ئیرق بیتیگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوو لاپەڕەی یەکەمی ئیرق بیتیگ (لاپەڕەکانی ٥ب و ٦ئە).

ئیرق بیتێگ (بە تورکیی کۆن: 𐰃𐰺𐰴 𐰋𐰃𐱅𐰃𐰏) کتێبی پیرۆزی تەنگرییەتە، بە زمانی تورکی کۆن نووسراوە، کتێبەکە بە زمانی تورکی کۆن بە کاراکتەرە تورکییە کۆنەکان (بە «ئۆرکسۆن»یش ناسراوە) نووسراوە، تاکە دەستنووسە کە ناسراوە بە ڕێنووسی تورکی کۆن، ھەروەھا سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ئەفسانە سەرەتایییەکانی تورکیا.[١]

ناوەڕۆک[دەستکاری]

دەقی سەرەکی کتێبەکە لە ٦٥ بابەت پێکھاتووە. ھەر بابەتێکی ئەم کتێبە پێی دەوترێت «نیشانە». کتێبەکە پێکھاتووە لە فەرمان و چیرۆک دەربارەی ئەو جیھانەی کە کۆچەری تورک تێیدا ژیاون. لە ھەندێک نیشانەدا ئاژەڵ ھەیە کە زۆربەیان گورگن.[٢] خوداوەندە ئاسمانییەکەیان تێنگری لە زۆربەی بابەتەکاندا دیارە و بەزۆری بە باشی نوێنەرایەتی دەکرێت، بۆ نموونە ڕزگارکردنی ئاژەڵە ونبووەکان یان ماندووەکان، و ڕێنماییکردنی گەشتیاران، ھەروەھا چاککردنەوەی ئامێرە کۆنەکان و ھێنانی سەلامەتی بۆ سەر زەوی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tekin 1993, p. 1
  2. ^ ئ ا Baldick 2000, p. 48