ئەرکەکانی ژاپۆن بۆ شانشینی چین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
رێگاکانی نێردراوی بۆ شانشینی تانگ

ئەرکەکانی ژاپۆن بۆ شانشینی چین نێردراوێکی دیبلۆماسی بوون کە نێردرا بوون بۆ دادگای چین لەلایەن شۆگنی ژاپۆن بۆ کارە دیبلۆماسییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتەکە

تۆماری دۆکیومێنتی کە دەنێردرا بۆ چین لەنێوان ساڵانی ٦٠٧ بۆ ٨٣٩ (ئەرکێک پلانی بۆ دانرا بوو بۆ ساڵی ٨٩٤ ڕەتکرایەوە) بەھەرحال ئەرکەکەکانی نێوان نێردراوی ھەردوو وڵات بۆ پەرەپێدان و گەشانەوەی کلتور و زانست و تەکنەلۆژیا بوو ئەم پەیوەندییانەی نێوانیان پەرەی بە قوتابخانەکانی بوودیزم دا لە ژاپۆن لەناویان (زن)

وادیارە چین پەیوەندییەکی کراوەی لەگەل ژاپۆن ھەبووە، بنەماڵەی سوی، ئیمپراتۆر یانگدی نامەیەکی ناردبوو بۆ ژاپۆن:

دادگای ئیمپراتۆرە سویکۆ وەڵامی داواکەی دایەوە بە پشتگیری کردنی ئەرکەکە کە لەلایەن ئۆنۆ نۆ ئیمۆکۆ بەڕێوەدەچێت لە ٦٠٧ ئەو نامەیەی بۆ ئەم ئەرکە ئامادەکرابوو وا بڕوا دەکرێ لەلایەن شازادە شۆتۆکۆدا نوسرابێت کە تیابووی نوسراوێکی ناسراوی سەردەمی زووی ئەوکاتە کە تێیدا مانای | خاکی خۆرھەڵاتن دەکات | تێیدا:

  • لە سەروەری خاکی خۆرھەڵات (ژاپۆنی: hi izuru tokoro - ھی ئیزورو تۆکۆرۆ) بۆ سەروەری خاکی خۆراوا[١]

ئەرکەکانی ژاپۆن بۆ شانشینی سوی (چین) (遣唐使, کێنتۆ-شی، Kentō-shi) بریتی بوون لە لێکۆلینەوە و خوێندن لەسەر زانست و تەکنەلۆژیا.

ھەروەھا ئەرکەکانی ژاپۆن بۆ چین (شانشینی تانگ) بریتی بوون لە ١٩ ئەرک کە ھەمووی تەواوکران، بیستەم ئەرک پلانی بۆ دانرابوو بۆ ساڵی ٨٩٤ (, ھەشتەم مانگ - سەردەمی کانپیۆ), بەھەرحال پێش ئەوەی ئەرکەکە دەست پێ بکات، ھەلوەشێنرایەوە لەلایەن ئیمپراتۆر ئودا لەبەر ھەنێک حاڵەتی نالەبەر کە لە چین ھەبوو[٢] ھەرچۆنێک بێت بڕیارەکەی ئیمپراتۆر کاریگەری کۆنسول سوگاوارا نۆ میچیزانێ لەسەربوو.

نوێنەرایەتییەکان بۆ دادگای شانشینی سوی[دەستکاری]

ئەرکەکانی ژاپۆن بۆ دادگای شانشینی سوی کۆمەڵێک شتی لی بەدەستھێنرا:

  • ٦٠٧: یەکەم ئەرکی ژاپۆن، کە لەلایەن یەکەم نوێنەری ژاپۆن ئۆنۆ نۆ ئیمۆکۆ پێشڕەوی دەکرا، ناونیشانی (کێنزویشی - kenzuishi) ھەبوو[٣]
  • ٦٠٨: ئۆنۆ نۆ ئیمۆکۆ پێشڕەوی ئەرکی نێردراوی دەکات بۆ چین[٤]ئەرکەکە دوو شتی تریشی لەناودا و بە ناونیشانی کێنزوشی: تاکاموکۆ نۆ کورۆمارۆ (نۆ گێنری)[٥]و مینابوچی نۆ شۆوان[٦]کورۆارۆ و شۆوان، بەیەکەوە لەگەل قەشە بوودییەکە سۆمین[٧] لە چین مانەوە بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ژاپۆن

