ئەگادیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Agadez
ئەگادیز
دیمەنێکی ئەگادیز لە منارەی مزگەوتی ئەگادیزەوە.
دیمەنێکی ئەگادیز لە منارەی مزگەوتی ئەگادیزەوە.
Agadez is located in Niger
Agadez
Agadez
پۆتانەکان: 16°58′0″N 7°59′0″E / 16.96667°N 7.98333°E / 16.96667; 7.98333پۆتانەکان: 16°58′0″N 7°59′0″E / 16.96667°N 7.98333°E / 16.96667; 7.98333
Country نیجەر
RegionAgadez Region
DepartmentTchirozerine Department
CommuneAgadez
Sultanate1449 CE
دەسەڵات
 • MayorRhissa Feltou
بەرزایی
٥٢٠ مەتر (١٬٧١٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (2012 census)
 • سەرجەم١١٠٬٤٩٧
Official nameHistoric Centre of Agadez
CriteriaCultural: ii, iii
Reference1268
Inscription2013 (37ەم session)
Area77.6 ha
Buffer zone98.1 ha

ئەگادیز یان ئاگەدیز، پێشتر بە ئەگدایس ناوی دەھات، پێنجەم شاری گەورە وڵاتی نیجەرە، بەپێی سەرمێری ٢٠١٢ ژمارەی دانیشتووانی ١١٠ ھەزار و ٤٩٧ کەس بووە، شاری ئەگادیز پایتەختی ھەرێمی ئاگەدێزە کە دەکەوێتە بیابانی مەزنی ئەفریقا. یەکێکە لە شارە نەریتییەکانی ھۆزی تەوارقی کۆچەری. ناوەندی مێژوویی شارۆچکەکە لەلایەن یونسکۆوە بە شوێنێکی کەلەپووری جیھانی دیاری کراوە.[١]

مێژوو[دەستکاری]

ئەکادیز پێش سەدەی چواردەھەم دامەزراوە لەلایەن تەوارقەکان کە بەھۆی بازرگانی و گواستنەوە لە بیابانی مەزن گەشەیان سەند و شارەکەیان کردە مەڵبەندی سەرەکی ھۆزەکەیان. ئەم شارە ھێشتا لەسەر نەریتی جارانی ماوە و ڕۆژانە پێشوازی لە سەدان کاروانی خوێ دەکات کە لە بیلماوە دەری دەھێنن.

لە ساڵی ١٤٤٩ دا ئەگادیز بووە سەلتەنەت، بەڵام دواتر لە ساڵی ١٥١٥ دا لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی سۆنچایەوە داگیر کرا، تا ساڵی ١٥٩١ بەشێک لەو ئیمپراتۆرییەتە مایەوە. لەم ساتەدا شارەکە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٣٠ ھەزار کەس بووە و ڕێڕەوێکی سەرەکی بووە بۆ بازرگانیکردنی کاروانەکانی سەدەکانی ناوەڕاست لەنێوان شارەکانی ڕۆژئاوای ئەفریقای کانۆ (سەرچاوەی زمانی حوسە کە زمانی نەریتی یە لەنێوان گرووپە ئەتنییە جیاوازەکان لە شارەکەدا بەتایبەتی لەبواری بازرگانی و ئاینی و ئیداری) و تیمبوکتو و ئۆسە کانی باکووری ئەفریقای غەت.[٢]

ھەندێک پێیان وایە کە ئەگادیز مەڵبەندێکی گرنگی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بووە لە پشکی ئەفریقا تا سەدەی نۆزدەیەم، پێش ئەوەی لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی کۆڵۆنیاڵی فەرەنسییەوە داگیربکرێت، ھەرچەندە ئەم بانگەشەیە لەلایەن مێژوونووسانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە. ئەم شارە لە ساڵی ١٩٠٦ ەوە لەلایەن فەرەنسییەکان بەڕێوەدەبردرا ساڵی ١٩١٦ یاخیبوونێک لەلایەن کاوسێن ئاگ محەممەد ڕوویدا، بەڵام لەلایەن ھێزەکانی فەرەنساوە شکستیان پێھێنا، ناتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر ئەم ناوچە دوورە بەڕێوەببەن، بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ حوکمی سوڵتانێکی گەڕاندنەوەیان دەکرد. دواتر ئەگادیز بوو بە شوێنێکی گرنگ لە یاخیبوونی تەوارقی لە دەیەی ١٩٩٠د لە ناوەڕاست و باکووری نایجەر.

