ئەنسرۆپۆسین
ئەنسرۆپۆسین (بە ئینگلیزی: Anthropocene) بریتیە لە چاخی پێشنیارکراوی جیۆلۆجی کە دەستپێکەکەی بریتیە لە سەرەتای دەرکەوتنی کاریگەری بەرچاوی کردارەکانی مرۆڤ لەسەر جیلۆلۆجیای زەوی و سیستمە ژینگەییەکانی، لەناویاندا گۆڕانی کەشوهەوای مرۆڤکرد.
تا مانگی چواری ٢٠٢٢ هێشتا دامەزراوەی نێونەتەوەیی هەن کە دەستەواژەکەیان پەسەند نەکردوە وەک "کاتێکی جیۆلۆجۆی".
چەند ڕێکەوتی دەستپێکردنێکی جیاواز بۆ ئەنسرۆپۆسین پێشنیار کراوە، لە سەرەتای شۆڕشی کشتوکاڵی 12,000 یان 15,000 ساڵ لەمەوبەر، تا ئەم دواییانە لە ساڵانی ١٩٦٠. پرۆسەی پەسەندکردنەکە هێشتا بەردەوامە، بۆیە هێشتا ڕێکەوتی دیاریکراو ماوە، بەڵام بەرزترین ڕێژەی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی لە ساڵانی ١٩٥٠کاندا زیاتر پەسەندکراوە لە ئەوانی تر، کە لەوانەیە سەرەتای ئەنسرۆپۆسین دابنرێت بە کاتی تەقینەوەی یەکەم بۆمبی ئەتۆی لە ساڵی ١٩٤٥، یان پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی نیمچەیی لە ساڵی ١٩٦٣.[١]
لە ساڵی ٢٠٠٨، کۆمیسیۆنی ستراتێگرافیا لە کۆمەڵەی جیۆلۆجی لەندەن پێشنیارێکی بۆ کرد کە ئەنسرۆپۆسین ببێتە یەکەیەکی فەرمیی دابەشکردنی چاخە جیۆلۆجییەکان.[٢][٣] زۆرینەی لیژنەکە بڕیاریان دا کە پێشنیارەکە شایستەی هەیە و دەبێت زیاتر لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. گرووپی کارکردنی سەربەخۆ لە زانایان لە کۆمەڵگە جیۆلۆجییە جیاوازەکان دەستیان کردووە بە دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ئەنسرۆپۆسین بە فەرمی قبوڵ دەکرێت لە پێوانەی کاتیی جیۆلۆجیدا.[٤]
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]ناوەکە Anthropocene تێکەڵەیەک لە anthropo- لە یۆنانی کۆنەوە (anthropos) کە بە واتای "مرۆڤ" دێت و -cene لە καινός (kainos) کە بە مانای "نوێ" یان "نوێ".
لە سەرەتای ساڵی ١٨٧٣، زانای جیۆلۆجی ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ ستۆپانی دان بە زیادبوونی توانا و کاریگەریی مرۆڤایەتی لەسەر سیستەمی زەویدا دەنێت و ئاماژەی بۆ "چاخی مرۆڤایەتی" کردووە.[٥]
سروشتی کاریگەرییەکانی مرۆڤ
[دەستکاری]هەمەچەشنەیی زیندەوەران
[دەستکاری]
کاتێک مرۆڤەکان کۆچیان کرد لە ئەفریقا زیاتر لە ٦٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەناوچوونە مرۆییەکان دەستیان پێکرد.[٧] بەرزبوونەوە لە رێژەی لەناوچوون لە جیهاندا بەرزبۆتەوە لە رادەی پێشوەختەوە لانیکەم لە ١٥٠٠ەوە، و وا دەردەکەوێت لە سەدەی نۆزدەهەم و زیاتر لەو کاتەوە خێراتر بووە.[٨] وتارێکی نیویۆرک تایمز لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٢ لەلایەن ژینگەزان ڕۆجەر برادبێری پێشبینی کۆتایی هاتنی هەمەچەشنەیی زیندەوەران کرد بۆ زەریاکان، کە کۆڕالەکان بە مردوو دادەنێن: "کۆڕالەکان یەکەمین، بەڵام بە دڵنیاییەوە کۆتا سیستەمی ژینگەی گەورە نین کە لەژێر کاریگەری مرۆڤدا بن".[٩] ئەم وتارە بە خێرایی مشتومڕێکی زۆری لە نێوان ژینگەپارێزاندا دروست کرد؛ دامەزراوەیەک بەناوی 'پارێزگاری سروشت' ڕەتی برادبێری دەکاتەوە لە ماڵپەڕی خۆی، بەرگری لە هەڵوێستی خۆی دەکات بۆ پاراستنی کۆڕالەکان سەرەڕای کاریگەریە بەردەوامەکانی مرۆڤ کە دەبێتە هۆی دابەزینی کۆڕال.[١٠]
کەشوهەوا
[دەستکاری]یەکێک لە نیشانە جیۆلۆجیەکان کە دەرئەنجامی چالاکی مرۆڤە بریتیە لە زیادبوونی ناوەڕۆکی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) لە بەرگەهەوا. لەماوەی سووڕەکانی نێوان بەستەڵەکەکانی ملیۆن ساڵی ڕابردوودا، پرۆسەی سروشتی گۆڕانی بەسەر CO2 دا بە نزیکەی 100 ppm - واتە ١٠٠ یەکە لە ملیۆندا - (لە 180 ppm بۆ 280 ppm) ھەتا ڕێکەوتی ٢٠١٣[نوێکردنەوە] دەرهاویشتەی CO2 لە هەوادا زیادی کردووە بە بڕێکی بەراوردکراو: لە 280 ppm (لە چاخی هۆڵۆسین یان "هاوسەنگی پێش سەردەمی پیشەسازی") بۆ نزیکەی 400 ppm، لەگەڵ داتای چاودێریی مانگانەی CO2 کە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ دەردەکەوێت کە ڕێڕەوی بەرزبوونەوە لە سەرووی 400 ppm.[١١][١٢][١١] ئەم ئاماژەیە لە سیستەمی کەشوهەوای زەوی بە تایبەتی گرنگە چونکە زۆر خێراتر ڕوودەدات، و بە بڕێکی گەورەتر، بەراورد بە گۆڕانی هاوشێوەی پێشووتر.[١٣] زۆربەی ئەم زیادبوونە بەهۆی سووتانی سووتەمەنی بەردین وەک خەڵووز، نەوت و گازەوەیە، هەرچەندە بەشە بچووکترەکان لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و گۆڕانی بەکارهێنانی زەوی (وەک لەناوبردنی دارستان) دەردەکەون.
