بۆ ناوەڕۆک بازبدە

برینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
برینە Bryne
دیمەنی ڕووبارێک لە ناوەندی شارۆچکەی برینە
دیمەنی ڕووبارێک لە ناوەندی شارۆچکەی برینە
پۆتانەکان: 58°44′07″N 5°38′52″E / 58.7354°N 5.6477°E / 58.7354; 5.6477پۆتانەکان: 58°44′07″N 5°38′52″E / 58.7354°N 5.6477°E / 58.7354; 5.6477
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٫٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫١٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی٣٠ مەتر (١٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (2021)[٣]
 • سەرجەم١٢٬٤٦٥
 • چڕی٢٬٢٠٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٬٧١٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووBrynebu برینەیی‌یەکان
ناوچەی کاتیUTC+01:00 (CET)
 • ھاوین (DST)UTC+02:00 (CEST)
کۆدی پۆستی
4340 Bryne

برینە شارۆچکەیەکە لە شارەوانی تیمە لە ناوچەی ڕۆگالاند لە نوروێژ. شارۆچکەکە ناوەندی کارگێڕیی ''شارەوانیی تیمە''یە و هەروەها یەکێکە لە 50 گەورەترین شارۆچکە/شاری نوروێژ. برینە لە ناوچەی ستاڤانگێر/ساندنێس و پەیوەندییە ڕێگاوبان و شەمەندەفەرەکانیەوە وایکردووە برینە ببێتە ناوچەیەکی بەناوبانگی گەشتیاری. شارۆچکەکە بە خێرایی فراوان دەبێت و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کێشە لە توانای خوێندندا هەیە. کڵێسای برینە دەکەوێتە ناوەندی شارۆچکەکە و کڵێسای تیمە دەکەوێتە یەک کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەکە . [٤]

برینە دەکەوێتە کەنارەکانی باشووری دەریاچەی فرۆیلاندسڤاتنێت و نزیکەی 30 خولەک لە باشووری شاری ستاڤانگێرەوە بە شەمەندەفەر دوورە.

مێژوو

[دەستکاری]

پێشتر برینە ناوی ''تیمە ستاشوون'' بووە. تیمە ستاشوون وێستگەی ڕێگای ئاسنی نێوان دوو شاری ستاڤانگەر و ئێگەرسووند بووە، هەر وەک ئێستاش کە هەیە. گوندی برینە ستاشوون یەکێک لەو گوندانە بووە کە بۆ یەکەم جار خزمەتگوزاریی ڕێگای ئاسن و هێڵی چیمان (شەمەندەفەر)ی لە ساڵی ١٨٧٨ بۆ تەواو کراوە.

بازاڕکردن

[دەستکاری]

برینە سێ مۆڵی گەورەی بازارکردنی هەیە. ئەوانیش بریتین لە ناوەندی بازار (Torgsenteret) و بازاری برینە (Brynetorget) و ئێم ٤٤ (M 44) کە نوێترین و دووەم گەورەترینە لە ڕۆگالاند . هەروەها شەقامێکی بازارکردنی هەیە بە ناوی شەقامی گەورە (Storgata) کە چەندین دووکانی جلوبەرگ و دووکانی پەرتووک و دووکانی جلوبەرگی وەرزشیی تێدایە.

کولتوور

[دەستکاری]

فریتز ڕۆد پارک

[دەستکاری]

پارکی فریتز ڕۆد بە فەرمی لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ کرایەوە. کۆمەڵێک پەیکەرە کە لەلایەن پەیکەرتاش فریتز ڕۆدەوە دروستکراوە کە لە شاری برینە لەدایک بووە، دانران. پەیکەرەکان هەموویان لەناو ڕووبارەکەدا و دەوروبەری دانراون کە بەناو پارکەکەدا دەڕوات.

برینە موللە

برینە موللە (Bryne Mølle) هۆڵێکی کەونە کە ئێستا بۆ کۆنسێرت و پێشانگای هونەری بەکاردێت. ئەم هۆڵە لە ساڵی ١٩٢٨دا سووتا. بینای ئەمڕۆ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٩. [٥] فێستیڤاڵی ڕانگڵڕۆک فێستیڤاڵێکی ساڵانەی ڕۆکە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لەوێ ڕێکدەخرێت.

تیپی ڕۆک ئۆرکێسترای کایزەرز لە شاری برینە سەری هەڵداوە. دوو دامەزرێنەری گرووپەکە، گۆرانیبێژ یانۆڤە ئۆتەسەن و گیتارژەن گایر زال خەڵکی شاری برینەن.

وەرزش

[دەستکاری]

''برینە FK'' ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٨٨ لە خولی نایابی نوروێژ یاری کردووە، و لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣، ئێستا لە یانە پلە دووەکانی تۆپی پێی نوروێژ یاری دەکات. لە ساڵی ١٩٨٧ تیپەکە جامی تۆپی پێی نیشتمانی بەدەست هێنا و لە ساڵی ٢٠٠١ جارێکی دیکە گەیشتە یاری کۆتایی.

برینە زێدی منداڵیی هێرشبەری بەناوبانگ ''ئەرلینگ هۆلاند''ە, لەوێ گەورە بووە و فێری یاری تۆپی پێ بووە.

ئەمەش ببینە

[دەستکاری]
  • لیستی شارۆچکە و شارەکانی نەرویج

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «04859: Areal og befolkning i tettsteder (T) 2000 - 2021-PX-Web SSB».
  2. ^ «Bryne, Time (Rogaland)». yr.no. لە ڕەسەنەکە لە 28 December 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-08-05 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Tettsteders befolkning og areal».
  4. ^ Store norske leksikon. (بە نۆروێژی) https://snl.no/Bryne. لە 25 December 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  5. ^ https://web.archive.org/web/20170624064529/http://www.time.kommune.no/tenester-i-time/kultur-og-fritid/bryne-molle/. لە ڕەسەنەکە لە 24 June 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 25 December 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)