باران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
| باران | |
|---|---|
![]() | |
| چەشن | |
| دانەر |
|
| نووسەر |
|
| دەرھێنەر |
|
| ئەکتەران | |
| ئاوازدانەر(ان) | ئاڤ ئاڤ ئاڤ |
| وڵاتی بەرھەمھێنەر | دانمارک |
| زمان | دانمارکی، سوێدی |
| ژمارەی وەرزەکان | ٣ |
| ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٠ (پێرستی ئەڵقەکان) |
| بەرھەمھێنان | |
| بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
| بەرھەمھێنەر(ان) | کریستیان پۆتالیڤۆ |
| مۆنتاژ |
|
| شوێنەکانی تۆمارکردن | دانمارک، سوێد |
| وێنەگر |
|
| ماوەی پەخش | ٣٥–٤٨ خولەک |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | میسۆ فیلم |
| دابەشکەر | نێتفلیکس |
| پەخش | |
| تۆڕ | نێتفلیکس |
| بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ – ٦ی ئابی ٢٠٢٠ |
باران (بە ئینگلیزی: The Rain) زنجیرەیێکی تەلەڤیزیۆنیی پۆست-ئەپۆکالیپتیکی دانمارکییە کە لەلایەن یانیک تای مووسھۆلت، ئێسبن تۆفت یاکۆبسن و کریستیان پۆتالیڤۆ دروست کراوە.[١] بۆ یەکەم جار لە ٤ی ئایاری ٢٠١٨دا لەسەر نێتفلیکس پەخش کرا. ھەریەکە لە ئەلبا ئۆگست، لوکاس لینگارد تۆنێسن، مێکل فۆلسگارد، لوکاس لۆکن، جێسیکا دینێ، سۆنی لیندبێرگ و ئەنگێلا بوونالۆڤیچ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەگەڵ لارس سیمۆنسن، بێرتیل دی لۆرێنماد، ئەڤین ئەحمەد و یۆھانێس با کونکێ بە ڕۆڵی دووبارەبووەوە تێیدا بەشدارن. دووی دوایینیان لە وەرزی دووەمدا دەبنە کەسایەتیی سەرەکی.
لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨دا، نێتفلیکس بارانی بۆ وەرزی دووەم نوێ کردەوە،[٢] کە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩دا بڵاو کرایەوە.[٣] لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا، نوێکردنەوەی زنجیرەکە بۆ سێیەم و کۆتا وەرز پشتڕاست کرایەوە، کە لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠دا بڵاو کرایەوە.[٤]
چیرۆک
[دەستکاری]کاتێک ڤایرۆسێک کە بەھۆی بارانبارینەوە دەگوازرێتەوە نزیکەی ھەموو مرۆڤەکانی سکاندیناڤیا لەنێو دەبات، خوشک و برایێکی دانمارکی، سیمۆنێ و ڕاسموش لە پەناگەیێکدا خۆیان دەشارنەوە. پاش شەش ساڵ، پەناگەکە جێ دەھێڵن بۆ ئەوەی بەدوای باوکیاندا بگەڕێن، کە ساڵانێکە لەنێو پەناگەکەدا بەجێی ھێشتوون و ھەر نەگەڕاوەتەوە. بەدرێژاییی ڕێگەکە، دەچنە پاڵ کۆمەڵێک لاوی زیندووماوەوە و پێکەوە بەنێو دانمارک و سوێددا گەشت دەکەن، بەدوای شوێنێکی سەلامەت و باوکی خوشک و براکەدا دەگەڕێن، کە ڕەنگە بتوانێت وەڵام و چارەسەرێک بۆ بارودۆخەکە دابین بکات.
