ئەستێرەی گرگن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەستێرەی گرگن (بە ئینگلیزی: Dwarf star) ئەستێرەیەکە قەبارەی تا ڕادەیەک بچووکە و درەوشانەوەی کەمە. زۆربەی ئەستێرەکانی «زنجیرەی سەرەکی» ئەستێرەی گرگنن. دواتر واتای وشەی «گرگن» بۆ ھەندێک تەنی قەبارە ئەستێرەیی کە ئەستێرە نین، و پاشماوەی ئەستێرەئاسای پتەو کە چیتر ئەستێرە نین فراوان کرایەوە.

مێژوو[دەستکاری]

زاراوەکە لە بنەڕەتدا ساڵی ١٩٠٦ داھێنرا، کاتێک ئەستێرەناسی دانمارکی بە ناوی ئەینار ھێرتسپرۆنگ تێبینیی کرد کە ئەستێرە سوورەکان – وەک K و M لە سیستەمی ھارڤارددا پۆلێن کراون – دەکرا بە دوو گرووپی جیاوازدا دابەش کرابان. یان ئەوەتا زۆر لە خۆر ڕووناکترن یان زۆر کاڵترن. بۆ جیاکردنەوەی ئەم گرووپانە ئەینار بە ئەستێرەی «زەبەلاح» و «گرگن» ناوی بردن،[١] ئەستێرە گرگنەکان کاڵترن و ئەستێرە زەبەلاحەکان ڕووناکترن لە خۆر.

زۆربەی ئەستێرەکان ئێستا لەژێر سیستەمی مۆرگن کینەن پۆلێن کراون بە کەڵکوەرگرتن لە پیتەکانی O, B, A, F, G, K و M زنجیرەیێک لە گەرمترین: جۆری O ھەتا ساردترین :جۆری M.

لەگەڵ پەرەسەندنی ئەستێرەناسیی تیشکی ژێرسوور لە کۆتاییی سەدەی بیستەمدا سیستەمی مۆرگن کینەن بۆ جۆری ساردتری L و T فراوان کرایەوە، کە ھەموویان «گرگنن» بەڵام لە ڕاستیدا ھیچیان ئەستێرەی تەواو نین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Dwarf star»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.