ئەرکی دوایی قوتابخانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەرکی دوایی قوتابخانە
سەرناو방과 후 전쟁활동
لەسەر بنچینەیDuty After School
بابەتی سەرەکیalien invasion
چەشنخەیاڵی زانستیی سەربازی، جووڵەی ھەستبزوێن
پەخشکەری ڕەسەنتیڤینگ
وڵاتی بنەڕەتکۆریای باشوور
زمانی سەرەکیکۆری
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣١ی ئازاری ٢٠٢٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢١ی نیسانی ٢٠٢٣
کۆمپانیای بەرھەمھێنانستۆدیۆی دراگۆن، GTist
وەرگیراوە لە کارەکانیHa Il-kwon
وێبگەhttps://www.tving.com/contents/P001693843

ئەرکی دوایی قوتابخانە (بە ئینگلیزی: Duty After School) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆریای باشوورە لە ساڵی ٢٠٢٣ کە شین هیون-سو، لی سۆن-وۆن، ئیم سێ می، کون ئیون-بین، کیم کی-هی، کیم مین-چول، کیم سوو-هی، کیم سوو-گیوم، شین سوو هیون, شین هی جی, ئاهن دا ئۆن, ئەن دۆ گیۆ, یو جو ها, ئۆو سێ ئۆن, وو مین گیۆ, یۆن جونگ بین, لی یۆن, جی مین هیوک, چۆی مون هی، هۆنگ سا بین ڕۆڵی تێدا دەبینن. زنجیرەکە بەسەر دوو بەشدا دابەشکرابوو: بەشی یەکەم لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ پەخشکرا و بەشی دووەم لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ پەخشکرا. چیرۆکی زنجیرەکە باسی قوتابیانی قۆناغی سێیه‌می قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی ده‌كات له‌كاتێكدا كه‌ زه‌وی ڕووبه‌ڕووی داگیركاری بوونه‌وه‌رانی نامۆی ئاسمانی بووه‌ته‌وه‌‌ و له‌بری ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی قبوڵكردنی زانكۆ ئه‌نجام بده‌ن ده‌بێت له‌دژی بوونه‌وه‌ره‌كان بجه‌نگن.[١] وێنەگرتن لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دەستی پێکرد. لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ پێکهاتەی کاستی فیلمەکە و وادەی بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە ئاشکرا بوو. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە کە سێ ئەڵقەی یەکەم بە یەکجار لە ٣١ی مانگدا بڵاودەکرێتەوە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kang Hyo-jin (August 25, 2021). 단독]신현수, '방과 후 전쟁활동' 출연...'보쌈' 이어 대세행보 [[Exclusive] Shin Hyun-soo, appeared in 'War Activities After School'... Following 'Bossam', a trending move]. SpoTV News (بە کۆری). Archived from the original on March 8, 2023. Retrieved March 8, 2023 – via Naver.
  2. ^ Park Joo-won (February 15, 2023). 지구 종말 맞은 수능 D-50 고3들...'방과 후 전쟁활동' 3월 티빙 공개 [D-50 high school seniors facing the end of the earth... 'War Activities After School' released on March TVING]. Seoul Economic Daily (بە کۆری). Archived from the original on March 8, 2023. Retrieved March 8, 2023.