نوێنەرایەتییەکان بۆ دادگای شانشینی تانگ[دەستکاری]

ئەو نوێنەرە ژاپۆنییانەی سەردانی دادگای شانشینی تانگیان کردووە وەک نوێنەر پەسەند کراونسێ ئەرک لە دادگای شانشینەکە نێردراونەتەوە لە کاتی سەردەمی ئیمراتۆر کۆتۆکو[٨] و پلانی ئیمپراتۆر کانمو بۆ دادگای شانینی تانگ لە ٨٠٤ (ئێنریاکو ٢٣[خوێندنەوەی-زیاتر ١])لەناویاندا سێ نێڕدراو و چەنەھا قەشەی بوودی ھەبوون، لەناویان (سایچۆ (最澄)) و کوکای (空海) بەڵام پلانەکە دواخرا تا کۆتایی ساڵەکە نێردراوەکان لە ناوەندی ساڵی ٨٠٥ گەڕانەوە (ئێنریاکو ٢٤، مانگ شەش) کە پێشڕەویان لێدەکرا لەلایەن قەشە سایچۆ ھەروەھا بە ناوەکەی تری دێنگیۆ دایشی (伝教大師) ناسراوە کە فێرکردنەکانی پەرەپێدران بۆ قوتابخانەی تێندای کە قوتابخانەیەکی بوودیزمی ژاپۆنی بوو[٩] لە ٨٠٦ (دایدۆ[خوێندنەوەی-زیاتر ٢]١، ھەشتەم مانگ) گەڕانەوەی قەشە کوکای ھەروەھا بە ناوەکەی تری کۆبۆ-دایشی (弘法大師) تیشک دەخاتە سەر سەرەتای بەرەو پێش چوونی بە قوتابخانەی شینگۆن[١٠] نێردراوی نوێ بۆ چین ھەڵبژێردران لەلایەن ئیمپراتۆر نینمیۆ لە ٨٣٤ بەڵام ئەرکەکە لەکارخرا.

لە ٨٣٦–٨٣٩: ئەرکەکە دواخرا لەلایەن تایفۆن: بەڵام نێردراوەکان گەشتیان کرد بۆ دادگای شانشینی تانگ: دواتر گەڕانەوە بە ھێنانەوەی نامەیەکی ئیمپراتۆر وێنزۆنگ[١١]

دواتر لە چین لە بارودۆخێکی جێگیر و ئارام بە گفتوۆگۆ شانشینی سۆنگ دامەزرا دوای کۆتایی ھاتنی شانشینی تانگ لە سەردەمی نەتوانینی تانگ بۆ کۆنترۆلکردنی پێنج بنەماڵە و دە شانشین، لەم کاتەدا، گەشتکردن بۆ چین بە گشتی سەلامەت بوو وادیارە فەرمان ڕەوایە ژاپۆنییەکان وا بڕوایان کردووە کەوا ناتوانن شت لە شانشینی سۆنگەوە فێربن یان شتانێکی کەم ھەیە بۆ لێکۆلینەوە و فێربوون ھەر بۆیەش بەگشتی ھیچ نێردراوێک نەنێردرا بۆ چین.

ھەڵگرتنەوەی مۆدێلەکانی شانشینی تانگ[دەستکاری]

ژاپۆنی دێرنی پێی ئەوترا (وا)، کە کلتورێکی زۆر سادەی ھەبوو بەبەراود بە شانشینی تانگ[ژێدەر پێویستە] خەڵکانی تانگ بە (وا) یان ئەوت خەڵکانی نەخوێندەوار (東夷)

لە ٦٣٠ بەدواوە وا ژمارەیەکی یەکجار زۆر قەشە، قوتابی و فەرمانبەرانی حکوومەت کە زیاتر لە ٦٠٠ جار، ئەنێردران بۆ پایتەختی شانشینی تانگ شانگان بۆ فێربوونی بەرھەمھێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، سیستمی کۆمەڵایەتی، مێژوو، فەیلەسووفی، ھونەرەکان، شوێنەوارناسی، و لەنێوان ئەو شتانەی لەلایەن (وا)وە ھەڵگیرانەوە:

