ئیمپراتۆر کایکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیمپراتۆر کایکا (開化天皇، کایکا تێنۆ) ھەروەھا وەک واکایەماتۆ نێکۆھیکۆ ئۆبیبی نۆ میکۆتۆ (若倭根子日子大毘毘命) ناسراوە لە تۆماری مێژوویی کۆجیکی، و وەک واکایاماتۆ ئۆبیبی نۆ سومێرامیکۆتۆ (稚日本根子彦大日日天皇) لە تۆماری مێژووویی نیھۆن شۆکی، نۆیەم ئیمپراتۆری ئەفسانەیی ژاپۆن بوو[١][٢] شتێکی زۆر لەسەر ئیمپراتۆر نەزانراوە بەھۆی نەبوونی تۆماری مێژوویی پێویست و کەمی لێکۆلینەوە، بوونی ئیمپراتۆر کایکا لەنێوان مێژووناسان ناکۆکی لەسەرە، زۆر شت لەسەر ئیمپراتۆر کایکا تۆمار نەکراوە لە تۆماری مێژوویی کۆجیکی جگە لە ناوی و ھەنێک زانیاری لەسەر ژیانی، فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆر کایکا دەگەڕێتەوە بۆ ١٥٨ی پێش زایین، ھاوسەرێکی ھەبوو لەگەڵ پێنج مناڵ، دوای مردنی لە ٩٨ی پێش زایین یەکێک لە کوڕەکانی دەبێت بە ئیمپراتۆر سوجین.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "開化天皇 (9)". Imperial Household Agency (Kunaichō) (بە ژاپۆنی). Retrieved May 16, 2019.
  2. ^ Brown, Delmer M. and Ichirō Ishida (1979). A Translation and Study of the Gukanshō, an Interpretative History of Japan Written in 1219. University of California Press. p. 252. ISBN 978-0-520-03460-0.
  3. ^ Nussbaum, Louis-Frédéric (2002). Japan Encyclopedia. Harvard University Press. p. 451. ISBN 978-0-674-01753-5.