پێڕست
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Subramanian، Meera (21 May 2019). «Anthropocene now: Influential panel votes to recognize Earth's new epoch». Nature. doi:10.1038/d41586-019-01641-5. PMID 32433629. لە 5 June 2019 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Edwards، Lucy E. (30 November 2015). «What is the Anthropocene?». Eos. Vol. 96. doi:10.1029/2015EO040297.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Zalasiewicz، Jan (2008). «Are we now living in the Anthropocene?». GSA Today. 18 (2): 4–8. doi:10.1130/GSAT01802A.1.
{{cite journal}}
: پارامەتری نەناسراوی|displayauthors=
چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Zalasiewicz, J. (2010). «The new world of the Anthropocene». Environmental Science & Technology. 44 (7): 2228–2231. Bibcode:2010EnST...44.2228Z. doi:10.1021/es903118j. PMID 20184359.
{{cite journal}}
:|hdl-access=
پێویستی بە|hdl=
ھەیە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|displayauthors=
چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Crutzen، P. J. (2002). «Geology of mankind». Nature. 415 (6867): 23. Bibcode:2002Natur.415...23C. doi:10.1038/415023a. PMID 11780095.
- ^ Grantham، H. S. (2020). «Anthropogenic modification of forests means only 40% of remaining forests have high ecosystem integrity». Nature Communications. 11 (1): 5978. Bibcode:2020NatCo..11.5978G. doi:10.1038/s41467-020-19493-3. ISSN 2041-1723. PMC 7723057. PMID 33293507.
- ^ Johns، David، ed. (2022). «Ending the Colonization of the Non-Human World». Biological Conservation.
- ^ Waters, C.N. (8 January 2016). «The Anthropocene is functionally and stratigraphically distinct from the Holocene». Science. 351 (6269): aad2622. doi:10.1126/science.aad2622. PMID 26744408.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|displayauthors=
چاوپۆشیی لێ کرا (|display-authors=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Bradbury، Roger (13 July 2012). «A world without coral reefs». Opinion. The New York Times. لە 22 July 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Wear، Stephanie (٢٠ی تەممووزی ٢٠١٢). «Coral reefs: The living dead, or a comeback kid?». The Nature Conservancy. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «NASA Global Climate Change – Vital Signs of the Planet – Facts – Carbon Dioxide». ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ESRL Web Team. «ESRL Global Monitoring Division – Global Greenhouse Gas Reference Network». noaa.gov. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Deep ice tells long climate story». BBC News. 4 September 2006. لە 28 November 2015 ھێنراوە.
The 'scary thing', [Dr. Wolff] added, was the rate of change now occurring in داڕێژە:CO2 concentrations. In the core, the fastest increase seen was of the order of 30 parts per million (ppm) by volume over a period of roughly 1,000 years. The last 30 ppm of increase has occurred in just 17 years. We really are in the situation where we don't have an analogue in our records.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنسرۆپۆسین تێدایە. |
- ھەڵەیە لە بەکارھێنانی داڕێژە:تووڵی دەروازە ھەیە: تکایە یان لانی کەم دەروازەیەک زیاد بکە یانیش داڕێژەکە لابەرە.