بار (یەکە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بار (بە ئینگلیزی: Bar) یەکەیەکی پێوانەکردنی پەستانە لە سیستەمی مەتریک، بەڵام لەلایەن سیستمی نێودەوڵەتیی یەکەکان (SI) پەسەند نەکراوە. بەوە پێناسە دەکرێت کە دەکاتە ١٠٠٬٠٠٠ پاسکال، کە بڕەکەی لەگەڵ ئەتمۆسفێریکی پەستانی ھەوا لەسەر دەریا کەمترە. بار و میلی بار لەلایەن زانای نەرویجی ڤیلھەلم بجەرکنیس دۆزرایەوە.

کە ١ بار = ١٠٠٠ میلی بار

ھاوتا[دەستکاری]

١ بار ھاوتایە لەگەڵ:

  • ٠٫٩٨٧ ئەتمۆسفیر
  • ١٤٫٥٠٣٨ پاوەند بۆ ھەر ئینچێک
  • ٧٥٠ میلیمیتەر جیوە
  • ١٠١٩٫٧٢ سانتیمیتەر ئاو

ئێتیمۆلۆژیا[دەستکاری]

وشەی بار لە بنەڕەتدا وشەیەکی یۆنانییە (βάρος) بە مانای کێش دێت، کە لە ساڵانی ١٧٩٣ تا ١٧٩٥ بۆ یەکەی پێوانەکردنی کێش بەکار دەھات لە سیستەمی مەتریک.

گێچیکی پێوانەکردنی پەستان بە یەکەی بار

یەکەی بار بە b یان بە bar ھێما دەکرێت.

بەکارھێنان[دەستکاری]

ئەندازیاران لە بواری ئەندازیاریدا بۆ پێوانەکردنی پەستان یەکەی بار بەکار دەھێنن لە کارەکانیاندا، چونکە بەکارھێنانی پاسکال توشی ژمارەی زۆر گەورەیان دەکات، وڵاتانی دەرەوەی ئەمەریکاش لە بواری ئۆتۆمبێلیشدا بۆ پێوانەکردنی پەستانی ھەوای ناو تایە (زۆر جار پەستانی ناو تۆربۆچارج) یەکەی بار بە کاردەھێنن.

زۆرجاریش بۆ پێوانەکردنی پەستانی ھەوا میلی بار بەکاردەھێنن کەلەسەر ڕووی دەریا دەکاتە ١٠١٣٫٥٢ میلی بار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]