ئیندیاناپۆلیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیندیاناپۆلیس (/ˌɪndiəˈnæpəlɪs/)، بە شێوەیەکی ئاخاوتنی بە ئیندی ناسراوە، پایتەختی ویلایەتەکەیە و پڕ دانیشتووترین شارە لە ویلایەتی ئیندیانا لە ئەمریکا و بنکەی شاری ماریون، بەپێی ئاماری نووسینگەی سەرژمێری ویلایەتە یەکگرتووەکان، ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتی ئیندیاناپۆلیس و ماریون کاونتی لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٩٧٧ هەزار و ٢٠٣ کەس بووە، و ژمارەی دانیشتوانە "هاوسەنگەکان" کە شارەوانی نیمچە سەربەخۆکانی ماریون کاونتی ناگرێتەوە ٨٨٧ هەزار و ٦٤٢ کەس بووە، پانزەهەمین شارە لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ئەمریکا، سێیەم شاری پڕ دانیشتوانە لە ڕۆژئاوای ناوەڕاست، لە دوای شیکاگۆ و کۆڵۆمبۆس لە ئۆهایۆ و چوارەم پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان لە دوای فۆنیکس لە ویلایەتی ئەریزۆنا،  ئاوستن لە ویلایەتی تەکساس،  و کۆڵۆمبۆس، ناوچەی گەورەی شاری ئیندیاناپۆلیس لە پلەی ٣٣ دایە لە ئەمریکا کە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەکەی کە ٢,١١١,٠٤٠ کەسە، ڕووبەری ئاماری یەکگرتوو لە پلەی ٢٨دایە و ژمارەی دانیشتووانی ٢٤٣١٣٦١ کەسە، ئیندیاناپۆلیس ٣٦٨ میل چوارگۆشە (٩٥٠ کیلۆمەتر دووجا) ـی تێپەڕاندووە، بەمەش دەبێتە ١٨هەمین گەورەترین شار لە ڕووی ڕووبەری زەوی لە ئەمریکا.[١][٢][٣][٤]

لە ساڵی ١٨٢١ وەک شارێکی پلان بۆ داڕێژراو وەک بنکەیەکی نوێ بۆ حکومەتی ئیندیانا دامەزراوە، بناغەکانی لەلایەن ئەلێکساندەر ڕاڵستۆن و ئیلیا بیم فۆردامەوە لەسەر تۆڕێکی میل چوارگۆشە (٢.٦ کم) تەنیشت ڕووباری سپی دانرا، شارەکە لەم میل چوارگۆشەیە زیاتر گەشەی کرد، چونکە دروستکردنی ڕێگای نیشتمانی و هێڵی ئاسن پێگەی شارەکەی وەک ناوەندێکی بەرهەمهێنان و گواستنەوە چەسپاند، ئیندیاناپۆلیس دەکەوێتە ماوەی یەک ڕۆژدا بە ئۆتۆمبێل لە سەدا ٧٠ی زۆربەی ناوەندە گەورەکانی دانیشتوانی وڵاتەکە، بەم هۆیەوە نازناوی "ڕێگابڕەکانی ئەمریکا"ی لێنراوە، ئابووری شارەکە لە ڕیزبەندی ٢٦ دایە لە نێوان گەورەترین ناوچە ئابوورییەکانی ئەمریکا، و بە پلەی یەکەم گرنگی بە خزمەتگوزاری بازرگانی و گواستنەوە و لۆجستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری دارایی و میوانداری و گەشتیاری و خزمەتگوزاری دابەشکردن، ئیندیاناپۆلیس بازاڕی تایبەتی لە وەرزشی ئاماتۆر و وەرزشی ئۆتۆمبێل پەرەپێداوە، شارەکە ساڵانە بەناوبانگە بە میوانداریکردنی گەورەترین چالاکی وەرزشی لە جیهاندا کە یەک ڕۆژ ئەنجام دەدرێت بەناوی ئیندیاناپۆلیس ٥٠٠.

کۆمەڵگەی خێرخوازی شارەکە بە سەرۆکایەتی کۆمەڵەی لیلی ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە پەرەپێدانی دامەزراوە کولتوورییەکانی وەک مۆزەخانەی منداڵانی ئیندیاناپۆلیس و مۆزەخانەی هونەری ئیندیاناپۆلیس، شارەکە زیاتر بە شوێنی نیشتەجێبوونی لیجیۆنی ئەمریکی ناسراوە و شوێنی کۆمەڵەیەکی گەورەی کەلوپەلی کۆن کە تایبەتە بە جەنگاوەرە دێرینەکانی جەنگ و مردووانی، زۆرترینه لە ئەمریکا لە دەرەوەی واشنتۆنی پایتەخت، لە دوای یەکگرتنی شار و پارێزگاکە لە ساڵی ١٩٧٠ کە ناسراوە بە یونیگۆڤ، بەشی حکومەتی ناوخۆیی بە سەرکردایەتی ئەنجومەنی شارێکی هەڵبژێردراوی ٢٥ ئەندامی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی شارەوانی کاردەکات، شارێکی جیهانیە.[٥][٦][٧][٨][٩][١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "U.S. Census Bureau QuickFacts: Marion County, Indiana; Indianapolis city (balance), Indiana". www.census.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-02.
  2. ^ "U.S. Census Bureau QuickFacts: Indianapolis city (balance), Indiana". www.census.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-02.
  3. ^ Bureau, US Census. "Census.gov". Census.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-02.
  4. ^ Bureau, US Census. "Census.gov". Census.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-02.
  5. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2016-10-22. Retrieved 2022-11-02.
  6. ^ "Capital at the Crossroads of America--Indianapolis: A Discover Our Shared Heritage Travel Itinerary". web.archive.org. 2017-07-12. Retrieved 2022-11-02.
  7. ^ "U.S. Bureau of Economic Analysis (BEA)". web.archive.org. 2018-03-28. Retrieved 2022-11-02.
  8. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. Retrieved 2022-11-02.
  9. ^ "Video: Naptown to Super City | Watch Naptown to Super City Online | WFYI Indianapolis Video". web.archive.org. 2017-12-18. Retrieved 2022-11-02.
  10. ^ "Error-404 - BorgWarner". web.archive.org. 2016-10-22. Retrieved 2022-11-02.