ئەندرەید (زۆرانباز)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەندڕادی سیەن ئەڵمس

لەدایکبوون٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩
گۆمێز پالاسیۆ، دورانگۆ لە مەکسیک
ناوەکانی ترئەندڕادی ، ئەندڕادی سیەن ئەڵماس، بریلەینت، بریلەینت جەی ئاڕ، لا سۆمبرا، مانی ئەندرەید
چالاکبوون٢٠١٦ - ٢٠٢٠
باڵا١٬٧٥ مەتر
ئایینمەسیحیی
یارشاڕڵۆت فڵەیڕ (٢٠٢٠)


مانوێڵ ئەلفۆنسۆ ئەندرەید (بە ئینگلیزی: Manuel Alfonso Andrade؛ لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩) زۆرانبازێکی پیشەگەری مەکسیکییە، واژووی لەگەڵ WWE کردوو بوو ، لەوێ لەسەر بڕاندی ڕاو بەناوی «ئەندڕادیە سیەن ئەڵمس» نمایشی دەکرد.[١]

زۆرانبازێکی نەوەی سێیەم ناودەبرا ، ئەندڕادیە سەرەتا پێش ١٤مین ساڵ ڕۆژی لەدایکبوونی لە زۆرانبازیی پیشەییدا دەرکەوت، وە لەژێر ناوی «بریلەنت جەی ئاڕ» کاری کرد (لە ئاماژەدان بە بریلەنت)ی باوکی. نزیکەی ھەشت ساڵ لە «کۆنسێجۆ موندال دی لوچا لیبر (CMLL)» بە ناوی ئەڵقەی «لا سۆمبرا» کاری کردووە. لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠٠٧ لە خولی تۆرنیۆ گران ئەلتەرناتیڤای ساڵی ٢٠١١ی بردەوە، وە لە خاڵێکدا سێ پاڵەوان بوو، لە ھەمان کاتدا پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تریۆی مەکسیکی و پاڵەوانێتی نەتەوەیی WWE و پاڵەوانێتی تاگی جیھانی بردووەتەوە. ھەروەھا لە یاری نوێی یابانی پرۆ زۆرانبازی دەرکەوت، وە لەو شوێنەدا پاڵەوانێکی پێشووی نێو کیشوەری IWGP، ئەندرەید یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستەی دۆزرانەوەی گروپی زۆرانبازی لۆس ئینگۆبێرنەلسThe Ungovernables. ساڵی ٢٠١٥ گرێبەستی لەگەڵ WWE واژوو کرد، وە بۆ بڕاندی NXT دەستنیشان کرا لەگەڵ خانم زێڵێنا ڤێگا بەڕێوبەری گشتی کارەکانی بوو ، زۆرانبازەکە بە ناوی «ئەندرەید سین ئەڵماس» بەشداری کرد ، کە پاڵەوانێکی یەک جاری پشتێنی ئێن ئێکس تی بوو، ساڵی ٢٠١٨ بەرزکرایەوە بۆ لیستی سەرەکی، لەو شوێنەی کە جارێکیان پاڵەوانێتی پشتێنی ئەمریکای بردەوە. ئێستا ئەندڕادی لە کۆمپانیای AEWــه لە ساڵی(٢٠٢١)ــەوە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ئەندرەید لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ لە شاری گۆمێز پالاسیۆ، دورانگۆ لە مەکسیک لەدایکبووە، کوڕی جۆسێ ئەندرەید سالاسە، کە زیاتر بە گلادییاتۆر برایانت ناسراوە.[٢] بوو بە بەشێک لە نەوەی سێیەمی بنەماڵەی ئەندرەید بۆ ئەوەی لە لوچا لیبردا پێشبڕکێ بکەن. باوکی، جۆسێ ئەندرەید لەژێر ناوی ئەڵقەی "ئێل مۆرۆ"، ھەروەھا لەگەڵ خاڵەکانی کە یاری دەکەن، بە ناوی دیامانتێ مۆرۆ (سیرجیۆ ئاندرا)، زافیرو پنتاکیتۆ (ناوی ڕاستەقینە ئاشکرا ناکرێت)، کێڤن (جوان ئاندرا)، ئیسپانتو جونیور پنتاگۆن (جیشو ئاندرا)، ئیسپیرتۆ ماجیکۆ (جوان ئاندرا)، وە یەکێک لە ئامۆزاکانی ئێستا وەک ئیسپانیتۆ جونیور کار دەکات.[٣] لە شوباتی ٢٠١٩، ئەندرەید پەیوەندی لەگەڵ ھاوڕێکەی «شارلۆت فلایەر» ھەبوو، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەو دووانە بەیەکەوە ھاوسەرگیریان کرد.[٤][٥]