توند و تیژییەکانی ٢٠٠٧[دەستکاری]

لە ئەنجامی شۆڕشی دووەمی تەوارقەکان، توندوتیژییەکی زۆر ڕووی لەشارەکە کرد و ئاوارەبوونی ھەزاران کەسی لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ەوە تا ساڵی ٢٠٠٩ لێ کەوتەوە و کاریگەری لەسەر ناوچەی ئەگادیز ھەبوو. ھەموو باکووری نایجەر لە لیستی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو ناوچانەدا دانرا کە بۆ گەشتکردن لەلایەن ھاووڵاتیانی ئەمریکاوە ناسەلامەتن و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ دا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٨ داماڵرابوون. گەشتە گەشتیارییەکان بۆ ئەگادیز لە ڕێگەی ھێڵی ئاسمانی ئەوروپاوە ڕاگیران بۆ وەرزی گەشتیاریی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ (ئەیلوول – ئازار). لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ دا، لەژێر باری لەناکاو حکوومەتی نیجەر (قەدەغە و سنووردانان بۆ گەشت و کۆبوونەوە و چالاکی سیاسی و ھتد ڕاگەیاند) لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ دا، نوێبووەوە تا سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩. ڕاش گەیاندرا کە ھەموو ئەو ڕێگایانەی بەرەو ئەگادیز دەچن مین ڕێژ کراون و حکوومەت ناوچەکەی بە سەر ڕۆژنامەنووسە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان داخستووە ژمارەیەکی نەناسراو (وەک چەند ھەزارێک) لە ئاوارە ناوخۆیییەکان لە ئەنجامی ئەو نائارامییەدا شار جێ دەھێڵن.[٣]

کۆچ بەرەو ئەورووپا[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٠ دا ئەگادیز بووە شارۆچکەیەکی ترانزێتی گەورە بۆ کۆچبەرانی ڕۆژئاوای ئەفریقا بەرەو لیبیا و پاشان بەرەو ئەورووپا. سەرکوتکردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ لێشاوی کۆچبەرانی خاوکردەوە، بەڵام داتاکانی شوێنکەوتنی ماتریکس کە لەم دواییانەدا بوو، تێکڕای ڕۆژانەی بە ١٢١٢ کەس خەملاند کە لە شەش خاڵی چاودێریکراو لە نیجەر دەپەڕنەوە.[٤]

سەرژمێری دانیشتووان[دەستکاری]

ئەم خشتەی خوارەوە گەشەسەندنی دانیشتووانی ئەگادیز دەخاتە ڕوو؛

دانیشتوانی مێژوویییانە
ساڵدان.±%
1977٢٠٬٦٤٣—    
1988٤٩٬٤٢٤+139.4%
2001٧٧٬٠٦٠+55.9%
2012١١٠٬٤٩٧+43.4%
source:[٥]

کلتوری و گەشتیاری[دەستکاری]

دیمەنی مزگەوتی ئەگادیز.

ئەمڕۆ، ئەگادیز وەک شارۆچکەیەکی بازرگانی و وەک ناوەندێکی گرنگی کانەکانی دەرھێنان و گواستنەوەی یۆرانیۆمی سرووشتی ھەژمار دەکرێت. شوێنە دیارەکانی شارەکە بریتین لە مزگەوتی گەورەی ئەگادیز (لە بنەڕەتدا لە ساڵی ١٥١٥ەوە دروستکراوە بەڵام لە ساڵی ١٨٤٤ بە ھەمان شێواز دروستکراوەتەوە) و کۆشکی کاوسین (ئێستا ھۆتێلە) و کۆشکی ئەگادیزی سوڵتان ھەروەھا شارەکە بە بازاڕی وشترەکەی و زیو و چەرمەکەی ناسراوە.

شارەکە خاوەنی چەندین موزیکژەنی ناودارە وەک گیتاری توئە ڕگ بۆمبینۆ و گرووپی بۆمبۆمینۆ و گرووپی ئینرێن فیلمی مە دوو موختار و ئە کوناک تگدالیت کە لە شاری ئەگادیز تۆمارکراون.[٦]

فڕۆکەخانە و بەکارھێنانە سەربازییەکانی[دەستکاری]

دەروازەی فڕۆکەخانەی مانۆ دایاک لە ئەگادیز.

ھۆبەی گواستنەوەی ئاسمانیی ئەگادیز، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مانۆ دایاک، بە ناوی سەرۆکی تەوارق-ەوە نراوە کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ھەرێمەکەیە.

ئەمریکا بنکەی ئاسمانی نایجەر ٢٠١ دروست کرد، ھەروەھا بنکەیەکی ئاسمانی یو ئێن ھەیە لە ئەگادیز کە تێیدا دەتوانێت زۆر بە ئاسانی چاودێری ئەو کردەوانە بکات کە بە چالاکی تیرۆریستی لە ڕۆژاوا و باکووری ئەفریقا و سەھێل دادەنرێن. ساڵی ٢٠١٦ ئاشکرا بوو کە بنکە سەربازییەکەی نیجەر بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچووە.[٧]

ئاو و ھەوا[دەستکاری]

ئەگادیز ئاووھەوایەکی گەرمی بیابانی ھەیە (پۆلێنکردنی کەشوھەوای کوپێن BWh).