  • سیستەمی سیاسەتی شانشینی تانگ
  • ھێیان-کیۆ پایتەختێکی نوێ بۆ ژاپۆن دامەزرا لە ٧٩٤ بەھەمان شێوەی پایتەختی تانگ (چانگان)
  • کلتور: زۆرربەی پیتە چینییەکان (漢字) لە شارستانییەتی تانگ ھێنرا بۆ ئەوەی کلتوری ژاپۆنی پی دروست بکرێت[ژێدەر پێویستە]
  • کۆدی جلەکانی تانگ (ئەمرۆ وەک وافوکو 和服 ناسراوە)،

نێردراوەکان بۆ دادگای مینگ[دەستکاری]

  • نێردراوەکانی ژاپۆن لە مینگ وەک نوێنەر پەسەندکران[١٢]
  • ١٣٧٣–١٤٠٦: نوێنەرایەتی لەنێوان چین و ژاپۆن[١٣]
  • ١٣٩٧: نێردراوێکی شاھانە لەلایەن ئیمپراتۆر گۆ-کوماتسو بۆ دادگای شانشینی مینگ نێردرا[١٤]
  • ١٤٠١: ئەشیکاگا یۆشیماتسو ئەرکی دیبلۆماسی بۆ چین دەنێرێت وەک بە دودڵی یەکەم ھەنگاو بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی بازرگانی لەنێوان ژاپۆن و مینگ-چین، نوسراوێکی دیبلۆماسی فەرمی نێردرا بۆ ئیمپراتۆری چین کە بە دیارییەکی ١٠٠٠ ئونس لە زێر و کەلوپەلی گرانبەھا نێردرا
  • ١٤٠٢: نامەیەک گەیشت بە ئیمپراتۆر جیاوێنی چین لەلایەن یۆشیمیتسو:[١٥]

نێردراوەکان بۆ دادگای چینگ[دەستکاری]

لە سەردەمی ئێدۆ (١٦٠٣–١٨٦٨) ژاپۆن بە شێوەی جۆراوجۆر پەیوەندی لەگەل چین ھەبوو بەھەرحال: ڕوانگەی ژاپۆن بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکان %١٠٠ نەبوو.

١٨٥٣: س ھایاشی ئەکیرا بەڵگەنامەی تسوکۆ ئەچیرانی تەواو کرد کە لەسەر پەیوەندییە دەرەکییەکانی ژاپۆن بوو، بۆ نموونە زانیاری گونجاوی لەسەر باج و بازرگانی و کاری دیبلۆماسی، نوێنەرایەتی بۆ چینگ-چین تیابوو

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Enryaku", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2019-04-29, retrieved 2021-03-04
  2. ^ "Daidō", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2020-04-18, retrieved 2021-03-04

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Varley, Paul. (1973). Japanese Culture: A Short History. p. 15.
  2. ^ Titsingh, pp. 127-128.
  3. ^ Nussbaum, "Kentōshi" at p. 511، پ. 511، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
  4. ^ Nussbaum, Louis-Frédéric. (2005). "Ono no Imoko" in Japan encyclopedia, p. 755، پ. 755، لە پەرتووکەکانی گووگڵ; n.b. , Louis-Frédéric is pseudonym of Louis-Frédéric Nussbaum, see Deutsche Nationalbibliothek Authority File 2012-05-24 لە Archive.is ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Nussbaum, "Takamuko no Kuromaro (No Genri)" at p. 935، پ. 935، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
  6. ^ Nussbaum, "Minabuchi no Shōan" at p. 632، پ. 632، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
  7. ^ Nussbaum, "Sōmin" at p. 900، پ. 900، لە پەرتووکەکانی گووگڵ
  8. ^ Ponsonby-Fane, Richard. (1959). The Imperial House of Japan, p. 51.
  9. ^ Titsingh, pp. 92-94.
  10. ^ Titsingh, p. 96.
  11. ^ Titsingh, p. 108.
  12. ^ Mizuno, Norihito. (2003). China in Tokugawa Foreign Relations: The Tokugawa Bakufu’s Perception of and Attitudes toward Ming-Qing China, pp. 109-112.
  13. ^ Ackroyd, Joyce. (1982) Lessons from History: The "Tokushi Yoron", p. 329.
  14. ^ Titsingh, p. 322.
  15. ^ Titsingh, p. 324.