پیشەی زۆرانبازی[دەستکاری]

لەگەڵ باوک و مام و باپیرەی کە لە بەڕێوەبردنی بەرزکردنەوەی Lucha Libreی ناوخۆیی و قوتابخانەیەک لە دورانگۆ ئەندرەید بەشداری کردووە، ھەر لە تەمەنێکی زووەوە دەستی بە ڕاھێنان کرد بۆ پیشەیەکی ھەمیشەیی، لە سەرەتادا بە یاریکردن لەگەڵ باوک و مامەکانی دەستیپێکرد، بەڵام دواتر دەستی کرد بە ڕاھێنانی جدی بۆ پیشەیەک لە مەیدانی زۆرانبازیدا، ئەو بۆ یەکەم جار لە ٣ی تشرینی یەکەم لە زۆرانبازیی پیشەییدا دەرکەوت، مانگێک بەر لە ١٤ەمین ساڵ ڕۆژی لەدایکبوونی، بەڵام تەنیا دوای ئەوەی باوکی تەنازولەی لە لیژنەی بۆکس و زۆرانبازی ناوخۆ واژوو کرد بۆ ئەوەی مۆڵەتەکەی دەربکات.[٦] ئەندرەید ناوی "بریلەنت جەی ئاڕی" لە ساڵی ٢٠٠٣ تا سەرەتای ٢٠٠٧ بەکارھێناوە. لەو ماوەیەدا لەگەڵ مامی کە بە ناوی "زەفیۆ" زۆرانبازی دەکرد، خۆی بە پێشبڕکێیەکی چیرۆکەوە دەدایە بەر باس، کە بووە ھۆی یەکەم یاریی لە Lucha de Apuestas.[٧] ساڵی ٢٠٠٧ گرێبەستی لەگەڵ «کۆنسێجۆ موندال دی لوچا لیبر (ئەنجومەنی زۆرانبازی جیھانی CMLL)» واژوو کرد، وە دەستی کرد بە مەشق و ڕاھێنان لەژێر ڕاھێنەری cmll El Satánico. سەرەتا لە CMLL لە یاریگاکەدا لە ٢٧ی شوبات دەرکەوت، کە وەک باوکی کاری دەکرد.

میدیاکانی دیکە[دەستکاری]

ئەندرەید بۆ یەکەمجار لە دوو یاری ڤیدۆیی WWE دەرکەوت «WWE 2K19، WWE 2K20».[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Andrade". WWE. Retrieved January 16, 2019.
  2. ^ Madigan, Dan (2007). "A family affair". Mondo Lucha A Go-Go: the bizarre & honorable world of wild Mexican wrestling. HarperCollins Publisher. pp. 128–132. ISBN 978-0-06-085583-3.
  3. ^ Madigan, Dan (2007). "Okay... what is Lucha Libre?". Mondo Lucha A Go-Go: the bizarre and honorable world of wild Mexican wrestling. HarperCollins Publisher. pp. 29–40. ISBN 978-0-06-085583-3.
  4. ^ "Must be slow news day". Twitter. February 21, 2019. Retrieved February 21, 2019.
  5. ^ Middleton, Marc (April 6, 2019). "Charlotte And Andrade On The Red Carpet (Video), Table For 3 Returning On Monday, Pete Dunne Reacts". WrestlingInc. Retrieved April 6, 2019.
  6. ^ Madigan, Dan (2007). "What's in a name". Mondo Lucha A Go-Go: the bizarre & honorable world of wild Mexican wrestling. HarperCollins Publisher. pp. 209–211. ISBN 978-0-06-085583-3.
  7. ^ Enciclopedia staff (2007). "Enciclopedia de las Mascaras". Brillante Jr. (بە ئیسپانی). Mexico City, Mexico. p. 21. Tomo I.
  8. ^ Wilson, Ben (July 11, 2018). "WWE 2K19 roster: every confirmed wrestler, plus 20+ rumoured new faces". GamesRadar+. Retrieved July 17, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]