بادا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بادا
دانەر(ان)ی سەرەتاییسامسۆنگ
نووسراوە بەفلاش ، ++C , جاڤا
زمانەکانئینگلیزی ، کۆری ، عەرەبی ، فەڕەنسی , هتد...
وێبگەhttp://www.bada.com/

بادا سیستەمێکی کارگێڕی نوێی سەرچاوە کراوەی مۆبایلە کە لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە لایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە (Samsung) بەرهەم هێنراوە. ئەم سیستەمە نوێیە تا ساڵی ٢٠١٢ نیوەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە وا بڕیارە سامسۆنگ وردەوردە بەکارهێنانی سیستەمەکانی تری وینمۆ, ئەندرۆید, سیمبیان کەم بکاتەوە تا لە ٢٠١١ لە بەکارهێنانی سیمبیان دەوەستێت و لە ٢٠١٢ ش بەکارهێنانی ئەندرۆید بۆ %٣٠ و وینمۆ بۆ %٢٠ کەم بکاتەوە لە مۆبایلەکانیدا.

ناوی بادا[دەستکاری]

بادا بەمانای ئۆقیانووس (ocean) دێت بە زمانی کۆری، کە ئەمەش بێ سنووریی سیستمەکە دەگەیەنێت لە توانای دروستکردنی نەرمەکاڵای دەوڵەمەند و جۆراوجۆر.

تایبەتمەندی بادا[دەستکاری]

بە وتەی سامسونگ، بادا ئەزموونێکی بەکارهێنەری سادە، ژیر و نوێ دەگەیەنێت لە ڕووی دیزاین و ڕووکارەوە کە نەوەی داهاتووی UIـە. بادا پاڵپشتی لە پەیوەندی نێوان نەرمەکاڵاکان دەکات و پەرەپێدەران دەتوانن تایبەتمەندی وەها لە نەرمەکاڵاکانیان بەکار بهێنن بێ شارەزاییەکی ئەوتۆ کە لە سیستەمەکانی تردا پێویستبوون.

وەشانەکانی بادا[دەستکاری]

  1. بادا 1.0
  2. بادا 1.0.2
  3. بادا 1.1
  4. بادا 1.2
  5. بادا 2.0

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

- دروست کردنی بەرنامەی بەکاربەریی (App) بۆ سامسونگ بەکاربەرییەکانی سامسونگ
- پەرەپێدانی بادا

سەرچاوە[دەستکاری]