پێش ساردکردنەوە بوو، ھەرچەندە بۆ ماوەیێکی کورت بەردەست بوو.

بزوێنەرە جێتە ھەواگۆڕەکانی سووتەمەنی ھایدرۆجین[دەستکاری]

بزوێنەرە جێتەکان بە نزیکەیی بە ھەموو سووتەمەنیەکان کار دەکات. ھایدرۆجین سووتەمەنیێکی زۆر خوازاوە، ھەروەھا وزەی لەھەر مۆڵێکدا بە گشتی زۆر بەرز نیە، گەردەکانی زۆر سووکترە لە گەردەکانی تر. لەھەر کگم ھایدرۆجینێکدا وزە دوو ئەوەندەی زۆربەی سووتەمەنیەکانی ترە و ئەوە وای لێ کردووە کە ھێزی بزاوتنی زیاتر بێت. سەڕەڕای ئەوەش، بزوێنەرە جێتەکان کە بە ھایدرۆجین ئیش دەکەن ئاسانتر درووست دەکرێن-یەکەمین تۆڕبۆجێت بە ھایدرۆجین کاری دەکرد. ھەروەھا، ئەگەرچی بزوێنەری شێوە دەکتی نین، بزوێنەرەکانی موشەک کە بە سووتەمەنی ھایدرۆجین کاردەکەن بەکارھێنانێکی فراوایان ھەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا، بە نزیکەیی لە ھەر ڕیگایێکی تر دا، ھایدرۆجین بە کێشەیە. لایەنی خراپیەکەی ئەوەیە کە چڕیەکەی بەرزە. لە گازی تانکەکان بۆ فڕین جێبەجێ ناکرێت، بەڵام تەنانەت لە شێوەی ھایدرۆجینی شلیشدا چڕیەکەی یەک لە چواردەی ئاوە. ھەروەھا مادەیەکی زۆر کرایۆچینیە (لە پلەی گەرمی نزمیشدا کارلیک دەکات) و پێویستی بە دابڕێکی زۆر زانستی ھەیە کاتێک لە باڵەکاندا ھەڵدەگیرێت. لە کۆتاییدا ئامرازی گواستنەوەی زۆر گەورەی پێویستە و بۆ زۆربەی فڕۆکەخانەکان دژوارە کە بیگونجێنن، ھایدرۆجینی پاک لە ھەوادا نادۆزرێتەوە، و دەبێ کاری لەسەربکرێت لە ڕێگەی چاکسازی بە ھەڵم یان بە کارەبا شیکردنەوە کە تێچووی زۆرە. ژمارەیەکی کەم لە فڕۆکەی تاقیکاری بە ھایدرۆجین کارکردوو بە پەروانە فڕینیان کردووە، و بزوێنەرەکان پێشنیار کراون کە لەوانەیە پەسەندبن.

بزوێنەرە جێتە پێشساردبووەکان[دەستکاری]

بیرۆکەکە لەلایەن ڕۆبێرت پی کارمایکڵ سەرچاوەی گرت. لە ساڵی ١٩٥٥ ئەوە بوو کە بزوێنەرە ھایدرۆجینیەکان لە ڕووی بیردۆزییەوە دەیانتوانی توانای باشتریان ھەبێت لە بزوێنەرە ھایدرۆکاربۆنیەکان ئەگەر گەرمی گۆڕەرەوە بۆ ساردکردنەوەی ھەوا بەکاردەھاتن. پلەی گەرمیە نزمەکە ڕێگە دەدات کە مادە سووکترەکان بەکاربێن، لێشاوی بارستایی بەرزتر لە بزوێنەرەکان ھەبێت، و ڕێگە بە سووتێنەرەکان دەدات کە سووتەمەنی زیاتر بپرژێنن بەبێ ئەوەی بزوێنەرەکە زیاتر گەرم بکەن.

ئەوبیرۆکەیە بەرەونەخشەی شایستە دەچێت وەکو بزوێنەرەکانی کاردانەوەی سەیبە، کە لەوانەیە ڕێ بە ھۆکارە گوێزەرەوە ھاوێژەرەکانی تاک ھەنگاو بدات بۆ گەیشتن بە خولگە، و ئاڕتێکس کە دەتوانێ ڕێبدات بە بزوێنەرە جێتەکان کە بەکاربێت لە خێراییە ھایپەرسۆنیکەکان (خێرایی زۆر زیاتر لە خێریی دەنگ لە ھەوا دا) و بەرزیە زۆرەکان بۆ بەھێزکردنی ھۆکارە گوێزەرەوە ھاوێژەرەکان. ھەروھا بیرۆکەکە لێیکۆڵدراوەتەوە لەلایەن ئی یو (EU) بۆ چەمکێک بۆ بە دەستھێنانی گواستنەوەی سەرنشین بە خێرایی زیاتر لە خێرایی دەنگ (خێرایی سوپەرسۆنیک) لە ٥ ماخ دا (بزوێنەرەکانی کاردانەوەی ئەی ٢).

موشەکی تۆڕبۆیی[دەستکاری]

تۆڕبۆڕۆکێتی ھەوا جۆرێکە لە سووڕێکی تێکەڵی بزوێنەری جێت. ڕێکخستنی بنەڕەتی پێکدێت لە بەرھەمھێنەرێکی گاز، کە گازێکی پەستان بەرز بەرھەمدێنێت، کە کۆکراوەی پارچەکانی تۆڕبین/پەستێنەر دەجویڵێنێت ئەویش کە ھەوای کەشەکە دەپەستێوێت بۆ ناو ژووری سووتان. ئەو تێکەڵەیە دواتر سووتاوە پێش ئەوەی کە ئامێرەکە جێبێڵێت لەڕێی نۆزڵێک و پاڵھێز درووست بکات.

