لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
| ئیمپڕێشنیزم |
|---|
 |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٠ |
|---|
| شاکارەکان | Impression, Sunrise |
|---|
| ناونراوە لەدوای | Impression, Sunrise |
|---|
| لە دوای | پاش ئیمپڕێشنیزم، expressionism |
|---|
| وڵاتی بنەڕەت | Normandy |
|---|
| زانا | Louis Leroy، کلۆد مۆنیە |
|---|
| ناوبراو بە | Impressionismus |
|---|
|
ئیمپڕێشنیزم یان بیرۆکەێتی (بە ئینگلیزی: Impressionism) خوێندنگایەکی ھونەرییە کە لە سەدەی نۆزدەھەمدا دامەزراوە.[١] [٢] [٣] ناوی بزووتنەوەکە لە ناونیشانی نیگارێکی نیگارکێشی فەڕەنسی کلۆد مۆنێت وەرگیراوە، (بیرۆکەێتی خۆرھەڵاتن - soleil levant )، کە لە ساڵی ١٨٧٢ی زایینیدا دروستی کردووە، چونکە یەکەم کەس بووە کە ئەم شێوازە نوێیەی بۆ وێنەکێشان بەکارھێناوە، ناوی خوێندنگا نوێکە لە نیگارەکەیەوە وەرگیراوە: ئیمپڕێشنیزم یان بیرۆکەێتی.
شێوازێکی ھونەرییە لە نیگارکێشاندا کە پەیوەستە بە گەیاندنی ڕاستی یان ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ لە سروشتەوە و وەک چۆن بە چاو دەبینرێت دوور لە خەیاڵ و ڕازاندنەوە، تێیدا ھونەرمەندان نیگارکێشگەکانیان جێھێشت و لە دەرەوەدا کارەکانیان ئەنجامدا، کە وای لێکردن پێش گۆڕینی شوێنی خۆر لە ئاسمان و گۆڕانی سێبەر و ڕووناکی و بەم شێوەیەش توانیان جێبەجێکردنی کارە ھونەرییەکانیان خێراتر بکەن، ئەم ناوەی لێنراوە چونکە بیرۆکە بە ھونەرمەند دەگەیەنێت لەبارەی ئەو دیمەنەی کە دەیبینێت، دوور لە وردبینی و ووردەکاری.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
ئیمپڕێشنیزم تێدایە.