ئەنجومەنی نوێنەران (ژاپۆن)
ئەنجومەنی نوێنەران | |
---|---|
بە ژاپۆنی: 衆議院 | |
بەشێکە لە | National Diet، Imperial Diet |
دامەزران | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | 衆議院 |
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە | speaker of the House of Representatives of Japan |
وڵات | ژاپۆن |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | ژاپۆن |
دۆخی یاسایی | کەسی قانوونی |
لقەکۆمپانیاکان | Secretariat of the House of Representatives |
شوێنی بارەگاکان | National Diet Building |
ڕووداوە بەرچاوەکان | dissolution of the House of Representatives |
وێبگە | https://www.shugiin.go.jp/ |
ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆن خانەی خوارەوەی پەرلەمانی نیشتمانی ژاپۆنە. ئەنجومەنی ڕاوێژکاران خانەی سەرەوەیە. پێکھاتەی ئەنجومەنەکە بەپێی ماددەی ٤١ و ماددەی ٤٢ی دەستووری ژاپۆن دیاریکراوە. ئەنجومەنی نوێنەران ٤٦٥ ئەندامی ھەیە، کە بۆ ماوەی چوار ساڵ ھەڵدەبژێردرێن. لەمانە، ١٧٦ ئەندام لە ١١ بازنەی فرە-ئەندامی لە ڕێگەی سیستەمی لیستی حزبی نوێنەرایەتی ڕێژەیی ھەڵدەبژێردرێن، و ٢٨٩ ئەندامیش لە بازنەی تاک-ئەندامی ھەڵدەبژێردرێن.
سیستەمی گشتی دەنگدان کە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەکاردێت سیستەمێکی ھاوتەریبە، شێوەیەکە لە نوێنەرایەتی نیمچە-ڕێژەیی. لەژێر سیستەمی ھاوتەریبدا، دابەشکردنی کورسییەکانی لیست ئەنجامی بازنە تاک-کورسییەکان لەبەرچاو ناگرێت؛ بۆیە، دابەشکردنی گشتی کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێژەیی نییە، کە ئەمەش لە بەرژەوەندی پارتە گەورەکاندایە. لە بەرامبەردا، لە دامەزراوەکانی وەک بووندێستاگی ئەڵمانی یان پەرلەمانی نیووزیلەندا، ھەڵبژاردنی ئەندامانی تاک-کورسی و ئەندامانی لیستی حزبی پێکەوە بەستراون، بە جۆرێک کە ئەنجامی گشتی بە تەواوی یان تا ڕادەیەک ڕێزی نوێنەرایەتی ڕێژەیی دەگرێت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «House of Representatives (Japan)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنجومەنی نوێنەران (ژاپۆن) تێدایە. |