دەروازە:ئەلبانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

ئالبانیا یان ئەلبانیا، بە فەرمی: کۆماری ئالبانیا (بە زمانی ئالبانی: Republika e Shqipërisë)، وڵاتێکە لە ناوچەی باڵکان لە ئەورووپادا. وڵاتی مۆنتینیگرۆ دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای وە ھەروەھا کۆسۆڤۆ لە باکوری رۆژھەڵاتی، وە مەقدوونیا لە رۆژھەڵات و یۆنانیش لە باشوور و باشووری رۆژھەڵات، کەناری دەریای ھەیە بۆ دەریای ادریاتحج لە رۆژئاوای. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئالبانیا ٣٬١٨٥٬٤١٣ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٣٫٢ ساڵە. ھەروەھا ٥٧ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.زیاتر...


ھەنووکە ٣ وتار لە دەروازەی ئەلبانیادا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

پێشکۆپی شارۆچکەیەکە لە ناوچەی دیبێر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەلبانیا. لە چاکسازی حکوومەتی ناوخۆیی ساڵی ٢٠١٥ بوو بە بەشێکی لاوەکی شارەوانی دیبێر. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١دا ١٣٬٢٥١ کەس بووە. شارۆچکەکە دەکەوێتە دووری ١٨٧ کیلۆمەتر (١١٦ میل) لە تیرانا پایتەختی ئەلبانیا و ٢٠ کیلۆمەتر (١٢ میل) لە سنووری مەکدۆنیا دوورە و ٦٥١ مەتر (٢١٣٦ پێ) لە ئاستی دەریاوە بەرزە. پایتەختی ھەردوو پارێزگای (ئەلبانی: qark) و قەزای (ئەلبانی: rreth)ی دیبێرە. تاکە پایتەختی پارێزگایە لە ئەلبانیا کە ناوەکەی لەگەڵ پارێزگاکەیدا ھاوبەش نییە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

دیمەنێک لە سرووشتی ئەلبانیاوە

وتاری پەیوەندیدار

بەجرام بێگاج لەدایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٦٧، ئەفسەرێکی سەربازی و سیاسەتمەدارێکی خانەنشینکراوی ئەلبانییە، لە ئێستادا لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ەوە وەک ٩ھەمین سەرۆکی ئەلبانیا کاردەکات. بێگاج کە پیشەیەکی درێژخایەنی لە سوپای ئەلبانیادا ھەبووە، لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ وەک ٢٦ھەمین سەرۆکی ئەرکانی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئەلبانیا کاری کردووە. ھەرچەندە لە ڕووی سیاسییەوە سەربەخۆیە، بەڵام لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا بێگاج بە فەرمی لەلایەن پارتی سۆسیالیستی دەسەڵاتدارەوە وەک کاندیدی چوارەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٢ کاندید کرا. بێگاج پێنجەمین سەرۆکە لە مێژووی ئەلبانیادا کە خاوەنی پێشینەیەکی سەربازییە، دوای ئەحمەد زۆگو، ڕەمیز عەلیا، ئەلفڕێد مۆیسیۆ و بوجار نیشانی

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان