ئەشکەوتی جاسەنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەشکەوتی جاسەنە بە دووری ٥٠ کم دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری سلێمانییەوە، دەکەوێتە ناوچەی سورداش، لەسەر ڕێگای سلێمانی - دوکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان، بە بناری چیایەکی گەورەوەیە.

پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی ١٩٢٣، شێخ مەحموودی حەفید ئەشکەوتی جاسەنەی کردە پەناگە و چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم ڕۆژنامەی تێدا بڵاو کردەوە بەناوی بانگی حەق لە ٢ی ئازاری ١٩٢٣.