مەلای خەتێ
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) |
مەلا خەتێ | |
|---|---|
مەلا محەممەدی کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی عەبدولڕەحمانی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی شێخ سلێمان | |
| لەدایکبوون | ١٧٨٥ز گوندی خەتێی خۆشناوەتی |
| مەرگ | ١٨٦٠ |
| شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی گەردەگەرد |
| نەتەوە | کورد |
| شارۆمەندێتی | |
| خوێندنگە | ڕەواندز |
| پیشە | زانای ئایینی موفتیی گشتیی سۆران ڕاوێژکاری ئایینیی میر محەممەد پاشای ڕەواندز |
| ئایین | ئیسلام |
| تۆمەتی تاوانباری | فەتوادانی ناڕاست ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی میرنشینی سۆران |
مەلای خەتێ ناوی مەلا محەممەد کوڕی مەلا ئەحمەد کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی ئیسماعیل کوڕی شێخ سلێمانە، لە ساڵی ١٧٨٥ لە گوندی خەتێی خۆشناوەتی لەدایکبووە. بە محەممەد ئەفەندی یان محەممەد خەتێ ئەفەندی ناسراوە، لای زانایانی ناوچەی ڕەواندز خوێندوویەتی، لە لای مەلا عەبدولڕەحمانی ڕۆژبەیانی ئیجازەی عیلمیی وەرگرتووە. دەچێتە بەغدا و نێوانی لەگەڵ داوود پادشا خۆش بووە. لە ساڵی ١٨١٥ محەمەد پاشای ڕەواندز دەیکاتە موفتی گشتی ھەموو ناوچەی سۆران و ڕاوێژکاری ئایینیی خۆی. چەند دانراوێکی ھەیە. لە ساڵی ١٨٦٠ کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی گەردەگەرد ئەسپاردەی خاک کراوە. حوسێن حوزنی موکریانی ئەوەی بڵاوکردەوە کە مەلای خەتێ بووەتە ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی میرنشینی کوردی، بە فەتوا دانێک کە ئەوەی دژی خەلافەتی عوسمانی شەڕ بکات کافرە و ژنەکەی چیتر بۆی حەڵاڵ نییە، چەند مێژوونووس و سەرچاوەی تریش پشتگیری لەو باوەڕە دەکەن. مەسعوود محەممەد و چەند تویژەرێکی دیکە وەڵامیان داوەتەوە کە ئەو لە زانایەکی گەورە بترازێ ھیچ ڕۆڵێکی سیاسیی نەبووە. [١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ (بەحرکەیی، ٢٠١٠: ٤٩).
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |