ئیمێلی بیاتریک ئیپای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمێلی بیاتریک ئیپای

ئیمێلی لە ساڵی ٢٠١٥
لەدایکبوونبەنزیکی. ١٩٥٦
نەتەوەئەفریقای ناوەندی
پیشەسیاسی
فێرکەر
ناسراوە بەبەڕێوبەری ڕێکخراوی دەنگی دڵ
وەزیر

ئیمێلی بیاتریک ئیپای (لە دایکبووی ١٩٥٦) کەسایەتی سیاسیی و فێرکەر لە کۆماری ئەفریقای ناوەندی. پێشتر وەزیر و ئەندام پەرلەمانی وڵات بووە. ئیپایی پارێزەربووە بۆ باشترکردنی حکوومەت، ئابووری، ئازادی کۆمەڵگای مەدەنی، بەرگریکردن لەمافەکانی مرۆڤ و گەیاندنی پەیامی یەکێتیی نەتەوەیی. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ژیان[دەستکاری]

ئیمێلی لە ساڵی ١٩٥٦ لەدایکبووە، ڕاھێنانی بۆ بوون بە مامۆستا کردووە. ئیمێلی تێکەڵی کاری بازرگانی بووە و لەبواری گواستنەوەی خێزانی کاریکردووە.[٢]

ڕێکخراو[دەستکاری]

ڕێکخراوی دەنگی دڵ (La Fondation la Voix du coeur) لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن لوسیان پاتاسی دامەزرا، ژنی سەرۆکی ئەوکاتەی وڵات، مەبەست لە ڕێکخراوەکە سەرپەرشتیکردنی منداڵانی سەرشەقام بوو.[٢] ڕێکخراوەکە دەکەوێتە شاری بەنگویی.[٣] ئەرکی ڕێکخراوەکە درووستکردنی بەھەشتێکی سەلامت بوو دوور لە تووندووتیژی بۆ منداڵان، گرنگیدان بەخوێندن، دابینکردنی پێداویستی تەندرووستی و سەلامەتی منداڵان بوو.[٤] دوای مردنی لوسیان لە ساڵی ٢٠٠٠، ئەو ئیپای بووە بەڕێوبەری ڕێکخراوەکە.[٢]

ژیانی سیاسی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٣، ژەنەراڵ فرانسیس بۆزیز کودەتایەکی بەسەر حوکمڕانی پاتاسی کرد، دەسەڵاتی لە کۆماری ئەفریقای ناوەندی گرت.[٥] فرانسیس حکوومەتێکی ئینتقالی درووستکرد، بەبەشداریپێکردنی زۆربەی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش. لە ساڵی ٢٠٠٤، ڕەشنووسی دەستووریان نووسیەوە. ئیپایی وەک سەرۆکی کارووباری دەرەوە لەپەرلەمان دەستبەکاربوو لەماوەی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٥، دواتر بوو بە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی.[٦]

لە ساڵی ٢٠١٣، ھاوپەیمانیەتیێکی سەربازی لەژێرناوی سیلیکا دەستیان بەسەر حکوومەتەکەی بۆزیزدا گرت. میشێل جۆتۆدیا خۆی بەسەرۆکی وڵات دانا و قەیرانێکیشی بەسەر وڵاتەکەیدا درووستکرد. جۆتۆدیا سەرکردەیەکی موسڵمانبوو کە حوکمی بەسەر وڵاتێکی زۆرینە کریستیاندا دەکرد کە لەئەنجامدا تووندووتیژی زۆر لە وڵاتەکە کەوتەوە، لەکۆتاییدا جۆتۆدیا دەستی لەکارکێشایەوە.[٧] ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەفریقا لەگەڵ حکوومەتی فەڕەنسا ھێزی سەربازیان ڕەوانی وڵاتەکە کرد بۆئەوەی ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.[٥] دواتر حوکمەتێکی کاتی پێکھێنرا و جارێکی تر ئیپای پلەیەکی وەرگرت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Biographies of 2015 Award Winners". U.S. State Department. March 2015. Archived from the original on 2015-03-07. Retrieved 10 March 2015.
  2. ^ ئ ا ب "La Voix du coeur, dernier refuge des enfants de la rue de Bangui". Pana Press. 27 June 2001. Retrieved 13 March 2015.
  3. ^ "Subvention au centre d'accueil La Voix du Cœur". Children of Africa Foundation. Archived from the original on 18 November 2012. Retrieved 13 March 2015. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Bamford, Emily (10 October 2007). "Voix du Coeur Centre provides a safe haven for Bangui's street children". UNICEF. Archived from the original on 3 March 2016. Retrieved 13 March 2015. ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا "The History of Central African Republic". osargenews.com. Osarge News. 2014. Archived from the original on 27ی Mayی 2019. Retrieved 13 March 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Crisis in the Central African Republic". National Endowment for Democracy. September 27, 2013. Archived from the original on 15 April 2015. Retrieved 10 March 2015.
  7. ^ Paracchini, Andrea (24 September 2014). "Béatrice Epaye: la transition en Centrafrique a piétiné, maintenant la relance". Alter Mondes. Archived from the original on 27ی Mayی 2019. Retrieved 10 March 2015. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)