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «Agadez, Niger»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ٣٧
(٩٩)
٤٠
(١٠٤)
٤١
(١٠٦)
٤٧
(١١٧)
٥٠
(١٢٢)
٤٦
(١١٥)
٤٨
(١١٨)
٤٣
(١٠٩)
٤١
(١٠٦)
٤٠
(١٠٤)
٤٢
(١٠٨)
٤٠
(١٠٤)
٥٠
(١٢٢)
نێونجی بەرزترین پلە ٢٧٫٩
(٨٢)
٣١٫١
(٨٨)
٣٥٫٠
(٩٥)
٣٩٫٢
(١٠٣)
٤١٫٣
(١٠٦)
٤١٫٣
(١٠٦)
٣٩٫١
(١٠٢)
٣٧٫٩
(١٠٠)
٣٨٫٩
(١٠٢)
٣٧٫١
(٩٩)
٣٢٫٤
(٩٠)
٢٩٫٠
(٨٤)
٣٥٫٨
(٩٦)
نێونجی ڕۆژانە ١٩٫٨
(٦٨)
٢٢٫٥
(٧٣)
٢٦٫٧
(٨٠)
٣١٫٢
(٨٨)
٣٣٫٧
(٩٣)
٣٣٫٨
(٩٣)
٣٢٫١
(٩٠)
٣١٫٠
(٨٨)
٣١٫٧
(٨٩)
٢٩٫٤
(٨٥)
٢٤٫٣
(٧٦)
٢١٫٠
(٧٠)
٢٨٫١
(٨٣)
نێونجی کەمترین پلە ١١٫٧
(٥٣)
١٣٫٩
(٥٧)
١٨٫٣
(٦٥)
٢٣٫١
(٧٤)
٢٦٫٠
(٧٩)
٢٦٫٤
(٨٠)
٢٥٫١
(٧٧)
٢٤٫٢
(٧٦)
٢٤٫٥
(٧٦)
٢١٫٧
(٧١)
١٦٫٢
(٦١)
١٢٫٨
(٥٥)
٢٠٫٣
(٦٩)
کەمترین پلەی تۆمارکراو −١
(٣٠)
٧
(٤٥)
٦
(٤٣)
١٣
(٥٥)
٢٠
(٦٨)
١٩
(٦٦)
١٨
(٦٤)
١٧
(٦٣)
١٨
(٦٤)
١٢
(٥٤)
٥
(٤١)
−١
(٣٠)
−١
(٣٠)
نێونجی بارین میلیمەتر ٠٫٠
(٠)
٠٫٠
(٠)
٠٫١
(٠)
٢٫٠
(٠٫٠٨)
٥٫٥
(٠٫٢٢)
١٠٫٤
(٠٫٤١)
٣٥٫٢
(١٫٣٩)
٤٩٫٧
(١٫٩٦)
٨٫٢
(٠٫٣٢)
٠٫٣
(٠٫٠١)
٠٫٠
(٠)
٠٫٠
(٠)
١١١٫٤
(٤٫٣٩)
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ٢٩٧٫٦ ٢٨٠٫٠ ٢٩٤٫٥ ٢٨٨٫٠ ٢٩٧٫٦ ٢٧٠٫٠ ٢٨٨٫٣ ٢٨٥٫٢ ٢٨٥٫٠ ٣٠٦٫٩ ٣٠٣٫٠ ٢٩٤٫٥ ٣٬٤٩٠٫٦
سەرچاوەی یەکەم: NOAA[٨]
سەرچاوەی دووەم: Weatherbase[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://books.google.com/books/about/Historical_Dictionary_of_Niger.html?id=ArS6_nGsar4C
  2. ^ https://worldbulletin.dunyabulteni.net/interviews-in-depth/ottoman-dynasty-still-alive-in-africa-h123016.html
  3. ^ https://www.theatlantic.com/international/archive/2018/02/niger-europe-migrants-jihad-africa/553019/
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 4ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Niger: Administrative Division population statistics
  6. ^ http://www.conceptoradio.net/2013/11/13/sahel-sounds-algunos-artistas-africanos-nunca-han-visto-un-vinilo/ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ https://www.nytimes.com/2017/10/04/world/africa/special-forces-killed-niger.html?partner=msft_msn
  8. ^ "Agadez AERO Climate Normals 1961–1990". National Oceanic and Atmospheric Administration. Retrieved 19 February 2015.
  9. ^ "Agadez, Niger Weather Averages Summary". CantyMedia. Retrieved 20 April 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]