چەندین جۆری جیاواز لە موشەکە تۆڕبۆییەکان ھەیە، جۆرە جیاوازەکان بە گشتی جیاوازن لە شێوەی کاردکردنی بەشی بەرھەمھێنەری گازلە بزوێنەر.

موشەکە تۆڕبۆییەکانی ھەوا بە زۆری ئاماژەن بۆ ڕامجێتیە تۆڕبۆییەکان، موشەکە ڕامجێتە تۆڕبۆییەکان ،موشەکە تۆڕبۆییە گەورەکەرەکان، و چەندانی تر. لەوێ ھیچ کۆکبوونێک نییە لەوەی کە کام ناو بۆ کام پارچەی دیاریکراو بەکارببردرێت، سەرچاوە جیاوازەکان لەوانەیە ھەمان ناو بۆ دوو جۆر پارچەی جیاواز بەکارببەن

زاراوەزانی[دەستکاری]

بۆ دیاریکردنی (خولانەوە لە ھەر خولەکێکدا) یان خێرایی خولێنەر، لە بزوێنەری جێت، کورتکراوەکان بە گشتی بەکاردێن:

بۆ بزوێنەری کۆڵەکەی تۆڕبۆیی، (Np) ئاماژەیە بۆ (خولانەوە لە ھەرخولەکێکدا) ی شەفتە پاڵنەرەکە. بۆ نمونە، (Np)ێکی ئاسایی لە دەوروبەری ٢٢٠٠ (خولانەوە لە ھەر خولەکێکدا) دەبێت بۆ پەروانەی خێرایی نەگۆڕ.(N1) یان (Ng) ئاماژەیە بۆ(خولانەوە لە ھەر خولەکێکدا) ی بەشی بەرھەمھێنەری گاز. ھەر پیشەگەرێکی بزوێنەر لە نێوان ئەو دووانە دا ھەڵدەبژیرێت. (N1) بە ھەمان شێوە بەکاردێت بۆ خێرایی پانکەکە لە پانکەی تۆڕبۆیی، کە (N2) بریتیە لەخێرایی بەرھەمھێنەری گاز(٢ ستوونی بزوێنەر). (Ng) بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ بزوێنەرەکانی کۆڵەکەی تۆڕبۆیی یان ستونی تۆڕبۆیی. بۆ نمونە(Ng)ێکی ئاسایی لە دەوروبەری ٣٠٠٠٠ (خولانەوە لە خولەکێکدا) دەبێت.

N2 یان (N1) ئاماژەن بۆ خێرایی توانای پارچەی تۆڕبینەکە. ھەر پیشەگەری بزوێنەرێک لە نێوان ئەو دوو کورتکراوانەدا ھەڵدەبژێرێت بەڵام (N2) بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆبزوێنەری پانکەی تۆڕبۆیی لە کاتێکدا (Nf) بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ بزوێنەری کۆڵەلەی تۆڕبۆیی یان ستوونی تۆڕبۆیی. لە زۆر باردا، تەنانەت بۆ بزوێنەری تۆڕبین ئازادیش، (N1)ەکە وە (N2) لەوانەیە زۆر لێکچوو بن. (Ns) ئاماژەیە بۆ گێڕبۆکسی کەمکردنەوە (RGB) ستوونی دەرەوە بۆ بزوێنەری ستوونی تۆڕبۆیی.

لە چەندین باردا، لە جیاتی دەربڕینی خێرایی خولێنەر (N1, N2) وەک (خولانەوە لە ھەر خولەکێکدا) پیشاندانی لە شوێنی فڕۆکەوانان، فڕۆکەوانان لەگەڵ خێرایی پێیدەدەن کە وەک ڕێژەی سەدی لە دیزاینی خاڵێکی خێرایی نیشان دەدرێت. بۆ نمونە، لە توانای تەواو دا، (N1)ەکە لەوانەیە ١٠١٫٥٪ یان ١٠٠٪ بێت. ئەو بڕیارەی بەستەری بەکارھێنەر وەک ھۆکارێکی مرۆیی لەچاو گیراوە. لەو کاتەوەی کە فڕۆکەوانەکان زیاتر حەز ئەکەن کە لە کێشەکان بڕوانن بە (ژمارەیەکی دوو یان سێ خانەیی) ڕێژەی سەدی (کە ١٠٠٪ بەھایێکی ڕووکەش دەردەخات) زیاتر لە خێرایی خولانەوەیەکی ٥ خانەیی.

ئەمانە ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Gas Turbine Technology Evolution: A Designer's Perspective" Bernard L.Koff Journal of Propulsion and Power Vol20 No4 July–August 2004 Fig.34/41
  2. ^ Angelo, Joseph A. (2004). The Facts on File dictionary of space technology (3 ed.). Infobase Publishing. p. 14. ISBN 0-8160-5222-0.
  3. ^ "Turbojet Engine". NASA Glenn Research Center. Archived from the original on 8 May 2009. Retrieved 6 May 2009. ٨ی ئایاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Trent XWB infographic". Retrieved 15 October 2015.
  5. ^ Hill & Peterson 1992, pp. 190.
  6. ^ Mattingly 2006, pp. 12–14.
  7. ^ Mattingly, p. 12
  8. ^ Sweetman, Bill (2005). The Short, Happy Life of the Prop-fan ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Air & Space Magazine. 1 September 2005.