ئەبراھام لینکن دژی زۆمبییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبراھام لینکۆڵن دژی زۆمبییەکان (بە ئینگلیزی: Abraham Lincoln vs. Zombies) فیلمێکی ترسناک و کۆمیدی ئەکشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٢ کە لەلایەن ڕیچارد شێنکمانەوە دەرھێنراوە، سیناریۆکە لەلایەن شێنکمانەوە لەسەر بنەمای چەمکی چیرۆکی کارل ھیرش و لۆرن پرۆکتەرە. فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای The Asylum بەرھەم ھێنراوە، و بیل ئۆبەرست جونیۆر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٢ ڕاستەوخۆ بڵاوکرایەوە،[١][٢] دوای نمایشکردنی یەکەمی شانۆیی لە ٢٨ی ئایار لە سەنتەری جێپسۆنی مۆزەخانەی ھونەری تێلفەیر لە شاری ساڤانا لە ویلایەتی جۆرجیا.[٣] بە بەکارھێنانی زۆربەی کەسە بەھرەمەندە ناوخۆیییەکان، وێنەگرتن لە ٢٨ی کانوونی دووەمی لە شاری ساڤانا لە ویلایەتی جۆرجیا دەستیپێکرد. لە بنەڕەتدا سیناریۆکە بڕیار بوو لە قەڵایەک لە ویلایەتی تێنسی وێنە بگیرێت. ھەڵبژاردنی بیل ئۆبەرست جونیۆر لە ڕۆڵی سەرەکی ئەبرەھام لینکۆڵن لە فیلمی ئەبراھەم لینکۆڵن دژی زۆمبییەکاندا ستایشی زۆری لێکرا.[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]