کاست
[دەستکاری]سەرەکی
[دەستکاری]- ئەلبا ئۆگست بە ڕۆڵی سیمۆنێ ئاندەرسن
- لوکاس لینگارد تۆنێسن بە ڕۆڵی ڕاسموش ئاندەرسن
- مێکل فۆلسگارد بە ڕۆڵی مارتین
- لوکاس لۆکن بە ڕۆڵی پاتریک
- جێسیکا دینێ بە ڕۆڵی لیا (وەرزی ١–٢)
- سۆنی لیندبێرگ بە ڕۆڵی ژان
- ئەنگێلا بوونالۆڤیچ بە ڕۆڵی بیاتریس (وەرزی ١)
- ناتالی مادووئێنۆ بە ڕۆڵی فی (وەرزی ٢–٣)
- کلارا ڕۆساگەر بە ڕۆڵی سارا (وەرزی ٢–٣)
- ئەڤین ئەحمەد بە ڕۆڵی کیرا (دووبارەبووەوە، وەرزی ١؛ سەرەکی، وەرزی ٢–٣)
- یۆھانێس با کونکێ بە ڕۆڵی ستێن (دووبارەبووەوە، وەرزی ١؛ سەرەکی، وەرزی ٢–٣)
- ڕێکس لیۆنارد بە ڕۆڵی دانیێل (وەرزی ٣)
دووبارەوەبووەوە
[دەستکاری]- لارس سیمۆنسێن بە ڕۆڵی د. فرێدریک ئاندەرسن، باوکی سیمۆنێ و ڕاسموش (وەرزی ١–٢)
- یاکۆب لوومان بە ڕۆڵی تۆماس، ئەپۆلۆن «بێگانە» (وەرزی ١–٢)
- ئیبن یایلێ بە ڕۆڵی ئێلن ئاندەرسن، دایکی سیمۆنێ و ڕاسموش (وەرزی ١)
- بێرتیل دی لۆرێنزی بە ڕۆڵی ڕاسموشی لاو (وەرزی ١–٢)
- ئاندەرس یوول بە ڕۆڵی یاکۆب، برا گەورەکەی سارا (وەرزی ٢)
- سێسیلیا لۆفرێدۆ بە ڕۆڵی لوونا (وەرزی ٣)
ئەڵقەکان
[دەستکاری]ناساندن
[دەستکاری]| وەرز | ئەڵقەکان | پەخشی ڕەسەن | |||
|---|---|---|---|---|---|
| 1 | ٨ | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ | |||
| 2 | ٦ | ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ | |||
| 3 | ٦ | ٦ی ئابی ٢٠٢٠ | |||
وەرزی ١ (٢٠١٨)
[دەستکاری]| ژ. بەگشتی | ژ. لە وەرز | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
|---|---|---|---|---|---|
| ١ | ١ | «لە ژوورەوە بمێنەرەوە» | کێنێت کاین | یانیک تای مووسھۆلت | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ |
| ٢ | ٢ | «پێکەوە بمێننەوە» | کێنێت کاین | یانیک تای مووسھۆلت | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ |
| ٣ | ٣ | «لە شار دوور بکەوەرەوە» | کێنێت کاین | یانیک تای مووسھۆلت | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ |
| ٤ | ٤ | «متمانە بە کەس مەکە» | کێنێت کاین | پۆل بێرگ | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ |
| ٥ | ٥ | «بڕوات ھەبێت» | ناتاشا ئارتی، کێنێت کاین | مێتێ ھینۆل | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ |
| ٦ | ٦ | «ھاوڕێکانت نزیکی خۆت بھێڵەرەوە» | ناتاشا ئارتی، کێنێت کاین | یانیک تای مووسھۆلت | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ |
| ٧ | ٧ | «لەگەڵ کەسانی نامۆ مەدوێ» | ناتاشا ئارتی، کێنێت کاین | پۆل بێرگ | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ |
| ٨ | ٨ | «متمانە بە واڕسکەکانت بکە» | ناتاشا ئارتی، کێنێت کاین | یانیک تای مووسھۆلت | ٤ی ئایاری ٢٠١٨ |
وەرزی ٢ (٢٠١٩)
[دەستکاری]| ژ. بەگشتی | ژ. لە وەرز | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
|---|---|---|---|---|---|
| ٩ | ١ | «لە پێککەوتن دوور بکەوەرەوە» | سۆرێن بالێ | یانیک تای مووسھۆلت | ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ |
| ١٠ | ٢ | «ڕاستی ئێشبەخشە» | سۆرێن بالێ | ڕوونێ شووت | ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ |
| ١١ | ٣ | «لە کۆنترۆڵدا بمێنەرەوە» | کاسپەر گاردسی | یوولیێ بووتز سۆرێنسن | ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ |
| ١٢ | ٤ | «خۆت ڕزگار بکە» | کاسپەر گاردسی | ڕوونێ شووت، سیمۆن ئوودێد ڤایل | ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ |
| ١٣ | ٥ | «ھێور بەرەوە» | یۆسێفین کیرکێسکۆڤ | یوولیێ بووتز سۆرێنسن | ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ |
| ١٤ | ٦ | «مانەوە بۆ بەھێزترینە» | یۆسێفین کیرکێسکۆڤ | سیمۆن ئوودێد ڤایل | ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ |
وەرزی ٣ (٢٠٢٠)
[دەستکاری]| ژ. بەگشتی | ژ. لە وەرز | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
|---|---|---|---|---|---|
| ١٥ | ١ | «کۆڵ مەدە» | یۆسێفین کیرکێسکۆڤ | یوولیێ بووتز سۆرێنسن | ٦ی ئابی ٢٠٢٠ |
| ١٦ | ٢ | «ھەرگیز مەھێڵە بڕوات» | یۆسێفین کیرکێسکۆڤ | ئانا برۆ | ٦ی ئابی ٢٠٢٠ |
| ١٧ | ٣ | «بەھێز بمێنەرەوە» | کاسپار مونک | لاسێ کید ڕاسموشن | ٦ی ئابی ٢٠٢٠ |
| ١٨ | ٤ | «ببە بەو گۆڕانەی کە لە جیھاندا دەتەوێت» | کاسپار مونک | کریستۆفەر بارفرێد کرووستروپ | ٦ی ئابی ٢٠٢٠ |
| ١٩ | ٥ | «خۆت خۆش بوێت» | کاسپەر گاردسی | لاسێ کید ڕاسموشن | ٦ی ئابی ٢٠٢٠ |
| ٢٠ | ٦ | «و ئەمەش تێ دەپەڕێت» | کاسپەر گاردسی | یوولیێ بووتز سۆرێنسن | ٦ی ئابی ٢٠٢٠ |
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]بەرھەمھێنانی وەرزی یەکەم لە کۆتاییی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە دانمارک و سوێد دەستی پێکرد.[٥]
نێتفلیکس لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨دا ڕای گەیاند کە وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە کۆتاییی ٢٠١٨دا دەچێتە بواری بەرھەمھێنانەوە.[٦] وەرزی دووەم لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩دا بۆ یەکەم جار لەسەر نێتفلیکس پەخش کرا.
وەرزی سێیەمی باران لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠دا بۆ یەکەم جار لەسەر نێتفلیکس پەخش کرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Watch The Rain | Netflix Official Site». www.netflix.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Otterson، Joe؛ Otterson، Joe (٣٠ی ئایاری ٢٠١٨). «'The Rain' Renewed for Season 2 at Netflix». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «Netflix release dates 2019: all the major upcoming TV shows revealed». Radio Times (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ The Rain (١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «Survival Squad: We'll see you in 2020 for the third and final season». لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە – لەڕێگەی Twitter.
- ↑ «Netflix Plans Post-Apocalyptic Danish Series "Rain" - Dark Horizons». www.darkhorizons.com. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
- ↑ «Netflix Renews Second Season of the Rain». media.netflix.com.
