ئەندیز
Jump to navigation
Jump to search
چیای ئەندیز بریتییە لە زنجیرە چیایەکی بەرفراوان کە درێژ دەبێتەوە بە درێژایی کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکای باشوور. کە درێژییەکەی نزیکەی ٧،١٠٠ کیلۆمەتر دەبێت و پانییەکەشی ٥٠٠ کیلۆمەتر و تێکڕای بەرزییەکەشی ٤،٠٠٠ مەترە. ئەم زنجیرە چیایە درێژ دەبێتەوە بەناو حەوت دەوڵەتتدا کە بریتیین لە ئارجەنتین و ئێکوادۆر و بۆلیڤیا و پێروو و چیلی و کۆلۆمبیا و ڤێنیزوێلا.
وە دەگوترێت ھۆی ناونانی چیای ئەندێز دەگەڕێتەوە بۆ چالاکی یەکێک لە جۆرەکانی گڕکانی ھاوێژەرەی ماددەی (ئەندێزیت) کە بەشداری لە پێکھاتنی چیاکەدا دەکات. بەرزترین لووتکەی زنجیرە چیای ئەندێز لووتکەی ئاکۆنکاگوایە کە بەرزییەکەی ٦،٩٥٩ مەترە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە.[١]