ئیلۆھیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیلۆھیم (אֱלֹהִים) وشەیەکی عیبرییە بۆ وەسفکردنی خودایەک یان خوداوەندێک، پەیوەندی بە وشەی سامی(خودا)ەوە ھەیە، ھەرچەندە بە شێوەی فرەیی لە وشەی (ئەلوە) وەرگیراوە و دادەنرێت. ئیلۆھیم وشەی سێیەمی دەقی عیبرییە لە سەرەتای بەدیھێنان (سفری تەکوین) و زۆرجار لە (تاناخدا) ھاتووە، ھەروەھا مانای وردی لەسەر نییە. [١] [٢] [٣]

سروشتی ووشەکە[دەستکاری]

وشەکە هەندێک جار لە زمانی عیبریدا جێگرەوەی تاکی هەیە، بۆیە بە ناوێکی تاک دادەنرێت.

بەزۆری ئیلۆهیم بە ئاماژەیە بۆ یەک خودای ئیسرائیل، وشەکە لە کاتەکانی تردا وەک فرەیی کاردەکات بۆ ئاماژەکردن بە چەندین خوداوەند.

ئێلۆهیم بە زمانی ڕائێلیان[دەستکاری]

لە زمانی ڕائیلیدا، “ئێلۆهیم” وەرگێڕدراوە بۆ “لە بەهەشتەوە هات” یان “لە ئاسمانەوە هات” و مەبەستیان ئەو کەسە بێگانانەیە(بوونەوەری ئاسمانی) کە پێیان وایە بە بەکارهێنانی ئەندازیاری بۆماوەیی ژیانیان لەسەر زەوی دروست کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]