بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەربانا شارا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەربانا شارا لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتنی خەلاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

ئەربانا شارا ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەرەوەی ئەلبانییە لە کۆسۆڤۆ. ناوبراو براوەی چەندین خەڵاتە، لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ژیانی کارکردن

[دەستکاری]

شارا لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١ کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات.[٢] یەکەم کاری لە ڕۆژنامەی کۆھا دیتۆری بوو، کە یەکەم ڕۆژنامەی سەربەخۆیە لە کۆسۆڤۆ دامەزرابێت.[٣] لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ بۆ ماڵپەڕی بالکان ئینسایت دەینووسی،[٤] و ئێستاش سەرنووسەرە لە زێری.[٥]

ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان

[دەستکاری]

شارا لەو بڕوایەدایە کە بۆ جێبەجێکردنی دیموکراسی، ئەوا ڕاگەیاندن بۆی ھەیە لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرت لەسەر ھەمووشتێکی گشتی بکات.[٦] ئەو لەبارەی چەندین کێشە لە ساڵی ٢٠٠٦ دەینووسی، لەنێویشیاندا لەبارەی ڕاپۆرتی خەرجییەکانی حکوومەت و بەھەڵە بەڕێوەبردنی ئابووری وڵات.[٤] ئەربانا لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕاپۆرتێکی لەسەر سیاسەتی زیادکردن و کەمکردنی خۆراک کرد لەبازاڕ.[٧] لە ساڵی ٢٠١٠، ڕاپۆرتێکی نووسی لەسەر شێواز و سیستمی ھێلەکانی کۆمپانیای پەیوەندی کۆسۆڤۆ، ھەروەھا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سەرمایەدار و سیاسییەکانی نووسی.[٨] لە ساڵی ٢٠١٢، شارا ڕووبەڕووی کێشەیەکی یاسایی دەکرێتەوە، کاتێک ھەوڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی دەدا لەبارەی پەیوەندی حکوومەت لەگەڵ بازرگانە ناوخۆییەکان و سیاسییەکان.[٩] دواتر لەلایەن دادگا بێبەریکرا بەوەی ناوبراو بەپێی ئاکاری و ڕێسا میدیاکان لە کۆسۆڤۆ جووڵاوەتەوە.[١٠]

چوونە ناو سیاسەت

[دەستکاری]

لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧، لە دەزگای زێری دەستیلەکارکێشایەوە و بووە ئەندامی پی دی کەی، کە گەورەترین حیزبی کۆسۆڤۆیە. چەند ڕۆژێک دواتر لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٧، بەشێوەیەکی تووند لە گەراجێکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە پریستینا لێی دەدرێت. سەرکردەکانی کۆسۆڤۆ، ڕۆژنامەنووس و کۆمەڵگای مەدنی ئیدانەی ئەو ھێرشەیان کرد. لە ئایاری ٢٠١٨، شارا لە حیزبەکە دەستی لەکارکێشایەوە. لە ئێستادا تووێژینەوە دەکات لەسەر تورکیا و ڕادیکاڵیزم لە بالکان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. International Women of Courage Awards ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
  2. «Flet gazetarja Arbana Xharra: Ekstremistet islamike më kanë kërcënuar me djemtë e mi». Koha Jone. ١٠ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. «KOHA Ditore Online». online.koha.net. KOHAnet. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. 1 2 Xharra، Arbana (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦). «Kosovo report lifts lid on officials' lavish lifestyle». Balkan Insight. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. «Arbana Xharra, wins the Secretary of State's IWOC award». RTK Live. ئازاری ٢٠١٥. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. «Wave of threats against print media journalists». Reporters Without Borders. ١٠ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. Leviev-Sawyer، Clive (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «INSIGHT: The Kosovo formula?». Sofia, Bulgaria: The Sofia Echo. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. «Wave of threats against print media journalists». Reporters Without Borders. ١٠ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. «Returning to the lawsuit against Arbana Xharra». Reporters Without Borders. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  10. Hoxha، Donjetë (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Zhugolli Humb Gjyqin Ndaj Gazetares Arbana Xharra». Jeta në Kosovë. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.