ئیمپراتۆر ینگزۆنگی سۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپراتۆر ینگزۆنگی سۆنگ
ئیمپراتۆری سۆنگ
فەرمانڕەوایی١ی ئایاری ١٠٦٣ تا ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٠٦٧
تاج لەسەر نان١ی ئایاری ١٠٦٣
پێشووئیمپراتۆر ڕێنزۆنگ
جێگرئیمپراتۆر شێنزۆنگ
ConsortsEmpress Xuanren (ھاوسەرگیری ١٠٤٦؛ ١٠٦٧)
منداڵ(ەکان)ئیمپراتۆر شێنزۆنگ
ژاوۆ ھاوۆ
ژاوۆ یون
شازادە خاتوون ھێھوی
شازادە خاتوون سیانھوی
شازادە خاتوون سیاندێ
شازادە خاتوون ژێنجینگ
سەردەمی مێژوویی
ژیپینگ (治平; 1064–1067)
ناوی دوای مردن
ئیمپراتۆر تیجیان ینگلی لۆنگگۆنگ شێنگدێ سیانوێن سووو رویشێنگ سوانسیاوۆ
(體乾應歷隆功盛德憲文肅武睿聖宣孝皇帝) (conferred in 1083)
ناوی پەرستگا
ینزۆنگ (英宗)
خێزانخێزانی ژاوۆ
باوکژاوۆ یونرانگ
دایکخاتوو رێن
لەدایکبوونژاوۆ ژۆنگزی (1036–1062)
ژاوۆ شوو (1062–1067)
16 February 1032[ئ]
مردن٢٥ی کانوونی دووەمی ١٠٦٧(١٠٦٧-٠١-٢٥) (٣٤ ساڵ ژیاوە)
واژوو[[File:|125px|alt=|واژووی ئیمپراتۆر ینگزۆنگی سۆنگ]]

ئیمپراتۆر ینگزۆنگی سۆنگ (لەدایکبووی ١٦ی شووباتی ١٠٣٢ بۆ ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٠٦٧) ناوی کەسی: ژاوۆ شوو، پێنجەم ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی سۆنگ بوو لە چین. ماوەی فەرمانرەوایەتییەکەی لە ١٠٦٣ تا ساتی مردنی لە ١٠٦٧ دەبێت، وە لەلایەن گەوڕە کوڕەکەی ئیمپراتۆر شێنزۆنگ شوێنی دەگیرێتەوە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

لە ١٠٥٥، پێشینەی ئیمپراتۆر ینگزۆنگ، کە ئیمپراتۆر ڕێنزۆنگ بوو، بە سەختی نەخۆش دەبێت و خەم لەوە دەخوات کە ھیچ جێنشینێک بۆ تەخت دیاری نەکراوە و نییە، لەبەر ئەوەی کوڕەکانی ھەمووی بە مناڵی مردبوون. بەپێی ڕاوێژی وەزیرەکانی ئیمپراتۆر ڕێنگزۆنگ ڕەزامەند دەبێت لەسەر ئەوەی دوو لە خزمە بە ڕەگەز "کوڕ" بھێنێت بۆ کۆشک. بۆ ئەوەی یەکێک لەوان ببن بە ئیمپراتۆری داھاتوو. وە دواتر ئەم کارە جێبەجێ دەبێت و یەکێک لەوان ھەڵدەبژێر درێت و دەکرێت بە شازادەی جێنشین. کە ئیمپراتۆری ئێستایە (ینگزۆنگ).

