بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیای داگیرکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ئیمپراتۆرییەتیی ئەڵمانیای داگیرکار (١٨٩٢–١٩١٨)

ئیمپراتۆرییەتیی ئەڵمانیای داگیرکار، پێکھاتبوو لە شوێنە داگیرکراوەکانی دەرەوەی ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانیا. ئەڵمانیا لە سەرەتای ساڵانی ١٨٧٠ لەلایەن ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک یەکیگرت. پێشتر چەندین ویلایەتیی ئەڵمانی لە سەدەکانی پێشوودا ھەوڵی داگیرکردنی ناوچەی دیکەیان دەدا بە شێوەی تاک تاک، و تەنھا دەیانتوانی ئەو ناوچە داگیرکراوانە بۆ ماوەیەکی کورت بھێڵنەوە، بەڵام ھەوڵە گرنگەکانی کۆلۆنیالیزم یان داگیرکاری، لە ساڵی ١٨٨٤ لە کاتی ھێرشکردنە سەر ئەفریقا دەستیپێکرد، بۆیە ئەڵمانیا بانگەشەی مافی خۆی کرد بۆ داگیرکردنی زۆرێک لەو ناوچانەی داگیرنەکراون و ئەوانەی کە ماونەتەوە لە ئەفریقا و توانی سێیەم ئیمپراتۆرییەتیی داگیرکار لە ڕووی ڕووبەرەوە لەو قۆناغەدا بنیاد بنێت، دوای ئیمپراتۆرییەتیی بەریتانیا و ئیمپراتۆریەتیی دووەمی فەڕەنسا.[١]

ئەڵمانیا کۆنترۆڵی ئیمپراتۆرییەتییە داگیرکارییەکەی لەدەستدا کاتێک جەنگی جیھانی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤دا سەریھەڵدا و زلھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ھەفتەکانی یەکەمی جەنگدا ھەندێک ناوچەی داگیرکراوی ئەڵمانییان گرت. لە بەرامبەردا ھەندێک لە یەکە سەربازییە داگیرکارەکان یان کەتیبەی ئەڵمانیا توانیان بۆ ماوەیەکی درێژتر بەرگەبگرن. ناوچە داگیرکراوەکان لە ساڵی ١٩١٥ باشووری ڕۆژاوای ئەفریقای ئەڵمانی و لە ساڵی ١٩١٦ کامیروون و لە ساڵی ١٩١٨ی ئەفریقای ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانی خۆیان بەدەستەوە دا. لە داگیرکاری ئەفریقای ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانی، بەرگریکارانی ژێر فەرماندەیی پاوڵ ڤۆن لێتۆڤۆربێک شەڕی گەریلایان لە دژی ھێزە داگیرکارییەکانی بەریتانیا و پورتوگال کرد و داگیرکارییەکە تا کۆتایی جەنگی یەکەمی جیھانی خۆیان دەبەستەوە نەدا.

ھاوپەیمانان لە ڕێگەی پەیمانی ڤێرسایەوە دەستیان بەسەر ئیمپراتۆرییەتیی ئەڵمانیای داگیرکاردا گرت دوای شکستی ئەڵمانیا لە جەنگی یەکەمی جیھانیدا و ھەر ناوچەیەکی داگیرکراو بوو بە ھەڵبژاردەی کۆمەڵەی گەلان و لەژێر چاودێری (نەک خاوەندارێتی)یەکێک لە زلھێزە سەرکەوتووەکانی شەڕەکەدا. ئیمپراتۆرییەتیی ئەڵمانیای داگیرکار لە ساڵی ١٩١٩ کۆتایی پێھات.[٢][٣]

بنەڕەت

[دەستکاری]

یەکگرتنی ئەڵمانیا

[دەستکاری]

پێشتر و پێش یەکگرتنی ویلایەتەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٧١دا، ئەو ویلایەتانە سەرنجیان لەسەر پەرەپێدانی ھێزی دەریایی نەبوو، ئەمەش وای لە ئەڵمانیا کرد نەتوانێت لە سەرەتای پێشبڕکێی داگیرکاری بەشداری بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچە دووردەستەکان. ئەڵمانیا بڕیاریدابوو لە پێش نەتەوە و ئیمپراتۆرییەتەکانی دیکەدا بێت. پێش ساڵی ١٨٧٠ ھەر ویلایەتێکی ئەڵمانی پێکھاتە و ئامانجی ڕامیاری سەربەخۆی خۆی ھەبوو، سەبارەت بە ڕامیاری دەرەوەی ئەڵمانیا تا سەردەمی ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک - و لەو ماوەیەشدا سەرنجی لەسەر چارەسەرکردنی «پرسی ئەڵمانیا» لە ئەورووپا و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەڵمانیا لەسەر کیشوەرەکە؛ بەڵام تا ساڵی ١٨٩١ زۆربەی ویلایەتەکانی ئەڵمانیا لەژێر دەسەڵاتی پرووسدا یەکگرتوو بوون. ویلایەتەکان ھەوڵیان دەدا دەوڵەتێکی «ئەڵمانی» پێکبھێنن کە تایبەتمەندی و سنوورێکی ڕوونی ھەبێت و داگیرکارییەکانیان وەک ڕێگەیەکی باش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەبینی.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Diese deutschen Wörter kennt man noch in der Südsee, von Matthias Heine "Einst hatten die Deutschen das drittgrößte Kolonialreich[...]" «نسخة مؤرشفة». لە 22 ینایر 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ Townsend, Mary (Jun 1938). "The German Colonies and the Third Reich". Political Science Quarterly. 53 (2): 186-206.
  3. ^ https://web.archive.org/web/20191214095422/https://search.credoreference.com/content/entry/wileyempire/germany_2_colonial_empire/0
  4. ^ Biskup, Thomas; Kohlrausch, Martin. "Germany 2: Colonial Empire". Credo Online. Credo Reference.