ئۆبلاستی سەخالین
ئۆبلاستی سەخالین (بە ڕووسی: Сахали́нская о́бласть) بابەتێکی فیدراڵی ڕووسیایە (ئۆبڵاستێکە) کە دوورگەی ساخالین و دوورگەکانی کوریل لە ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا لەخۆدەگرێت. ڕووبەری ئەم ئۆبلاستە ٨٧ ھەزار و ١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣٣ ھەزار و ٦٠٠ میل چوارگۆشە). ناوەندی ئیداری و گەورەترین شارەکەی یوژنۆ-ساخالینسکە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠، ژمارەی دانیشتووانی ئەم ئۆبلاستەکە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەسە.[١]
زۆرینەی ڕەھای دانیشتووانی ئۆبلاستەکە خەڵکی نەتەوەیی ڕووسین و کەمینەیەکی کەمی خەڵکی کۆرییان تێدایە. ئۆبلاستی ساخالین دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی و نەوت، چوارەم دەوڵەمەندترین ئۆبلاستی فیدراڵی و دەوڵەمەندترین ئۆبلاستی ڕووسیایە.[٢] لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ خابارۆڤسک کرای و لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ کامچاتکا کرای، لە باشوورەوە لەگەڵ ھۆکایدۆی ژاپۆن.
دانیشتووانی دوای جەنگ
[دەستکاری]بەپێی یەکەم سەرژمێری سۆڤیەت دوای جەنگی جیھانی دووەم لە ساڵی ١٩٥٩ ژمارەی دانیشتووانی ئەو ئۆبلاست ٦٤٩ ھەزار و ٤٠٥ کەس بووە. ئەو ژمارەیە لە ساڵی ١٩٧٠دا کەمێک دابەزی بۆ ٦١٥٦٥٢ کەس پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٩دا بگاتە ٦٦١٧٧٨ کەس و لە ساڵی ١٩٨٩دا بگاتە لووتکەی ٧١٠٢٤٢ کەس. بەدرێژایی ئەم ماوەیە ژمارەی دانیشتووانی ڕووسیا کەمێک لەسەدا زیادی کردووە لە ٧٧٫٧٪ لە ساڵی ١٩٥٩ بۆ ٨١٫٦٪ لە ساڵی ١٩٨٩. دوای داڕمانی سۆڤیەت یەکێتی لە ساڵی ١٩٩١دا ژمارەی دانیشتووانی ئەو ئۆبلاستەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. بە بەراورد لەگەڵ سەرژمێری سۆڤیەت ساڵی ١٩٨٩، ژمارەی دانیشتووانی ئۆبلاست بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٢ی ڕووسیا بە ڕێژەی ١٦٣ ھەزار و ٥٤٧ کەس یان ٢٣٫٠٪ کەمی کردبوو و گەیشتبووە ٥٤٦ ھەزار و ٦٩٥ کەس. ژمارەی دانیشتووانی ساڵی ٢٠١٠ کە ٤٩٧ ھەزار و ٩٧٣ کەس بووە کە لە ساڵی ٢٠١٠ تۆمارکراوە، کەمترین ژمارەی دانیشتووانی تۆمارکراوە لە دوای دروستبوونی ئۆبلاستەکە، ھەرچەندە کەمبوونەوەکە کەمتر بووە (٨٫٩٪) بە بەراورد بە ساڵانی نەوەدەکان.
نەوت و غاز و خەڵوز
[دەستکاری]چەندین کۆمپانیای نەوت و غازی ڕووسی، فەرەنسی، کۆریای باشوور، بەریتانی، کەنەدی و ئەمریکی لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە یان خەریکی کونکردنن یان گەڕان بەدوای نەوت و گازدا لە دوورگەکەدا دەگەڕێن.[٣] خەڵوز و ھەندێک مەنگەنیز لە ساڵانی ١٩٢٠ەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سۆڤیەتەوە لەوێ دەرھێنرابوو.
سیاسەت
[دەستکاری]ئەلێکساندەر خورۆشاڤین پارێزگار لە ٩ی ئابی ٢٠٠٧دا دەستنیشانکرا.[٤] لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥دا ئۆلێگ کۆژێمیاکۆ شوێنی گرتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا ڤالێری لیمارێنکۆ جێگەی گرتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Chuman، Mizuki. «The Rise and Fall of Power-Sharing Treaties Between Center and Regions in Post-Soviet Russia» (PDF). Demokratizatsiya: 146.
- ^ «Валовой региональный продукт». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ExxonMobil Announces Drilling of World-Record Well on Sakhalin Island, Eastern Russia». OilVoice. ٢٥ی نیسانی ٢٠٠٧. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Legislators in Sakhalin appoint Khoroshavin as governor, RIA, 09/ 08/ 2007
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆبلاستی سەخالین تێدایە. |