ئەلجەزیرە تورکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەزیرەی تورکی کەناڵی ئەلجەزیرە تورکی کەناڵێکی هەواڵی تورکییە و بنکەکەی لە ئەستەنبوڵە و لقێکی تۆڕی کەناڵەکانی ئەلجەزیرە، پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنییە و لەگەڵ خواستەکانی بینەرانی تورک زماندا دەگونجێت، ماڵپەڕەکەی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٤ دەستیپێکردووە.

مێژووی کەناڵ[دەستکاری]

لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١١ سندوقی بیمەی پاشەکەوت لە تورکیا کەناڵی (Cine5ی) خستە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن[١]، بۆیە کەناڵی جەزیرە کڕی و ناوی کەناڵی ئەلجەزیرە گۆڕی بە تورکی و ئامادەی کرد بۆ ئەوەی دەست بە پەخش بکات[٢].ڕاپۆرتەکان لە مانگی نیسانی ٢٠١٢دا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە کردنەوەی کەناڵەکە دواکەوتووە بەهۆی ڕەتکردنەوەی کەناڵەکە لە بەکارهێنانی دەستەواژەی تیرۆریستان بۆ وەسفکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئەمەش بووە هۆی کشانەوەی بەشێک لە بەشداربووانی تورکیا کە هاوکاری تۆڕی ئەلجەزیرەیان کردووە بۆ دەستپێکردنی کەناڵەکە. [٣] ئەم کەناڵە لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە پەخش کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]