فەرمانڕەوایی[دەستکاری]

ھاوسەری ئیمپراتۆر ینگزۆنگ خاتوونی ئیمپراتۆر گاوۆ بوو. کە خوشکەزای خاتوونە ئیمپراتۆر داوەجر چاوۆ بوو کە ئەویش ھاوسەری ئیمپراتۆری پێشوو ڕێنزۆنگ بوو. ھەرچۆنێک بێت ئیمپراتۆر ینگزۆنگ ھەر زوو لەدوای تاج لەسەرنانی بەشێوەیەکی سەخت نەخۆش دەکەوێت، بەم شێوەیەش خاتوونە ئیمپراتۆر داوەجر چاوۆ وەک ڕاسپێردراوی ئەو خزمەت دەکات، ھەرچۆنێک بێت خاتوونە ئیمپراتۆر چاوۆ دەست بە دەسەڵاتەوە دەگرێت دوای چاک بوونەوەی ئیمپراتۆر ینگزۆنگیش، تا ئەوکاتەی سەرۆک وەزیران ھان چی پەردەی خاتوونە ئیمپراتۆر لە ھۆلی کۆبونەوەی شاھانە لادەبێت بەمەش ئەستەم دەبێت خاتوونە ئیمپراتۆر دووبارە بچێتەوە بۆ ھۆڵەکە و لەوێ ئامادە بێت. بەمەش خاتوونە ئیمپراتۆر زۆری لێدەکرێت بۆ ئەوەی دەسەڵات ڕادەستی ئیمپراتۆر ینگزۆنگ بکاتەوە.

ئیمپراتۆر ینگزۆنگ لەلایەن ئیمپراتۆر رێنزۆنگەوە ھەڵگیراوەتەوە، کەوایە ئیمپراتۆر رێنزۆنگ بەناو باوکی ئیمپراتۆر ینزۆنگە. وە ھەنێک لە ئەفسەرەکانی حکوومەت باوکی خوێنی ئیمپراتۆر ینزۆنگیان وەک ڕێزێک بە "مامی شاھانە" بانگ دەکرد و ئەو ناونیشانەیان پێدابوو. بەڵام ئیمپراتۆر ینزۆنگ لەگەڵ چویانگ سیو و ئەوانی تر ڕەزامەند بوون و بڕیاریان دا کە باوانی خوێنی ئەو تەنھا وەک باوانی بانگ بکرێت.

لە ٧ی نیسانی ١٠٦٣، ئیمپراتۆر دیاری نارد بۆ پاشای ڤێیتنام (لی تان تۆنگ) لەناویدا خۆشنووسییەک ھەبوو کە لەلایەن ئیمپراتۆر ڕێنزۆنگەوە نەخشێنرابوو.[١] دواتر فەرماندەر تان تیو تای بەسەر ڕۆژاوای گوانگنان دادەدەن و فشار دەخەنە سەر فەرمانبەرە ناوخۆکانی ئەوێ بۆ ئەوەی داوای یارمەتی لە ینگزۆنگ بکەن بەڵام ئەو فەرامۆشی دەکات و بەرگری کردن بۆ ئەوان جێدەھێلێت.

لە ١٠٦٥ی زاینی، ئیمپراتۆر فەرمان بە مێژووناس سیما گوانگ دەکات بۆ ئەوەی پێشڕەوی زاناکانی وەک لیو شوو، لیو بان و فان زوویو، بکات بۆ بەشداریکردن لە مێژووی جیھانی چین.

ئیمپراتۆر لە ١٠٦٧ دەمرێت، بەھۆی نەخۆشییەکەوە دواتر لەلایەن ئیمپراتۆر شێنزۆنگەوە شوێنی دەگیرێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Anderson, James A. (2008). "'Treacherous Factions': Shifting Frontier Alliances in the Breakdown of Sino-Vietnamese Relations on the Eve of the 1075 Border War", in Battlefronts Real and Imagined: War, Border, and Identity in the Chinese Middle Period, 191–226. Edited by Don J. Wyatt. New York: Palgrave MacMillan. ISBN 978-1-4039-6084-9.

Toqto'a, ed. (1343). History of Song. Vol. Volume 13: Biography of Emperor Yingzong. {{cite book}}: |volume= has extra text (help)

  1. ^ Anderson (2008), 200.

داڕێژە:Song emperors

  1. ^ Dates given here are in the Julian calendar not the proleptic Gregorian calendar.