ئینکیوبیتەر
Jump to navigation
Jump to search

وێنەی ئینکیوبیتەرێک بۆ بەخێوکردنی باکتریا
ئینکیوبیتەر (بە ئینگلیزی: Incubator) ئامێرێکە کە لە تاقیگەدا بەکاردێت بۆ دروست کردنی ژینگەیەکی سازگار بۆ مایکڕۆئۆرگانیزمەکان، خانە زیندوەکان، باکتریا، ڤایرۆس، و ئەو ماددانەی لە زیندەوەران دا بە کار دێن. لەم ئامێرەدا دەشێ ھەر یەک لە شێ، پلەی گەرمی، بڕی ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن دەست کاری بکرێ بۆ ئەوەی ژینگەیەکی سازگار بەرھەم بھێنرێت. ئەم ئامێرە بۆ یەکەم جار لە لایەن پزیشکێکی بواری مناڵان بەناوی فیدێڵ مۆندۆ بەرھەمھێنرا.[١][٢]
چەند خاڵێکی گرینگ[دەستکاری]
- ئینکیوبیتەر لە نزیک دەرگای ھاتنەژوورەوە و ھەواکێش و ئەو شوێنانەی جوڵەی ھەوای تێدایە نابێ دابنرێت.
- پێویستە بە شێوەی ڕێک دابنرێت.
- نابێ مەوادێک کە دەشێ ئاگر بگرێ لە ناوی دا دابنرێت.
- پێویستە دەفری ئاوی ناو ئامێرەکە زوو زوو بگۆڕدرێت، بەتایبەت لە بواری بەخێو کردنی خانەی زیندوو.
- بۆ پارێزگاری لە پیس بوونی ئامێرەکە پێویستە ناوەوەی بەتەواوی ویشک ڕابگیرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on ٤ی ئازاری ٢٠١٦. Retrieved ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «انکوباتور (ابزار آزمایشگاهی)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠.